وازهێنان لە جگەرەکێشان باشترین شتە کە دەتوانیت بیکەیت بۆ تەندروستیت
کاتێک کە واز لە جگەرەکێشان دەهێنیت ئەم گۆڕانکارییە ئەرێنیانە ڕوودەدات لە جەستەدا
لە ماوەی ۲۰ خولەکدا، لێدانی دڵ و پەستانی خوێن دەست دەکات کەمبوونەوە
لە ماوەی ۱۲ کاتژمێردا ئاستی یەکە ئۆکسیدی کاربۆن لە خوێندا دادەبەزێت بۆ ئاستی ئاسای
لە ماوەی دوو هەفتە بۆ سێ مانگدا سووڕی خوێنت باشتر دەبێت و کرداری سییەکانت دەست دەکات بە باشتربوون
لە ماوەی یەک ساڵدا، مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ نیوەی مەترسی جگەرەکێشان دەبێت
لە ماوەی پێنج ساڵدا، مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک نیوەی مەترسی جگەرەکێشان دەبێت
لە ماوەی ۱۵ ساڵدا مەترسی مردن بە شێرپەنجەی سییەکان نیوەی مەترسی جگەرەکێشان دەبێت