بەڕێوەبردنی تیمێکی گەورە
کاتێک وا پیشانی ئەدەیت زۆر سەرقاڵیت ئەوا ئەندامانی تیمەکەت هەست ئەکەن کە ئەوان گرنگ نین، کەواتە چۆن دەتوانیت بەڕێوەبەرێکی پاڵپشتبیت بیت کاتێک ئیدارەی تیمێکی گەورە ئەکەیت؟ زیاتر ئەوتۆنۆمی بەخشین بە ئەندامانی تیمەکەت کلیلی سەرکەوتنە، تەنها بڕیارە سەرەکیەکان لای خۆت بپارێزە، ، بۆئەوەی خۆیان بڕیار بدەن ئەمەش نەک تەنها بەرهەمهێنانیان زیاد دەکات، بەڵکو یارمەتیان دەدات بۆ گەشەپێدان بە لێهاتووی نوێ.
ئاسانە هەست بەوەبکەیت کە کاتێکی زیاتر بەسەردەبەیت لە مشتومڕکردن لەگەڵ خەڵکدا وەک لەوەی ڕێنماییان بکەیت، دڵنیابوون لەوەی کە هەموو کەسێک بەرپرسیاریەتی هەڵدەگرێت لەوانەیە قورس بێت، بەتایبەتی کاتێک کۆمەڵێک تیم و کارمەندی زۆر هەیە. کەواتە چۆن دەتوانیت سیستەم و پڕۆسەکان دابنێیت کە یارمەتی دەرن لە بەڕێوەبردندا؟ چۆن دەتوانیت دڵنیابیت لەوەی کە هەمووان هەست بە پشتگیری دەکەن؟ ئایا باشترین ڕێگا چییە بۆ دروستکردنی ژینگەیەک کە هەموو کەسێک دەستپێشخەر و خاوەنداریەتی کارەکەی خۆی بکات، تەنانەت ئەگەر لە شوێنی کارەکەشیدا نەبێت.
بەگوێرەی شارەزایان نیفانی سەرۆک بەشی خزمەتگوزاریەکانی ڕاوێژکاری خەڵک لە ئێرنست و هەروەها وۆنگ نوسەر و ستراتیژی دیزاینی ڕێخراوەیی دەڵێن کێشەیەکی تا ڕادەیەک باو هەیە زۆربەی کات بەڕێوەبەرەکان میراتگری تیمەکانیان دەبن. لە کاتێکدا کێشەی ڕاستەقینەکە سەرکردایەتیکردنی تیمێکی گەورەیە.! پێویستە ببین بە بەڕێوەبەری خەڵکی ڕاستەقینە و مەتمانە بە ئەندامانی تیمەکەت بدەیت بۆئەوەی سەربەخۆییان پێ ببەخشیت. کە پاڵنەرێکی بەهێزی بەشداریکردن و بەرهەمهێنانە.
توانای بڕیاردانی ئەندامانی تیمەکەت:
یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی بەڕێوەبردنی تیمێکی گەورە ئەوەیە کە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر بڕیار بمێنیتەوە کە پێویستە ئەنجام بدرێن. هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی هەموویان بە تەنها کارەکان خاودەکاتەوە و دەبێتە کێشە. بۆیە پێویستە ئەوەندەی لە توانادابێت بڕیاری سەربەخۆ بدەیت بە تیمەکەت. پێویستە لە ستراتیجی ئاست بەرزدا بمێنیتەوە لە جیاتی ئەوەی لە کێشە ڕۆتینەکاندا گیرببیت.
هێزی تیمەکان زیاد بکە:
سەربەخۆیی تاکە کەسی گرنگە، بەڵام بە تەنها بەس نییە. تیمەکان پێویستە بە کلتورێکە کە هانی هەمووان بدات بەرپرسیاریەتی یەکتر بگرن و لە یەکتر فێرببن. گرنگە تیەمەکەت ئامانجێکی دیاریکراویان هەبێت، ڕوونکردنەوە و ئازادیان پێ ببەخشە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکەیان.
