بەردی گورچیلە بەزۆری دوای کۆبوونەوەی هەندێک ماددەی کیمیایی لە جەستەدا دروست دەبێت
هەندێک حاڵەتی پزیشکی دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی نائاسایی ئەم ماددە کیمیاییانە لە میزدا و هەروەها هەندێک دەرمان مەترسی دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەکات
:لەوانە
· ئەسپرین
· دژە ترشەڵۆکەکان
· میزپێکەرەکان
· هەندێک دەرمانی دژە ڕێترۆڤایرۆس (کە بۆ چارەسەرکردنی ئایدز بەکاردێت)
· هەندێک دەرمانی سەرئێشە
· هەندێک دژە زیندەیی
لە باوترین ئەو دژەبەکتریایانەی دەبنە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە
azithromycin, ciprofloxacin, clarithromycin, clindamycin, doxycycline, gentamicin, levofloxacin, metronidazole, and tetracycline
ئەم دەرمانانە دەبنە هۆی لە ناوبردنی بەکتریایەک کە لە ریخۆڵەدا دەژی بە ناوی ( ئۆکسالۆباکتێر فۆرمیجین )کە بەکتریایەکی سودبەخشە و هەڵدەسێت بە بەکارهێنانی ماددەی ئۆکسالات وە ڕێگری لە هەڵمژینی دەکات و بەمەش ئەگەری دروستبونی بەردی گورچیلە لە جۆری ئۆکسالات کە باوترین جۆرە کەم دەکاتەوە.
کەواتە خواردنی ئەم دەرمانانە بۆ ماوەیەکی زۆر یان دووبارە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەم بەکتریایە و ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەکات.
بێمپێدۆیک ئه سيد لەلایەن کۆمپانیای ئێسپێریۆن تێراپیوتیکس پەرەی پێدراوە و لە ٢١ی شوباتى٢٠٢٠
.پەسەندکراوه FDA لەلایەن
بەکاردێت بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا. ئامانج له دروستكردنى ئه م ده رمانه بۆ جێگرتنەوەی ستاتینەکان (کۆمەڵێک دەرمانن کە بەکاردەهێننرێ بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ) كه ده بنه هۆى لاوازکردنی ماسولکەکان زۆرجار دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژەمە دەرمانەکە لەلایەن نەخۆشەوە، یان تەنانەت وەستاندنی دەرمانه كه بەڵام بێمپێدۆیک ئه سيد نابێتە هۆی ئازاری ماسولکەکان چونکە لە هەموو خانەکاندا چالاک نابێت تەنها له جگەردا چالاک ده بێت.
.بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە سەردانی ئەم لینکە بکەن
https://drive.google.com/drive/my-drive