نەخۆشی ویلسۆن (Wilson's Disease) نەخۆشییەکی بۆماوەیی دەگمەنە کە تێیدا ماددەی مس بە شێوەیەکی زیادە لە لەشدا کەڵەکە دەبێت، بەتایبەت لە جگەر و مێشکدا. یەکێک لە نیشانە تایبەتمەندەکانی ئەم نەخۆشییە بازنەی کایسەر-فلایشەرە (Kayser-Fleischer Ring)، کە بازنەیەکی قاوەیی یان سەوزباوە کە دەوری بیلبیلەی چاو دەگرێتەوە. ئەم بازنەیە کاتێک دەردەکەوێت کە مس لە چاوەکاندا کۆ دەبێتەوە، زۆربەی جارەکانیش لە قۆناغە پێشکەوتووەکانی نەخۆشییەکەدا ڕوودەدات. بۆ دەست نیشان کردنی ئەم نەخۆشیە دەکرێت چەند پشکنینێکی تاقیگەیی ئەنجام بدرێن وەک:
Serum Ceruloplasmin: پێوانەی ئاستی سیرۆلۆپلازمین (نزمتر لە ئاستی ئاسایی).
Serum Copper: ئاستی مسی ناو خوێن (کە ڕێژەکەی نزمترە لە ئاستی ئاسایی).
24-Hours Urinary Copper test: پێوانەی بڕی مسی دەرکراو لە میزدا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا (کە بەرزترە لە ئاستی ئاسایی).
ئەم پشکنینانە یارمەتیدەرن بۆ دڵنیابوونەوە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە بەشێوەیەکی دروست.
tumor markers یان (نیشاندەری وەرەمی) بریتین لەو مادانەی کە لەلایەن خانەکانی لەش وەهەرەها خانە ژێرپەنجەیەکانەوە دەردەدرێن، بەزۆری پرۆتینن و لە حاڵەتە کانسەرەیەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێژەکانیان بەرز دەبێتەوە، دەکرێت لە خوێن، میز، پیسایی یان هەندێ شلە و شانەی تری جەستەدا بدۆزرێنەوە. تیومەر مارکەرەکان گرنگن بۆ تشخیص و زووتر دەستنیشانکردنی شێرپەنجە، هەندێ جار پێش ئەوەی نیشانەکان پەیدا ببن. یارمەتی دەدەن بۆ ناسینەوەی جۆری شێرپەنجەکان، بۆ دیاری کردنی قەبارە یان قۆناغی شێرپەنجە، کە گرنگە بۆهەڵبژاردنی باشترین چارەسەر.
هەندێک لە جۆرە باوەکانی Tumor Markers:
Prostate Specific Antigen (PSA): یارمەتی دەدات لە دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی پڕۆستات.
Carbohydrate Antigen (CA-125): شێرپەنجەی هێلکەدان، پەنکریاس، جگەر، مەمک و سییەکان.
Carcinoembryonic Antigen (CEA): شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە.
Alpha Fetoprotein (AFP): شێرپەنجەی خانەکانی جگەر، شێرپەنجەی گەدە و ڕیخۆڵە، شێرپەنجەی گورچیلە و کۆئەندامی زاوزێ. لە کاتی دووگیانیدا دەکرێت ئاماژە بێت بۆ نائاسایی بۆماوەیی لە کۆرپەلە یان کەمئەندامی لە کۆرپەلەدا .
Human Chorionic Gonadotropin (HCG): ئاماژەیە بۆ دووگیانی. بەرزبوونەوەی ئاست لە دەرەوەی دووگیانی دەتوانێت شێرپەنجەکانی وەک شێرپەنجەی هێلکەدان، جگەر، گەدە، پەنکریاس، سییەکان و گونەکان نیشان بدات.
Carbohydrate Antigen 19-9 (CA19-9): شێرپەنجەی پەنکریاس و جگەر و گەدە و ڕیخۆڵە دیاری دەکات.
(Carbohydrate Antigen 15-3 (CA15-3: شێرپەنجەی مەمک و هەروەها دەکرێت لە شێرپەنجەکانی پرۆستات و سییەکان و هێلکەدانەکاندا بەرزبێتەوە.
Carbohydrate Antigen 27-29 (CA27-29): شێرپەنجەی مەمک دەستنیشان دەکات و دەکرێت لە شێرپەنجەکانی تری وەک شێرپەنجەی سییەکان و گورچیلە و قۆڵۆن و ملی ڕەحمدا بەرز بکرێتەوە.
Bladder Tumor Marker: وەرەمی میزڵدان شێرپەنجەی میزڵدان دیاری دەکات.
بەرزبونەوەی ئاستی تیومەر مارکەرەکان مەرج نیە هەمیشە ئاماژە بێت بۆ هەبونی وەرەمە ژێرپەنجەیەکان، ئاستی بەرزی تیومەر مارکەرەکان هەندێک جار دەکرێت بەهۆی حاڵەت یان نەخۆشییە ناشێرپەنجەییەکانەوە بێت. بۆ نموونە ئاستی دژە جەستەی تایبەت بە پرۆستات (PSA) دەکرێت بەرزبێتەوە بەهۆی گەورەبونی یان هەوکردنی پرۆستات، نەک تەنها شێرپەنجەی پرۆستات.
فێرخوازانی ئازیز، ڤیدیۆی هاوپێچ سەبارەت بە Real-Time PCR، بە هیوای سوود.