لە ڕێگاکە دوربکەوە:
متمانە بەشێکی گەورەی هاوکێشەکەیە، ماکدۆوێڵ دەلێت '' دەتوانیت ئەوەندە نوێنەرایەتی بکەیت کە تۆ دەتەوێت، بەڵام ئەنجامەکەی ئەوە ئەنجامە نابێت کە تۆ بەدوایدا دەگەڕێیت''. ئەگەر سەربەخۆیی بەدەیت بە خەڵک و دواتر بچیت دەستیان بەسەردابگریت ئەوا فێری بێ دەسەلاتی دەبن، هەروەها رێکخستنێکە بۆ نائومێدی بۆ هەردوولایەن، ئەندامانی تیمەکەت بێزار دەبن لە دەستوەردانەکانت ئەمەش ''تۆ بەجێدەهێڵێت بۆئەوەی بپرسیت بۆچی هیچ کەسێک بەرپرسیاریەتی وەرناگرێت''
بەرێوەبردنی ئاستە جیاوازەکان:
کێشەیەکی تری سەرکردایەتیکردنی تیمی گەورە هاوسەنگیکردنی پێداویستیە پیشەییەکانی خۆت لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە تیمەکەتن، پێویستە هەوڵبدەیت بەرەوە سەرەوە بەڕێوەببەیت بۆئەوەی ئاستی ڕاست دابین بکەیت بۆ دڵنیابوون لە خۆت و تیمەکەت داواتر ئەو ناسنەمەیە وەردەگریت کە تۆ شایەنیت. هەروەها ڕاهێنانی کارمەندەکان و پێشکەشکردنی هاندان. ماکداوێڵ ئامۆژگاری دەکات بۆئەوەی ڕێگایەکی زێڕین بگرینەبەر.
پێویستە ئاگاداربیت چۆن کارلێک لەگەڵ تیمەکەت دەکەیت، گۆپتان دەڵێت ''زۆرێک لە بەڕێوەبەرەکان لە بەڕێوەبردندا باشن، بەڵام تەنها کار بەڕێوەدەبەن'' پێویست ناکات خۆنەویست بیت، بەڵام ئەگەر زیاترلە تیمەکەت گرنگی بە پێشکەوتنی خۆت بدەیت ئەوا لە ماوەیەکی درێژدا ئازارت دەدات.
پەیوەندیکردن:
بەڵێ ڕاستە تۆ زۆر شت هەیە لەسەر قاپەکەت بەڵام کاتێک وا پیشان دەدەیت کە کارت زۆرە و زۆر سەرقاڵیت ئەوا ئەندامانی تیمەکەت هەست بەوەدەکەن کە گرنگ نین، لە هەمانکاتدا توانای سەرکردایەتیکردن لەدەست دەدەیت، بۆیە پێویستە واپیشانی بدەیت کە کات و وزەت هەیە و پشتگیریان دەکەیت.
کاتێک لەگەڵ ئەندامانی تیمەکەت دەبیت سەرنجی تەواو بدە، مۆبایلەکەت لابدە و ئاگادارکردنەوەکانت پشتگوێ بخە بۆئەوەی تەواو ئامادەبیت کاتیان پێ ببەخشیت، پیرۆزبای لە سەرکەوتنەکانیان بکە. لەم کاتەدا هەست بە بەهای خۆیان دەکەن. ماکوان پێشنیاری ئەوە دەکات ''بەدوای دەرفەتی گەشەپێداندا بگەڕێین بۆ ئەوکەسانەی کە لە تیمەکەتدا دەیانەوێت بەرەوەپێش بڕۆن.
دووجار بیربکەوە:
کاتێک هەست بە فشاردەکەیت یان زۆر توڕە دەبیت، ئەوە باشترە کەمتر داوای ڕاپۆرتە راستەوخۆکان بکەیت، گرنگە بیر لە مەترسیەکانی ئەنجامدانی ئەو داواکارییە بکەیتەوە، لەوانەیە پەیامێکی هەڵە بنێریت بۆ بەڕێوەبەرایەتی، گۆپتان دەڵێت ''لەوانەیە وا سەیربکرێت کە دەتەوێت هەنگاوێکی لە بەرپرسیاریەتیەکانت دووربکەویتەوە یان وەک ئەوەی ناتوانیت ئەرکی سەر شانت هەڵبگریت، کە لەوانەیە دەرئەنجامی نەخوازراوەی هەبێت لەسەر ڕێڕەوی پیشەکەت.
(ئەم بنەمایانەت لەبیربێت)
1. ئەندامانی تیمەکەت با زۆرترین سەربەخۆیی بڕیاردانیان هەبێت، ئەوا شارەزایی و دەسپێشخەری دروست دەکەن، پاشان کاتت دەبێت بۆ تیشک خستنەسەر وێنە گەورەکە.
2. هێز بدە بە تیمەکەت وە پێویستیان بە کلتورێک هەیە هانی هەمووان بدات لە یەکتری فێربن و بەرپرسیاریەتیەکان لە ئەستۆبگرن.
3. ئاگاداری پەیوەندیەکانت بە لەگەڵ تیمەکەت کە ئەوان هەست بەوە بکەن گرنگن. ئەگەر هەست بەوە بکەن کە تۆ زیاتر گرنگی بەپێشکەوتنی خۆت دەدەیت، ئەوا سەرکردایەتیەکەت لاواز دەکات.
خەڵکی دەکەونە شوێن سەرکردەیەکی کاریگەر
سەرکردەبوون تەنها پێگەیەک نییە بەڵکو کەسایەتی و خزمەتە...!
