چەند خاڵێێکی زۆر گرنگ کە دەتوانی لە کاتی پشوو یاخود کاتە بەتاڵەکانت جێبەجێان بکەیت بۆ زیادکردنی زانیاریەکانت و بەرەوپێش بردنی تواناکانت:
1. پشووەکەت یاخود کاتی بەتاڵت وەک دەرفەتێک ببینە بۆ خوێندنەوەی زیاترو بەرەوپێشبردنی خۆت لە بواری خوێندنتدا یان هەر بوارێکی تر کە ئارەزووی دەکەیت
2. لە هەر بوارێکدا دەخوێنیت کۆرسێکی چەند کاتژمێری یاخود چەند ڕۆژی وەربگرە کە شەهادەی لەگەڵدا بێت تاوەکوو دواتر سیڤییەکەتی پێ دەوڵەمەند بکەیت
3. دەست بکە بە خوێندنەوەی کتێبێک و هەوڵ بدە تەواوی بکەیت
4. خۆت فێری زانستێکی نوێ بکە کە دەزانیت بۆ ئێستا و داهاتوو زۆر گرنگە لەوانە
(زیادکردنی باوەڕ بخۆ بوون، باشترکردنی کارامەی وچۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکیدا ،بەڕێوبردنی دارایی خود ، چۆنتی دەستکەوتنی هەلی کار، هەنگاوەکانی بونیادنان و بوون بە خاوەنکاری سەربەخۆ) یان هەر بوارێکی تر کە بۆ بەشەکەت گرنگە
5. لە بوارەکانی تەکنەلۆجیا و زانستی سەردەمدا زیاتر بزانە چونکە دڵنیابە لە هەر بوارێکدا بیت چەندین ڕێگە هەن کە زۆر کارئاسانیت بۆ ئەکەن
6. خۆت فێری چۆنیەتی گەڕان بکە لەوێبگەری Google و هاوشێوەکانی تاکوو بتوانێت ئەو زانیاریەی بە دوایدا دەگەڕێت بە باشترین شێوە و بە کەمترین کات و بە خێرای بە دەستی بهێنیت
ژوان نامیق
بەشی زانستی کۆمپیوتەر
Zhwan.ahemd@kti.edu.iq