خانمانی دووگیان نابێت ئاوی بیربخۆنەوە
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ خواردنەوەی ئاوی بیر بۆ خانمانەی دووگیان مەترسیدارە
بەپێی راپۆرتی WHO ئارسنیک بەیەکێک لەوماددانەی ئەژمارکراوە کە زیان بە تەندروستی گشتی ئەگەیەنێت.هەروەها هۆکارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە.
بەگشتی ژەهراویبوون بە ئارسنیک لە ڕێی خواردن و خواردنەوەوە ئەبێت. ئاوی ژێرزەوی بە کانگایەکی باشی ئارسنیک دائەنرێت.
بە پێێ وتەی توێژەران خواردنەوەی ئاوەی بیر لەلایەن خانمانی دووگیانەوە بەتایبەت لەدوای ٣ مانگی یەکەمی دووگیانیەوە زیان بە کۆرپەکەیان ئەگەنێت لەو زیانانەش:
١-ڕێگری لە گەشەی مێشک و کاسەی سەر
٢-کەمی کێشی کۆرپەلە لەکاتی لەدایکبوون
ئەمە بەدەرلەوەی کە هەندێکجار ئاوی بیر بڕێکی زۆر لە ماددەکانی نایترات و فلۆراید و مەنگەنیز و بەکتریای تێدایە کە ئەمانە پێکەوە مەترسی جدی بۆ دایک و کۆرپەکە دروستە ئەکەن وە رەنگە مەترسی لەبارچوونی منداڵەکە زیاد بکەن.
پزیشکی دەرمانساز:ڕەهێڵ فەرهاد
سەرچاوە: https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/26955061/
https://www.health.state.mn.us/communities/environment/water/docs/wells/waterquality/safebaby.pdf
مژدەی خۆش بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت واز لە مەشروب بێنن
ئەوانەی واز لە کحول دێنن چاوەڕێیی ئەم مژدە خۆشانە بن.
بەپێی چەندین تویژینەوەی کۆن نوێ وازهێنان لە خواردنەوەی کحول بەشێوەیەکی بەرچاو ئەگەری توشبوون بە چەندی جۆری شێرپەنجە کە ئەکاتەوە لەوانەش:
· شێرپەنجەی ناو دەم
· شێرپەنجەی قورگ
· شێرپەنجەی سورێنچک
· شێرپەنجەی کۆلۆن و رێکە
· شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتاندا
لەکاتی میتابۆلیزم و شیبوونەوەی کحول لەجەستەدا ماددەی ئەسیتانیلاید بەرهەمدێت و لە ئەنجامی زۆر بەکارهێنانی کحول لەناو جگەر کەلەکە ئەبێت و زانایان پێیان وایە زۆربوونی ئەسیتانیلاید لە جگەردا هۆکار بۆ سەرهەڵدانی چەندین جۆری شێرپەنجە چونکە ئەم ماددەیە زیان بە DNA خانەکان دەگەیەنێت.
واز هێنا لە ئەلکحول وادەکات ئەم ماددە کەلەکەبووە لە جگەردا دووبارە شیببێتەوە بەم شێوەیە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەم ئەکاتەوە.
ئەوانەشی کە ناتوانن بە یەکجاری وازی لێبێنن باشترە چەند مانگێک لێی دوربکەونەوە بۆ ئەوەی جگەر لەم ژهرە زیان بەخشە پاکببێتەوە.
ئەنجامی توێژینەوەیەک دەری ئەخات کە خواردنی هەنار بۆ ماوەیەکی زۆر ئەم سوودەی هەیە بۆ ئەوانەی کێشیان زۆرە یان شەکرەیان هەیە
قەڵەوی یەكێکە لە نەخۆشیە باوەکانی سەردەم و چەندین لێکەوتەی خراپ لەسەر جەستەو دەروون جێدێڵێت،یەكێک لەوانە نەخۆشیەکانی جگەرە بەتایبەت بەرزبوونەوەی چەوری جگەر.
توێژینەوەیەکی نوێ دەری ئەخاتە کە خواردنی هەنار بۆ ماوەی نزیکەی ٨ هەفتە سوودی زۆری هەیە بۆ ئەوانەی قەڵەون و ئەنزیمەکانی جگەریان بەرزە.
بینراوە لەدوای ٨ هەفتە لەبەکارهێنای هەنار ئەنزیمەکانی جگەر دێنەوە ئاستی ئاسایی خۆیان.
ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە مایەی دڵخۆشیەوە پێویستە ئەوانەی کە کێشیان زۆر گرنگی بە خواردنی هەنار بدەن بۆ پاراستنی جەستەیان لە ماکەکانی قەڵەوی لەوانە نەخۆشیەکانی جگەر.
پزیشژی دەرمانساز:ڕەهێڵ فەرهاد
سەرچاوە: https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/38040096/#:~:text=Conclusion%3A%20Our%20results%20suggest%20that,liver%20injury%20or%20tissue%20damage.
بەپێی توژینەوەیەکی نوێ کە لەوڵاتی دانیمارک ئەنجامدراوە دەرکەوتووە بەکارهێنانی ئامێری یارمەتیدەری بیستن لەو کەسانەی کە کێشەی بیستنیان هەیە و تەمەنیشیان زۆرە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی لەبیرچونەوە کەم ئەبێتەوە.