فارماکۆلۆجی بەشێکی گرنگی زانستی دەرمانسازی یە کە دەربارەی میکانیزمی کاریگەری دەرمانەکان لەسەر ئەندامە جیاوازەکانی جەستەی مرۆڤ دەدوێت.
ئەم لینکەی خوارەوە سایتێکی باوەڕ پێکراوی گرنگە، کۆرسێکی ئۆنلاینی فارماکۆلۆجی یان هەیە کە دەتوانی بەشێوازی خۆرایی بەشداربیت.
زمانی ئینگلیزی زمانێکی جیهانیە نزیکی 1.4 ملیار کەس لە جیهاندا ئەم زمانە بەکاردەهێنن هەروەها بە زمانی زانست و تەکنەلۆجیا ناسراوە. لە کاتێکدا پێویستیت بە هەر زانیاریەک هەبێت لە هەر بوارێکدا دەتوانی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو بەم زمانە بدۆزیتەوە. کەواتە زمانی ئینگلیزی کلیلی هەموو زانست و مەعریفەتێکە.
ئەم لینکەی خوارەوە کۆرسێکی تێرو تەسەلی زمانی ئینگلیزی تێدایە بۆ گشت ئاستەکان کە ئەتوانی سوودی لێ وەربگریت بە بێ پێویستی چوونە دەرەوە لە ماڵەکانتان لەم هاوینە گەرمەدا.
https://alison.com/vertical/english
سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بە سەرپەرشتی وەزارەتی تەندروستی وە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکا پەیوەندیدارەکانی تر وە زانکۆی هەولێری پزیشکی یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نیشتیمانی ڕێکدەخەن (بۆ بەرەنگار بوونەوەی بەرگری میکرۆبەکان بەرامبەر بە دەرمانە دژە زیندەگییەکان)
ئەم کۆنفرانسە هەلێکی زێڕینە بۆ کۆکردنەوەی ئەکادیمیستەکان، پزیشکان، دەرمانسازان، وەکارمەندانی تەندروستی بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسە تەندروستیە گشتییە هەستیارە.
بۆ هەر مامۆستا و فێرخوازێک لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان خوازیارە کارێکی هاوبەش ئەنجام بدەین وە بەشداری پێبکەین لەم کۆنفرانسە تەندروستیە گرنگەدا دەتوانێت پەیوەندیم پێوە بکات لەڕێگەی ئەم ئیمەیڵە
halgurd.Nadhim@kti.edu.iq
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی کۆنفرانسەکە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
https://skpi.krd/en/16397/?fbclid=IwAR3SU9kAeaQ-Muh-FYVZkUTTLA4bX7hH7M1kKqyB5y6VU0JShls45dJqoeI
کۆنفرانسی زانستی پزیشکی و دەرمانسازی و پزیشکی ددان و چارەسەری سروشتی و ئەندازیاری پزیشکی لە ژێر ناونیشانی.
(Frontiers in Biomedical and Bioanalytical Research)
کە بە سپۆنسەری وەزارەتی تەندروستی عێراق و کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی قادسیە وکۆلێژی پزیشکی حەمراوی زانکۆی بابل بە هەماهەنگی چەند زانکۆیەکی پەیوەندیداری تر کۆنفرانسێکی زانستی لە بواری پزیشکی و پزیشکی ددان و دەرمانسازی و تەکنەلۆجیای ژیانی و ئەندازیاری ئامێرە پزیشکیەکان سازدەکرێت لە بەرواری 2023-12-13 بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی لینکی کۆنفرانس بکەن:
https://sites.google.com/view/frontiersbiomedicalbioanaly/home
حکومەتی عێراقی پێنج هەزار کورسی سکۆلارشیپی بۆ ئاستی ماستەر و دکتۆرا ڕاگەیاند کە مەرجی ئاستی زمان بۆ ماستەر 5 ی ئاێڵتس وە 6 بۆ ئاستی دکتۆرا
بۆ زانینی مەرجەکانی تر و شێوازی پێشکەش کردن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن;
https://hced.ur.gov.iq/?fbclid=IwAR2C6aCDFB0jOJfEhodK0pvOQzV07Wa98hGb-7TZHro3W_8vkBJ1B09ZxCY
هەر فێرخوازێک پێش دەستپێکردنی خوێندن لە دەرەوەی وڵات پێویستە کە دڵنیا بێتەوە کە زانکۆیەکی دیاری کردووە لە ناو لیستی زانکۆ باوەڕ پێکراوەکەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
بۆ دڵنیا بوونەوە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە و زانکۆ باوەڕ پێکراوەکان لە عێراق ببینە:
https://uguide.scrdiraq.gov.iq/SF2022.html
هەر فێرخوازێک پێش دەستپێکردنی خوێندن لە دەرەوەی وڵات پێویستە کە دڵنیا بێتەوە کە زانکۆیەکی دیاری کردووە لە ناو لیستی زانکۆ باوەڕ پێکراوەکەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
بۆ دڵنیا بوونەوە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە و زانکۆ باوەڕ پێکراوەکان لە هەرێمی کوردستان ببینە
https://equalization.digital.gov.krd/#/authentication/signin
بەدوای تەواو بوونی مەشقی فێرخوازانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان, ڕاگرایەتی پەیمانگا سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی ئەو نەخۆشخانەو دەرمانخانە و کۆمپانیایانە کرد کە دەرفەتیان ڕەخساند بۆ فێرخوازانی پەیمانگا مەشقی هاوینەی خۆیان تیا ئەنجام بدەن.
بە نوێنەرایەتی ڕاگرایەتی (م. هەڵگورد نازم محەمەد) سوپاس و پێزانینی بەخشی بە هەریەک لە نەخۆشخانەکانی (ژیان، ئینتەرناشناڵ، سەفین، ئاسوودە) لە پایەی ماندوو بوونیان لەگەڵ فێرخوازانی پەیمانگا دا.
Full scholarship program in Industrial Enzymology in the College of Life Science and Technology at Huazhong Agricultural University (HZAU), China.
For more information visit the website of Prof. Shuke Wu:
https://faculty.hzau.edu.cn/shukewu/en/index.htm
پرۆگرامێکی سکۆلارشیپ لە بواری بەرهەمهێنانی ئەنزیم لە کۆلیژی بایۆلۆجی و تەکنەلۆجی زانکۆی Huazhong Agricultura.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی وێبسایتی پرۆفیسۆر شوکی وو بکەن
https://faculty.hzau.edu.cn/shukewu/en/index.htm
Journal editors and expert researchers invite researchers and academicians around the world to attend the online event (Technological Advancements in Tomorrow's Research Landscape).
Source: https://kti.edu.iq/page_info.php?info=Activities&sub=Scientific%20Activity
Visit the link to register.