ئەمجارە باسی کۆمەڵێک مەرجی شارەوانی ئەکەین بۆ موڵکی بازرگانی.
ئیتر خاوەن بینا بی، موهەندیس و مقاول بی زەرورە ئەم مەرجانە بزانی ئەگەر چەند دانەیەکی کەمیش بێ.
1) لە موڵکی بازرگانی ئەگەر دوکانت دروست کرد ئەبێ بەلایەنی کەمەوە پانی دوکانەکە لە 3 مەتر کەمتر نەبێ و ڕووبەرەکەی لە 15 مەتردووجا کەمتر نەبێ.
2) هەر بینایەکی بازرگانی کە 3 قات بێ (بێجگە لە ژێرزەمین) ئەبێ قادرمەی فریاکەوتن دروست بکات ئیتر لەناوەوە بێ یان دەرەوە.
3) بەرزی قاتی ژێرزەمین ئەبێ لە 3 مەتر کەمتر نەبێ.
4) بەرزی قاتی ئەرزی لەنێوان 4.5 - 5 مەتر بێ لەئاستی قیرەوە، ئەگەر جیاوازی لیڤڵ هەبوو تۆ تێکڕا (معدل) وەرگرە.
5) بەرزی قاتەکانی تر لەنێوان 3.5 - 4 مەتر بێت.
6) ئینجا با باسی چەند ڕووبەرێک بکەین:
- ڕووبەری شوقەی نیشتەجێبوون نابێ لە 75 مەتردووجا کەمتر بێ.
- ڕووبەری شوقەی بازرگانی لە 45 مەتر دووجا کەمتر نەبێ.
- ڕووبەری مۆتێل لەنێوان 55 - 75 مەتر دووجا بێت.
7) هەر موڵکێک کە لە 500 مەتردووجا زیاترە ئەبێ ژێرزەمین، یان قاتێک و زیاتر بکات بە گەراجی سەیارە.
ئەو بینایانەی کە لە سەنتەری شارن و شوێنەکەیان قەرەباڵغە بەپێی ڕۆژانە مەواد داواکەن باشترە، بۆ ئەوەی مەوادی ماوە لەسەر شۆستەکە نەمێنێتەوە.
9) هەموو بینایەک ئەبێ ئەمانە دابین بکات:
- مەسعەدێک کە بە لایەنی کەمەوە 6 نەفەر بگرێت، جەڕەسی ئاگادارکردنەوە و جیهازی هەستیاری بە دوکەڵ و گەرمی تیابێ.
- ژوورێک بۆ محاویلە و بۆردی کارەبا.
- شوێنی تایبەت بە خۆڵ.
- ڕەمپای تایبەت بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت کە بتوانێت بەبێ یارمەتی خەڵکی تر بەکاریبێنێت.
ئەم ڤێلایە لە لایەن دیزاینەر و تەلارسازێکی بەناو بانگەوە دیزاین کراوە بە ناوی Le Corbusier، کە ئەم ڤێلایە بۆخێزانی savoye دروست کراوە بۆیە بە هەمان ناویشەوە ناونراوە، وە ئەم ڤێلایە یەکێکە لە ڤێلا مۆدێرنە جوانەکان کە هەمیشە وەک نموونە باس دەکرێت.
ئەم ڤێلایە لەسەر بنەمای ٥ خاڵ دروست کراوە کە بنەماکانیش هەر هی Le corbusier خۆین ئەوانەش:
۱ـ پشتگیریکردنی بیناکە لە ڕێگەی پایەکانەوە
۲ـ بوونی سەربانێکی وەک باخ کە بۆ کات بەسەر بردن و بینینی دیمەنی جوانی ناوچەکە بەکاردێت
۳ـ لە نهۆمی زەمینیدا بە ڕێژەیەکی کەم دیواری تێدا بەکار هاتووە، وە ئەو دیوارانەی کە بەکارهاتوون تەنها بۆ جوانکارین
٤ـ بەکارهێنانی پەنجەرەی ئاسۆیی درێژ کە سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ ڕووناکی و هەواگۆڕکێ
٥ـ بە شێوەیەکی تەواو ئازاد لە ڕووەکان دروست کراوە بۆ بینیی دیمەنی ناوچەکە بە ئاسانی
کاری پارتیشن ( جیاکاری نێوان ژوورەکان ) یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکانی بناتنانی بینا و باڵەخانەکان
لەکاتی دەست پێکردن بە کاری پارتیشن ، پرسیارێکی گرنگ یەتە پێشەوە ! بە چی ئەم پارتیشنە بکەین ؟
بەشێوەیەکی گشتی بلۆکی پۆنزا و خشت بەکاریەت ، بەڵام ئەتوانیت بە زۆر مەوادی تر ئەم پارتیشنە بکەیت ، بۆ نموونە کناف
کناف خۆی ناوە زانستیەکەی plaster board ە کە لە بۆردێکی جیپسم ی داپۆشراو دروست کراوە و ئەتوانرێت بە ئاسانی ببڕێت و شێوەی جۆراوجۆری لێ دروست بکرێت .
زۆرێک بەکارهێنانی کناف بۆ پارتیشن ڕەت دەکەنەوە بە هۆکاری ئەوەی دابڕێکی باشی دەنگی نییە
بەڵام خاڵێکی بەهێزی ئەوەیە کە هەرکات بتەوێ گۆڕانکاری لە شوێنەکەدا بکەیت زۆر بە ئاسانی بۆردی کنافەکان لائەبرێت و شوێنەکەی دەگوازێتەوە .
