Dear College of Education staffs, students, alumni, and future students, It is with great pleasure that I lead this excellent college as its Dean .
Welcome to our world of Education. It is my pleasure to extend a personal greeting on behalf of our college, head of departments, academic and administration staff and students, and I would be grateful to invite you to explore on our website the breadth and depth of our outstanding Universality.
...
پێشوازی کردنی بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. حسین اسماعیل علی ڕاگری کۆلێجی پەروەرده له بەڕێز د. دەرون عمر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی گەرمیان.٢٨-١-٢٠١٩ کۆلێجی پەروەرده.
سیمینارێک دەربارەى نەخۆشییە باوەکانى منداڵان لە ناوچەى گەرمیان سازکرا
ئەمڕۆ دووشەممە بەروارى 28/1/2019 لەکۆلێجى پەروەردەى زانکۆی گەرمیان، بەئامادەبونى بەڕێز راگرى کۆلێجى پەروەردە (پ ى د حسین اسماعیل) سیمینارێک لەلایەن بەشی بایۆلۆجیەوە رێکخرا، کە لە لایەن دوو دکتۆرى بوارى نەخۆشییەکانى مداڵان(د.سۆران محمد ئەحمد) و(د.قحطان عدنان عبدالله) دەربارەى نەخۆشییە باوەکانى منداڵان لە ناوچەى گەرمیان سازکرا، کە تیایدا بەرێز (د.سۆران محمد ئەحمد) پسپۆڕى نەخۆشیەکانى منداڵان بابەتێکى پێشکەش کرد بەناونیشانى ( ئەنفلۆنزاى زستان) ،کە تیایدا بەوردى تیشکى خستە سەر ئەو نەخۆشیانەى بەتایبەتى لەوەرزى زستاندا روبەروى منداڵان دەبێتەوە. تا و لەرزوتا هەروەها تاى گەشکەى منداڵان، دیارترین ئەو نەخۆشیانەن، کە لەوەرزى زستاندا روبەڕوى منداڵان دەبنەوە، بۆیە بەوردى باس لە چۆنییەتى خۆپاراستن و دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو بۆ ئەو نەخۆشیانە کرا لە لایەن بەرێزیانەوە.
هەروەها لە تەوەرێکى تری سیمینارەکەدا، کە لەلایەن بەرێز(د.قحطان عدنان عبدالله)ەوە پیشکەش کرا بەناونیشانى (خیزە خیزى سنگ) بەوردى باس لەم جۆرە نەخۆشییەى منداڵان کرا و نشیانە و هۆکارەکانى باسکرد. هەروەها ناوبراو تیشکى خستەسەر ئەو هۆکارانەى ,کە یارمەتیدەرن بۆ بڵاوەکردنى ئەم جۆرە نەخۆشیە وەکو جگەرە کێشان و بۆنى عەتر و دیتۆڵ و مادە پاککەرەوەکان.
جێی ئاماژەیە لە سیمینارەکەدا،کە مامۆستایان و خوێندکاران ئامادەبون
ئەمڕۆ سێ شەممە ــ ۲۲/۱/۲۰۱۸ لە کۆلێجی پەروەردە لە زانکۆی گەرمیان فیدباکی خۆێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشە زانستیەکانی کۆلێج ئەنجامدرا . فیدباکی خۆێندکاران وەک بەشێک لە پرۆسەی دڵنیای جۆری دێت کە بۆ هەڵسەنگاندنی مامۆستیان ئەنجام دەدرێت ، ئەم پرۆسەیە بەشێوەی ئۆنلاین و لە کەشێکی ئازاددا بەڕێوە دەچێت . شایانی باسە ئەم پرۆسەیە سێ ساڵە لە کۆلێجی پەروەردە بەشێوەیەکی ئۆنلاین ئەنجامدەدرێت و لە لایەن یەکەی دڵنیای جۆرییەوە سەرپەرشتی دەکرێت .
