هەندێک لەبنەما سەرەکیەکانی دیزاینی ناوخۆ
هەندێک لەبنەما سەرەکیەکانی دیزاینی ناوخۆ
لە دیزاینی ناوخۆیی خانویەکدا، هەندێ بنەمای سەرەکی هەن کە پێویستە بە وریایی ڕەچاوبکرێن بۆ ئەوەی ماڵێکی ئارام و جوان و کارایی بنیاتبنرێت، لێرەدا بەکورتی باسی هەندێک لەو بنەمایانە دەکەین.
(Circulation and space) ١- پەیوەندی و دابەشکاری بەشەکانی خانوو 🏠
پێویستە نەخشەی خانووەکە بەشێوەیەک دیزاین بکرێت کە هەر ژوورێک وەک (هۆڵ، ژوری میوان، ژووری نوستن، چێشتخانە…) بەپێ پێویستی خاوەن ماڵ و گونجاندنی لەگەڵ ستانداردەکان ڕوبەرەکەی بۆدیاری بکرێت، پێویستە بۆشایی گونجاو هەبێت بۆ هاتووچۆ لەنێوان هەموو کەلوپەلەکانی ژورەکە بۆ نموونە نێوان (قەنەفە و مێزی ناوەڕاست)، (کەوانتەری مەتبەخ و ئایلەندی مەتبەخ یان مێزی نانخواردن)
٢- ڕەنگ 🎨
ڕەنگەکان کاریگەرییەکی زۆر گەورەیان هەیە لەسەر هەست و لایەنی دەرونی مرۆڤەکان
. ڕەنگی کاڵ : کە ڕەنگێکی ڕۆشنە و جێگاکە گەورەتر پیشان ئەدات -
. ڕەنگی تۆخ : جێگاکە گەرم و جیاوازتر پیشان ئەدات -
پێویستە هەماهەنگی لەنێوان ڕەنگی دیوار و سەقف و فەرش و فێرنیچەری ژورەکاندا هەبێت
(Lighting) ٣- ڕووناكی 💡
ڕووناكی بەشێوەیەکی گشتی سێ جۆرە
General Lighting -
ئەمجۆرەیان پێکدێت لە ڕوناکی سەرەکی ناو ماڵەکە
Task Lighting -
وەک ڕوناکی سەرمێز و ئەو جێگایانەی پێویستی زیاتری بە ڕوناکی هەیە لەچاو بەشەکانی تری ژورەکە.
Accent lighting -
ئەم جۆرەیان بۆ تیشک خستنە سەر شتێکی دیاری کراوە وەک ( تابلۆ، پەیکەر، لۆگۆ,لا دیوارێک، هتد )
پێویستە ئەو ڕوناکیانەی کە بەکاردەهێنرێن بەهەموو جۆرە جیاوازەکانیانەوە هەماهەنگی تەواو لەنێوانیان هەبێت تا کەشێکی ئارام ببەخشێ بە چاو و مێشک
٤- کەلوپەلی ناوماڵ 🪑
پێویستە سەرجەم کەلوپەلەکانی ناوماڵ بەپێی قەبارەی ژوورەکان هەڵبژێررێ
کەلوپەلی قەبارە گەورە بۆ ژوری بچوک جێگاکە تەنگ و بچوکتر ئەکاتەوە -
کەلوپەلی کەم و قەبارە بچوک بۆ ڕوبەرە بچوکەکان گونجاوترە و ڕوبەرەکەی گەورەتر دەردەکەوێت -
٥- هەماهەنگی ئەو ماددانەی کە بەکاردەهێنرێت
پێویستە زۆر بە وردی کار لەسەر هەڵبژاردنی ئەو ماددانە بکرێت کە بەکاردەهێنرێت لە دیزاینی ناوەوەدا چونکە تێکەڵکردنی ماددەکان بۆنموونە ( جۆرەکانی مەڕمەڕ و تەختەی سروشتی) یان هەر ماددەیەکیتر، بە شێوەیەکی گونجا و حساببۆکراو جوانیەکی بێهاوتا و ئارامییەکی زۆر ئەبەخشێ بە چاو و بە دەروون، بەپێچەوانەوە کارێکی نەگونجا و بێزارکەر دەردەچێت
٦- بابەتی ژینگە 🌿
زیادکردنی ڕێژەی سەوزای و ڕوناکی سروشتی کاریگەری زۆری لەسەرتەندروستی و هەست و ئارامی دەرونی نیشتەجێبووان دەبێت
(Balance & Harmony) ٧- هاوسەنگی و هەماهەنگی 📏
پێویستە فێرنیچەر و کەلوپەلی ناوماڵ بەهەموو جۆرەکانیەوە هاوسەنگی و هەماهەنگی هەبێت لەنێوانیان لەڕوی قەبارە و ستایل و کوالێتی و ڕەنگەکانیانەوە تا بتوانرێت پێکەوە کاربکەن و سودیان لێببینرێت لە کاروباری ڕۆژانەدا
ژیار عبداللە حاجی حسێن
ماستەر لە ئەندازیاری تەلارسازی