ئەگەر مەساحەی خانوەکەم کەم بوو چیبکەم بۆ ئەوەی گەورە دەربکەوێت ؟؟
بە ئامادەبوونی ڕاگرى پەيمانگە (پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبى)، بەڕێوەبەری زانستى (م. هاوار حسێن) و سەرۆک بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە (م. شایان سالار) و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستايانى پەیمانگە، پڕۆژەی كۆتایی فێرخوازانی سێمستەری سێیەمی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە لە هەردوو وانەی Commercial interior designو Lighting design بە سەرپەرشتی مامۆستایانى وانە (م. ڕێژەن عثمان، م. وەيلان سليمان) و مامۆستايانى بەشى ديكۆر ( م.لانه روشن - م.تابلو خالد - م.فينا شەوکەت ) لە هۆڵی وێنەکێشانی بەش خرانەڕوو، کە تێیدا فێرخوازان چەندین پرۆژەی جۆراوجۆریان ئامادەکردبوو، کە ببووە جێی سەرنجی هەمووان.
لە بەسەرکردنەوەی ڕاگری پەیمانگە بۆ پرۆژە و تواناکانی فێرخوازان ڕاگری پەیمانگە دەستخۆشی لە مامۆستایان و فێرخوازان کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی مامۆستایان، بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی جۆری خولێکی ئەکادیمی بە سەرپەرشتی بەڕێز د. هۆزان لطیف مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە بە ناونیشانی "خولی نووسینی توێژینەوەی زانستی" بۆ ماوەی یەک هەفتە لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب کردەوە، کە تێیدا چەندین مامۆستای پسپۆڕ لەسەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان ئەزموون و وانەی تایبەتیان پێشکەش بە مامۆستایان کرد.
دوای تەواوبوونی خولەکە لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانە و زانستیانەدا پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە KTI دەستخۆشی لە سەرجەم مامۆستایانی بەشداربوو کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن، هەر لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی تایبەتی پێشکەش بە سەرپەرشتیاری خولەکە کرد و داوای کرد کە باشتر وایە هەموومان بەردەوام بەشداری ئەم جۆرە خولانە بکەین. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا م. ژینیا کاوە مامۆستا لە بەشی دەرمانسازی ئەزموونی خۆی لە نووسینی توێژینەوە بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
لەمیانەی کردنەوەی خولی ("Basics of BIM and Revit Program") لە لایەن سەنتەری گەشەپێدانی کار بۆ ژمارەیەک لە فێرخوازانی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، دوای کۆتایی هاتنی خولەکە بڕوانامەی سەرکەوتن لە لایەن مامۆستایانەوە پێشکەش بە فێرخوازانی بەشداربوو کرا.
خوێندکارانی سمستەری سێیەمی بەشی ئەندازیاری دیکۆر بڕوانامەیان پێبەخشرا
خوێندکارانی سمستەری سێیەمی بەشی ئەندازیاری دیکۆر بڕوانامەی بەژداریکردنیان لە کۆرسی ناساندن و بەکارهێنانی پڵەگینەکانی بەرنامەی سکێچ ئاپ پێبەخشرا
لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی بەشی ئەندازیاری دیکۆر ،پاش کۆتایی هاتنی کۆرسی ناساندن و بەکارهێنانی پڵەگینەکانی بەرنامەی سکێچ ئاپ کە لەلایەن نوێنەری کۆمپانیای زێڵ بۆدیزاین و جێبەجێکردنی بیناسازی بەڕێوەچوو، بە مەبەستی برەودان بە توانای خوێندکاران و بەرەوپێشچوونی ئاستی زانیاریان لە بواری تەکنەلۆجیاو پرۆگرامە ئەندازیاریەکان، خوێندکارانی سمستەری سێیەمی بەشی ئەندازیاری دیکۆر بڕوانامەی بەژداریکردنیان لە کۆرسەکە وەرگرت.
کۆمەلێک لە کاری فێرخوازانی سیمیستەری یەکەمی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە بۆ ساڵی ۲۰۲٤-۲۰۲٥
بەسەرپەرشتی هەریەک لە مامۆستا سارا ضياء الدين و مامۆستا ڤینا شەوکەت، لە وانەی Principles of Art and Interior Design
کۆمپۆزشنی سێ دووری لایەنێکی گرنگی پەروەردەی دیزاینی ناوەوەیە چونکە یارمەتی خوێندکاران دەدات بە بینین و پەرەپێدانی هۆشیاری فەزایی، جوانکاری دیزاین و کارایی بە شێوەیەکی واقیعی. لە ڕێگەی مۆدێلکردن و ڕێندەری سێ ڕەهەندییەوە، خوێندکاران دەتوانن پێش جێبەجێکردنی ڕاستەقینە تاقیکردنەوە لەسەر کەرەستە، ڕووناکی، پێکهاتە و ڕێکخستنی فەزایی بکەن. ئەمە نەک تەنها داهێنان بەرز دەکاتەوە بەڵکو تواناکانی چارەسەرکردنی کێشەکان باشتر دەکات بە ڕێگەدان بە خوێندکاران بۆ پاڵاوتنی دیزاینەکانیان.
بەشێک لە کاری فێرخوازانی سیمیستەری چواری بەشی ئەندازیاری دیکۆر لە وانەی Graduation Projects
کۆمەلێک لە کاری فێرخوازانی سیمیستەری چواری بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە بۆ ساڵی ۲۰۲٤-۲۰۲٥
بەسەرپەرشتی هەریەک لە مامۆستا (ئاکار کاوە و مامۆستا ڤینا شەوکەت)، لە وانەی پرۆژەکانی کۆتایی ساڵ.