رۆژی یەکشەمه ٢٠-١-٢٠١٩ کاتژمێر ١٠ به ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ و جێگری سەرۆکی زانکۆ، سەرجەم ڕاگره بەڕێزەکانی کۆلێجەکانی زانکۆ و جێگەرەکانیان، سەرجەم سەرۆک بەشەکان و ستافێکی بەرچاو له مامۆستایانی زانکۆ لەسەرجەم کۆلێجەکانی، له مەراسێمێکدا که لەلیەن بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری زانکۆ به هاوکاری یەکەی دڵنیایی جۆری کۆلێجی پەروەرده خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا به ئەو مامۆستایانەی که به توێژینەوەی زانستی، چالاکی ئاکادیمی و هەروەها ئەندامانی لێژنەی باڵای ڕەنکینگی زانکۆ. زیاتر...
سەر له بەیانی ڕۆژی چوارشەمه ١٦-١-٢٠١٩، بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر حسین اسماعیل علی، ڕاگری کۆلێجی پەروەرده، پێشوازی له بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر کریم شریف قەرەچەتانی کرد. پاشان به ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆک و جێگری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان له ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەرده بەخێرهاتنی میوانه بەڕێزەکەیان کرد. پاش وتووێزێکی دۆستانه و دەستخۆشی کردن له بەڕێزیان بانگهێشتیان کرد بۆ هۆڵی سمینار که له وۆرکشۆپی "بونیادی پەروەردەیی و هزری خوێندکاری زانکۆ له نێوان کەتوار و ئۆمێددا" چەند سمینارێک پێشکەش بکەن. له هۆڵی سمیناری کۆلێجی پەروەرده به ئامادەبوونی زیاتر له هەزار خوێندکارسەرەتا سمینارێک وەکو دەروازەیەک بۆ باتەکه لەلایەن بەڕێر کریم مدعت مامۆستای بەشی دەروونناسی کۆلێجەکەمان پێشکەش کرا و پاشان دو سمیناری پ. د. کریم قەرەچەتانی به ناونیشانەکانی "بەنیادی پەروەردەیی" و "بونیاری هزری خوێندکاری زانکۆ" پێشکەش کرا. شیاوی باسه جگه له هۆڵی سمینار، له هۆڵەکانی تەنیشتی هۆڵی سمیناریشدا خوێندکاران گوێبیستی سمینارەکان بوون.
مامۆستا "سەرحەد فایق نامق" مامۆستای بەشی ماتماتیک، کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی گەرمیان له کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ماتماتیک که له بەرواری ١٤بۆ١٨ی ١ی ٢٠١٩ له زانکۆی یەزد له وڵاتی ئێران بە بەشداری وڵاتانی کەنەدا، فەڕانسه، پۆڵەندا، بەلجیک، ئۆستورالیا، سوید، نەمسا، ئێران و عێراق بەڕێوەچوو به توێژینەوه بەشداری کرد و بەشێوەی وتار سمیارێکی پێشکەش کرد.
زانکۆیەی ئێران به ناوی زانکۆی زنجان، ZANJAN UNIVERSITY، ڕایدەگەیێنێت که لەگەڵ زانکۆکانیتری وڵاتی ئێران بەمەبەستی کردنەوەی پێشانگایەک له زانکۆی صلاح الدین له بەرواری ١٨ بۆ ٢١ی ١٢ی ٢٠١٨ ئاماده دەبن که تێیدا توانەکانی خۆیان له ڕۆی زانستی و هاوکاری ئاکادێمیکەوه پێشکەش دەکەن و دەرفەتی خوێندن یان خوێندکار و توێژینەوەی هاوبەش لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن. لێره کلیک بک بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەو زانکۆیه و بوارەکانی جۆراوجۆری ئاکادێمیکی.
وۆرکشۆپی ڕیزبەنی و ڕانکینگی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان
وۆرکشۆپێکی پسپۆڕی له بواری زمان و ئەدەبی کوردی.
