لە خوارەوە ئاماژە بەو کارانە دەکەین کە پێویستە هەر بەشێکی زانستی پێش ئەوەی سێمستەری نوێ دەست پێ بکات لە سیستەم بە ئەنجامیان بگەیەنیت، تا هیچ کێشەیەک دروست نەبێت لە هەنگاوەکانی داهاتووتاندا وەك ئەوەی لە سێمستەرەکانی پێشوو ڕووبەڕوویان بووینەوە ، بۆیە لە خوارەوە کۆمەڵێك خاڵم ئامادە کردووە بۆتان وە پێـم باشە ئەم ئیمەیلە وەك Draft لای خۆتان هەڵی بگرن و هەموو سێمستەرێك پێداچوونەوەی پێدا بکەن تا بێ هەڵە کارەکان ئەنجام بدەن
● چێککردنەوەی کۆرس و ستەدی پلانی سمستەر پێش دەستپێکردنی هەر سمستەرێک ( بە تەنسیق لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی زانستی).
● گۆڕینی سمستەرەکە لەبەشی سەرەوەی ناوەڕاستی سیستەمەکە بۆ ئەو سمستەرەی کە دەمانەوێت کاری تێدا بکەین بە نموونە (First Semester 2023/2024).
● ئۆفەرکردنی ئەو کۆرسانەی کە لەو سمستەرەدا دەخوێندرێن بە Full Study و Exam Only لە Course Offering ().
● دانانی خشتەی ڕۆژانەی وانەکان Class Scheduling بۆ هەریەکە لەو وانانەی کە لەو کۆرسەدا ئۆفەرتان کردوون و دەخوێندرێن. پێویستە بەرواری دەستپێکردن و کۆتایی هاتنی ئەو کلاسە بە دروستی داخڵبکرێت و بۆ هەموو کۆرس و بەشەکان یەک بەروارن بۆ نموونە ئەگەر لە ٢٠٢٣/٠٩/٢٤ تا ٢٠٢٣/٠١/٠١ ئەوا لە کلاس سکێجوەڵینگەکە بەروارەکە دیاری دەکرێت. وە هەروەها ناوی مامۆستاکە و هۆڵەکە دەستنیشان بکرێت.
● پێویستە Define Mandatory Courses بکەین.
● لە Register Mandatory Courses ریجستەری فێرخوازەکان دەکەین ئەوانەی کە Regular ن، بەڵام ئەوانەی کە ریتەکن و بە Exam Only لەناو پرۆفایلی فێرخوازەکەوە ریجستەری دەکەین.
● پاشان لە Change Group فێرخوازەکان بەسەر گروپەکاندا دابەش دەکەین.
● دانانی Workload بۆ هەموو ئەو کۆرسانەی لەو سمستەرەدا دەخوێندرێن و ئۆفەرمان کردوون، پاشان دابەشکردنی ئەکتیڤیتیەکانی ناو ۆرک لۆدەکە بەسەر محازەرەکاندا و دواتر چێککردنەوە لە دروستی چەندێتی و نمرەی هەر یەکێک لە چالاکیەکان، لە کۆتاییدا کە دڵنیابوونەوە لە دروستیان ئامادەیە بۆ ئەوەی مامۆستا کاری لەسەر بکات و نمرەیان تێدا داخڵ بکات.
● ئێستا سیستەم ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی سمستەری نوێ و کارکردنی مامۆستا و بەشەکان لەسەری.