دەرزییە ماوەدرێژەکان (Long-acting / Depot injections) شێوازێکی تایبەتیان بۆ دروستکراوە کە ڕێگە دەدات دەرمانەکە بە هێواشی و پلەبەپلە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک دەربدرێتە ناو جەستە.
دوای لێدانی دەرزییەکە (کە زۆربەی کات دەدرێت لە ماسولکە)، شوێنی دەرزییەکە دەبێتە کۆگایەکی کاتی و دەرمانەکەی تێدا کۆدەبێتەوە، پاشان لەوێوە بە هێواشی دەچێتە ناو خوێنەوە.
خودی ماددەی دەرمانەکە خۆی لە خۆیدا سروشتی وەها نییە کە مانگێک بمێنێتەوە، بەڵکو دیزاین و تەکنەلۆجیای دروستکردنی دەرمانەکەیە (Dosage-form design) کە وای لێدەکات شوێنی دەرزییەکە بکاتە کۆگایەکی کۆنتڕۆڵکراو بۆ دەردانی هێواشی دەرمانەکە.
جۆرەکانی دروستکردنی ئەم جۆرە دەرزییانە:
پێکهاتەی هێواش-تواوەوە: بەکارهێنانی کریستاڵی دەرمان کە توانای تووانەوەیان کەمە و بە هێواشی ئەتوێنەوە (وەک دەرمانی Paliperidone palmitate).
کەپسولی ورد (Microspheres): ئاخنینی دەرمانەکە لەناو وردە-تۆپەڵەی پارچەبووی بەکەڵک (Polymer) کە بە هێواشی تێکدەشێن (وەک دەرمانی Naltrexone).
دەرزی بە بنەمای ڕۆن (Oil-based): توواندنەوەی دەرمان لەناو ڕۆندا تا بە هێواشی لە شوێنی دەرزییەکەوە دەربدرێت (وەک دەرمانی Haloperidol decanoate).
سوودەکان
ڕاگرتنی ئاستی پێویستی دەرمانەکە لە خوێندا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
کەمکردنەوەی ژمارەی وەرگرتنی رۆژانەی دەرمان.
یارمەتیدانی نەخۆش بۆ ئەوەی بەبەردەوامی و رێکوپێکی دەرمانەکەی وەربگرێت.
لایەنی نەرێنی یان مەترسی
ئەگەر دوای لێدانی دەرزییەکە نەخۆش تووشی کاریگەری لاوەکیی خراپ یان ژەهراویبوون بێت، دەرکردن یان ڕاگرتنی دەرمانەکە لە جەستەدا زۆر ئەستەمە چونکە پێشتر کراوەتە ناو ماسولکەکەوە.
ڕێگەت پێدەدات کە فلاشکارد و کویزی خۆت دروست بکەی، بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد
یارمەتی تەرکیز کردن دەدات، کاتێکی دیاریکراو دادەنێت، درەختەکانت گەشە دەکەن هەتا مۆبایلەکەت بەکارنەهێنیت.
کۆرسی خۆڕایی پێشکەش دەکەن بۆ خوێندکارانی پێش زانکۆ و زانکۆ لە بوارە جیاوازەکاندا
بۆ نمونە، چەندەها کۆرسی سوودبەخش و فری دەدۆزیتەوە بۆ فێربوونی زمان.
وە هەروەها پێدانی ىڕوانامە بە بڕە پارەیەکی کەم.