بۆ زانیاری زیاتر لێره کلیک بکه...
چاوەڕێی چالاکی زیاتر بن ...(لاپەڕەی چالاکییەکان)
وکو ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەرده پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن دەکەین له سەرجەم ستافی ئاکادێمی و کارگێڕی و هەروەها له هەموو خویندکارانی ئازیزمان.
هیوادارین ئەمساڵی خوێندن پڕ بێت له گەشەی زانستی و پێکەوه بتوانین کەشێکی لەبار و گونجاو و پڕ له حەز و ئارەزوی خوێندن و فێربوون بەدی بکەین و لەڕۆی پەروەردەیی و به توێژینەوەی زانستی سوودی زۆرمان ببێت بۆ گەرمیان، کوردستان و هەموو عێراق.
داواکارین له سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران له کتێبخانه، هۆڵی خوێندن، سایتی کۆمپیوتەر و تاقیگەکان سوود وەربگرن و کاتی زۆر تەرخان بکەن بۆ گەشەی زانستی و کاری گروپی و شێواز و ستایلی نوێ بەکار بهێنن بۆ گەیشتن به ئامانجی بەرزی فێربوون و پەروەردەیەکی تەندوروستی ئاکادیمی.
سوپاس و ڕێز و پێزانینمان هەیه بۆ هەمووتان.
چوارەمین کۆنفڕانسی زانستی زانکۆی گەرمیان له بواری زانسته پەتی و پڕاکتیکییەکاندا ڕۆژانی یەکشەمه و دوشەمه ٢٤و٢٥-٦-٢٠١٨ بەڕێوە چوو که تێیدا مامۆستایان و ستافی کۆلێجی پەروەرده ڕؤلێکی کاریگەریان هەم له ڕۆی بەڕێوەبردن و ئاماده کاری و هەم له ڕؤی زانستی و بەشداریکردن به توێژینەوە بوو.
سەردانی بەڕێز جێگری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، بۆ لێژنە و هۆڵەکانی بەڕێوە بردنی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨.
رۆژی سێشەمه بەرواری ٢٩-٥-٢٠١٨ بەڕێز د. ابراهیم محمد جێگری سەرۆکی زانکۆ، کۆلێجی پەروەردەی به مەبەستی سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و هەروەها چاودێریکردنی ئاستی تاقیکردنەوەکان، بەسەر کردەوه.
بۆ زانیاری زیاتر لێره کلیک بکه...
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی خشتەی ئەزمونەکان و ڕێنماییەکان و ... لێره کلیک بکه.
مامۆستا "فرهاد اسماعیل احمدی" مامۆستای بەشی بایۆلۆجی، کۆلێجی پەروەرده، توێژینەوەیەکی به ئەنجام گەیاندووه که به ناونیشانی "Effect of exogenous application of methyl jasmonate on physiological and biochemical characteristics of Brassica napusL. cv. Talaye under salinity stress" له جوڕناڵی "South African Journal of Botany" به ئیمپەکت فاکتەری "١.٤٩" بڵاو بووەتەوە.
پۆستی ڕاگر له کۆلێجی پەروەرده دەستاودەست کرا...
له بەرواری ٢٠ی مانگی جولای ٢٠١٧ به ئامادە بوونی سەرۆکی زانکۆ پەڕێز پ. د. فاروق عبدالله کریم و نوێنەری پارلەمانی کوردستان بەڕێز د. فرهاد قادر، پۆستی راگری کۆلێجی پەروەرده دوای دەستخۆشی کردن و رێزلێنان له بەڕێز پ. د. عزالدین جمعه درویش بۆ بەڕێز پ. د. حسین اسماعیل علی دەستاودەست کرا.
College of Education, Barda Sur, Kalar, As-Sulaymaniah, Kurdistan Region, Iraq
© Copyright 2017 | College of Education | University of Garmian