کۆمای خۆراك : بۆچی دوای نان خواردن هەست بە خەواڵووی دەکەین؟
کۆمای خۆراك، لە ڕووی زانستییەوە ناسراوە بە خەواڵووی دوای خواردن، هەستێکی باوە لە زۆر کەسدا ڕوودەدات، کە تێیدا کەسەکە هەست بە خەواڵووی، هیلاکی، گێژ بوون، سەر قورسی و کەم بوونەوەی هۆشیاری دەکات لە دوای نانخواردن. بە شێوەیەکی گشتی کاتییە و وەڵام دانەوەیەکی فیزیۆلۆژی ئاساییە
بۆچی ڕوودەدات؟
خەواڵووی دوای خواردن هۆکارگەلێکی فیزیۆلۆژی زۆری هەیە کە دەکرێت هەموویان پێکەوە بەشدار بن
ـ کاتژمێری بایۆلۆژی: بە شێوازێکی سرووشتی ئاگای لە سەرەتا بۆ ناوڕاستی پاشنیوەڕۆ کەم دەبێتەوە، ئەمە وا دەکات خەواڵووی دوای نانی نیوەڕۆ لە بەرزترین ئاستدا بێت
ـ دابەزینی پەستانی خوێنی دوای نانخوارد: کاتێک خواردن دەخۆیت، بڕێکی زۆر لە خوێن ڕوو لە گەدە و ریخۆڵەکان دەکات بۆ یارمەتیدانی پرۆسەی هەرسکردن. ئەمە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەیەکی کاتیی پەستانی خوێن لە بەشەکانی تری جەستە و مێشکدا، کە ئەنجامەکەی سەرگێژخواردنە
ـ گلوکۆز و ئەنسۆلین: دوای ژەمە خواردنەکانی دەوڵەمەند بە کاربۆوهیدرات وەك نان و برنج ، ڕێژەی گلوکۆزی خوێن و ئەنسۆلین بەرزدەبنەوە. ئەم گۆڕانکارییە مێتابۆلیکییانە کارلێک لەگەڵ ڕێڕەوەکانی مێشکدا دەکەن کە بەرپرسن لە هاوسەنگی وزە و بەئاگابوون
ـ تریتۆپفان و سێرۆتۆنین: ژەمە خواردنە دەوڵەمەندەکان بە کاربۆوهیدرات دەتوانن ڕێژەی بەردەستبوونی تریتۆپفان زیاد بکەن، کە پێشەکییەکە بۆ درووست بوونی سێرۆتۆنین. سێرۆتۆنین بەشدارە لە ڕێکخستنی خەوتن و بەئاگابوون لە مێشکدا
ـ خەوی پێشوو: کەمتەرخەمی لە خەودا دەکرێت خەواڵوویی دوای ژەمە خواردنەکان بە شێوەیەکی بەرچاو گەورەتر بکات
چۆن دەکرێت کەمبکرێتەوە؟
خەواڵوویی دوای نانخواردن دەکرێت کەمبکرێتەوە بەم هەنگاوانە
دوورکەوتنەوە لە خواردنی ژەمی گەورە -
هەڵبژاردنی ژەمە هاوسەنگەکان کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و بڕی پێویست لە پڕۆتینات-
خۆپاراستن لەو ژەمانەی کە دەوڵەمەندن بە کاربۆهایدرەیت و چەوری-
خەوی پێویست لە شەوان-
ئەنجامدانی پیاسەیەکی کورت دوای نانخواردن-
کەی پێویستە پشکنینی بۆ بکرێت؟
خەواڵوویی سووک کە زۆر دووبارە نەبێتەوە بەزۆری جێگەی نیگەرانی نییە. هەڵسەنگاندنی پزیشکی لەوانەیە پێویست بێت کاتێک خەواڵووییەکە توند بێت، بەردەوام بێت، دوای نزیکەی هەموو ژەمێک ڕووبدات، ببێتە هۆی حاڵەتی خەوتنی بێئاگایی، یان سەرگێژخواردنی توند، بورانەوە، ئارەقکردنەوە، لەرزین، یان تێکچوون