ناسنامەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

ڕێنمایی و هەنگاوەکانی داواکردنی ناسنامە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران: 

١. هەڵبژاردنی فۆڕمی دروست، تکایە ئەو مامۆستا بەڕێزانەی کە پۆستی کارگێڕییان هەیە پێویستە ئەو فۆڕمە پڕ بکەنەوە کە تایبەتە بە ناسنامەی مامۆستایانی خاوەن پۆستی کارگێڕی.

٢. پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە ناسنامە. دواتر فۆڕمە پڕکراوەکەت بەدەستت دەگاتەوە بۆ ئیمەیلی کەسی.

٣. فۆڕمەکە پرنت بکە دواتر واژووە پێویستەکان بکرێت وەک لە فۆڕمەکەدا هاتووە.

٤. پسوڵەی تایبەت بە ناسنامە لە کۆلێج/پەیمانگا  هۆبەی ژمێریاری ببڕەو هاوپێچی فۆڕمەکەی بکە.

٥. دواتر فۆڕمەکەت لە لایەن لێپرسراوی هۆبەی ئایتی و ئامار و کتێبخانەی ئەلکترۆنی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئامار دەکرێت. 

٦. تکایە وێنەیەکی کەسی گونجاو هاوپێچ بکە لەکاتی پڕ کردنەوەی فۆڕم (وێنەی مامەڵە)

ڕێنمایی و هەنگاوەکانی داواکردنی ناسنامە بۆ خوێندکاران

١. هەڵبژاردنی فۆڕمی دروست، تکایە ئەو خوێندکارانەی کە لە بەشی ناوخۆیی دەمێننەوە با فۆڕمی ناسنامەکەیان ئەو فۆڕمە بێت کە تایبەتە بە خوێندکارانی بەشی ناوخۆیی.

٢. پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە ناسنامە. دواتر فۆڕمە پڕکراوەکەت بەدەست دەگاتەوە بۆ ئیمەیلی کەسی.

٣. فۆڕمەکە پرنت بکە، دواتر واژووە پێویستەکان بکرێت وەک لە فۆڕمەکەدا هاتووە.