"پشدەر عبداللە همزە"
سەرکردەبوون هونەرێکە کە ڕاستەوخۆ کەسەکان دەتوانن لەو ڕێگەیەوە ئامانجی گشتی یاخود ئامانجی کۆمەڵێک بەدەستبهێنن. سەرکردە ئەو کەسەیە کە فەرمان و ئەرکەکانی وەک سەرکردەیەک ڕادەپەڕێنێت. دەتوانین دوو جۆری سەرەکی لە سەرکردە دیاریبکەین ئەوانیش: ١هەندێک لە سەرکردەکان کە لەدایکبوون تایبەتمەندیی سەرکردەیەکی سەرکەوتووی تێدایە بۆ بوون بە سەرکردە یاخود بارودۆخێکی تایبەت هونەری سەرکردایەتی بەدەردەخات. ٢هەندێکی تر پێویستییان بە بوون بە سەرکردە هەیە لە ڕێگای فێربوونەوە، یاخود ناوەندەکانی پێگەیاندنی سەرکردە لە ڕێگەی کۆرس کە ئێستا لە ناوەندە جیهانییەکان پەیمانگای تایبەت بە پێگەیاندنی سەرکردە هەیە. تێڕوانینم لەم وتارە پێویستی بەڵگە و هۆکارە بۆ سەرکردایەتیکردن لە شوێن و پێگە جیاوازەکان.
گرنگە بزانین ئەو سەرکردانەی بە سەرکردەیی لەدایکبوون، نەخوێندەواریی و پەروەردە هیچ نەبۆتە ڕێگر لەوەی کە ببنە سەرکردەی خەڵک، و توانای بڕیاردانی بەهێزیان هەیە و زۆرترین شوێنکەوتوو لەگەڵ خۆیان دەهێڵنەوە. هونەری بوون بە سەرکردە لە تەمەنی لاویدا بەدەردەکەوێت، لەکاتێکدا کە ڕێبەری دەکات بۆ کەسانی تر لە هەموو شتێک با تایبەت لە قوتابخانە.. بەهرەی بوون بە سەرکردە زۆر گرنگە بۆ ڕێبەڕایەتیی بە شێوەیەکی باش و کاریگەر. هەروەها ئەنجامەکەشی دەردەکەوێت لەکاتی بوون بە پێشەوای خەڵک. هەندێک کات سەرکردەکان گومانیان هەیە لەوەی کە ئەوان باشتربن لە کەسانی تر لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان، بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستیەش کات ئەوە دەردەخات کە کێ باشترە و شوێنکەوتوانی لەگەڵ خۆی دەهێڵێتەوە.
دامەزراوەی سەرکردەکان بەربژێر دەکرێن لە ڕێگەی هەڵبژاردنی پوختی ئەکادیمییەوە. هەندێک لەو سەرکردە ئەکادیمیانە مەبەستیانە خۆیان باشتر بکەن، ماوەیەک پێویستە بۆ بوون بە سەرکردەیەکی بەهرەمەند، لە هەندێک بارودۆخدا سەرکردەکان بە قۆناغی پەروەردەیی ڕاگوزەریان کردووە بۆ بوون بە سەرکردە. پێشەوایی کردنی خەڵک بەشێوەیەکی سەلامەت، هەروەها شێوەی مامەڵەکردن بە بێ ئەوەی شتێک وەربگریت لە بەرامبەردا کە ئەمە نمونەی سەرکردەی باشن، هەرچۆنێک بێت سەرکردەبوون پێویستی بە کەسێکە لە دڵەوە تێبگات لە پێداویستی و داخوازیەکانی خەڵک و خزمەتکردنی کۆمەڵێک.!
بە کورتی پێشەوا دەتوانێت ببێتە سەرکردەیەکی بەهرەمەند وە دەتوانێ بەهرەمەندی خۆی بەدەستبهێنێت لە ڕێگەی خوێندنەوە، پەیوەندی و کارکردن لە ژینگە جیاوازەکان. سەرکردایەتی کردن ئەرکە و بەرپرسیاریەتی و خزمەتە. وە کاردەکات بۆ بەدیهێنانی ئامانجی گشتی. سەرکردەکان ئارام و پڕ هیوان، کەمترین وتار دەدەن و زۆرترین کرداریان هەیە، بەردەوام فێردەبن و پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ تیمەکەیان هەیە، ئەمانەن نهێنی بوون بە سەرکردەیەکی کاریگەر. ئامانج پێویستی بوون بە سەرکردە و پێگەیاندنی تاکە لەسەر بنەمای بوون بە سەرکردە بۆ ئایندەی ڕێکخراوەکان بە گشتی.!
GOOGLE SCHOLAR :
https://scholar.google.com/citations?user=9sb4tdEAAAAJ&hl=en