ڕاستیەکان دەربارەی ڕشانەوە لەدوای نەشتەرگەری
کاتێک نەخۆشێک نەشتەر گەری بۆ دەکرێت و بێهۆشکاری گشتی (بەجی عام) وەردەگرێت دەوترێت پێویستە نەخۆشەکە بڕشێتەوە تا ئەو بەنجەی لە گەدەی نەخۆشەکەدایە بێتە دەرەوە بەڵام ئایا ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی زانستی هەیە ؟
وەڵام :بێگومان نەخێر
ڕشانەوەی نەخۆش لەدوای نەشتەر گەری پەیوەستە بە چەن هۆکارێکەوە لەوانەش :(١-ئەو هۆکارانەی پەیوەندیدارن بە نەخۆشەکەوە٢-ئەو هۆکارانەی پەیوەندی دارن بە جۆری نەشتەر گەریەکەوە ٣-ئەو هۆکارانەی پەیوەندی دارن بە بێهۆشکاری (بەنج) ٤-هۆکارەکانی دوای نەشتەرگەری )
١-ئەو هۆکارانەی پەیوەندی دارن بە نەخۆشەوە وەک:
ـ ڕەگەز (ڕەگەزی مێ زیاتر ئەگەر هەیە لەسەری)
-ئافرەتی دووگیان
-جگەرە کێش نەبێت
-گەنج
-کەسێک کێشەی دڵتێکەڵ هاتنی هەبێت لەکاتی گەشتدا (History of motion sickness )
-مێژووی ڕشانەوە و دڵتێک هەڵهاتن لە نەشتەرگەری پێشوتر (History previous PONV)
٢-ئەو هۆکارانەی پەیوەندی دارن بە جۆری نەشتەر گەریەکەوە :
.لەم جۆرە نەشتەر گەریانە ئەگەری ڕشانەوەی پاش نەشتەرگەری زیاتر:
-نەشتەرگەری سک
-نەشتەرگەری ژنان (Gynecological)
-نەشتەرگەری قوڕگ و گوێ و لووت (ENT)
-هەناوبینی (laparoscopic)
-درێژی کاتی نەشتەر گەری
٣-ئەو هۆکارانەی پەیوەندی دارن بە بێهۆشکاری (بەنج):
-مادەکانی بێهۆشی گشتی (بەتایبەتی ئەوانەی هەڵم دەرچوون
-دەرمانە ئازار شکێنەکان وەک Opioids (e.g., morphine)
-نایتڕۆس ئۆکساید (Nitrous oxide)
-دەرمانەکانی گەڕاندنەوەی کارکردن Reversal drugs (neostigmine)
٤-هۆکارەکانی دوای نەشتەرگەری :
-ئازار (pain)
-زوو خواردن دوای نەشتەرگەری
-نزمبوونی فشاری خوێن یان وشکبوون (dehydration)
-قووتدانی خوێن (بەتایبەتی دوای نەشتەرگەری قوڕگ و گوێ و لووت ENT)