یادەوەری فێربوون
لەم مۆدیوڵە زۆر شتی نوێ فێربووم و زۆر شتیتریش کە دەمزانی پێشتر بەڵام زانیاری تەواوم لەسەری نەبوو
لە وانەی یەکەم:
زانیاریم وەرگرت لەسەر ئەوەی ئای سی تی چییە و چۆن بتوانم بەهۆیەوە داتاکانم بپارێزم لەکاتی بەکارهێنانی پلاتفۆڕمەکان و فێربووم چۆن ئیمەیل م بپارێزم و چۆن سینکڕۆناییزی ئیمەیڵم بکەم.
لەو وانەیەدا چۆنییەتی دانانی واجب لە موودڵ فێربووم کە من خۆم پێشتر زانیاریم هەبوو موودڵ چیە بەڵام هەرگیز بەکارم نەهێنابوو نە وەک قوتابی و نە وەک مامۆستا.
لە وانەی دووەم: زانیاریم وەرگرت لەناو گیمەیڵ چی هەیە و دەتوانین چی بکەین و ئیمزا لە ئیمەیل چۆن حازر بكةين و
ئەوە بۆ من نوێ بوو ئەوەبوو cc و bcc کەی بەکاردێ
وانەی سێیەم :
باسی میتینگی زووم مان کرد. تیپەکانی دەرکەوتن لە میتینگ چین. دکتۆر باسی کرد باکگڕاوند چۆن بێ و دەبێ کامێرا لە مستەوای چاو بێ و لە ناوەڕاستی سکرینەکەت بی نەوەک تەنیشتێکی و ڕووناکیش زۆر گرینگە کە حیسابی لۆ بکرێ بەتایبەت نابێت پشتت رووناک بێ ئەگەرنا وێنەی تۆ جوان دەرناکەوێ
دواتر باسی ریسێرچ گەیتمان کرد کە چییە و چۆن دەتوانرێ ئەکاونت دروست بکرێ و پاشان چۆن لێکۆڵینەوەکانی خۆم لەوێ پەبلیش بکەم و چۆن بتوانم لە فیڵدی خۆم لێکۆلینەوەیتر بدۆزمەوەو خۆی بێتە بەر دەستم , هەرچەند کە من ئەم ئەکاونتەشم هەبوو پێشتر بەڵام زۆر بەکارم نەهێنابوو.
وانەی چوارەم : دکتۆر کاروان پێمانی ئاشنا کرد دیتی سێرچ چییە و چۆن سوودی لێ ببینین
و چەند لینکێکێ نوێ.. ئەوەیان نوێ بوو بۆ من کە من پێشووتر زانیاریم لەسەری نەبوو و لەم وانەیەدا چەند لینکێکی پێ گووتین کە دەتوانین سوودی لێ ببینین.
وانەی پێنجەم :
کاهووت م ناسیو کویزێکیشمان کرد و زۆڕ چێژبەخش بوو توانیم بۆ قوتابیەکانیشم تاقیبکەمەوە لە ئامادەیی کە ئەوانیش بەلایانەوە چێژبەخش بوو و داوای دووبارەکردنەوەیان دەکرد.
وانەی شەشەم :
ئەم وانەیە بە ئۆنلاین وەرمان گرت .و زۆر بە سوود بوو کە فێربووم لە موودڵ چۆن وەک مامۆستا بەکاری بێنم و چۆن بتوانم وانەکانم ڕێکبخەم و نمرەشیان بۆ دابنێم و چۆن چالاکی و ئیهتمامی قوتابی بە وانەکانم بزانم وە هەروەها چۆن زانیارییەکانیان بزانم
وانەی حەوتەم:
بە گووگڵ فۆرم ئاشنا بووم کە بۆ من نوێ بوو و چۆن کویز دروست بکەم و ئەکاونتی گووگڵ سکولەرو ئۆرکید کە من پێشووتر هەم بوو لە هەمان کاتدا زانیاری نوێش لەسەریان فێربووم.. و نەمدەزانی کە گووگڵ سکولەر دەتوانێ ئەوەندە سوودەم پێ بگەیەنێ و هەبوونی ئۆرکید ئەوەندە گرینگە بۆ من وەک مامۆستای زانکۆ یاخود وەک تويژەریش
وانەی هەشتەم:
کۆتا وانەی ئەم مۆدیووڵە بوو کە چەند بابەتێکی گرینگ بوون هەڵبژێردرابوون بۆ هەریەکێک لە گروپەکانمان
لە سیمینارەکان ئەوەی بۆ من نوێ بوو فرێزی و مێنتیمیتەر و کۆرسێرا زۆر سوودم بینی و بە گرینگی دەزانم کە دەبێ بەکاریان بێنم لە پرۆسەی خوێندندا و لە بابەتەکەی گروپی خۆشمان سوودم وەرگرت کە زیرەکی دەستکرد بوو
زۆر خۆشحاڵبووم لەم مۆدیوڵە لە نزیکەوە دکتۆر کاروانم ناسی و دکتۆر عەلی و مامۆستا ڕێکەوت..زۆر سوودم بینی لە هەرسێکیان و ئەوشتانەی من زانیاریشم هەبوو لەسەریان ئەوەی ئەو مامۆستیانە باسیان کرد من شتی زۆر باشتر و نوێتر لەسەرییان فێربووم
من وەک خۆم ڕۆژانە تێبینیەکانی خۆم دەنووسیەوە تاوەکو لە دواتر زیاتر سوود ببینم لە بەکارهێنانی پلاتفۆڕمەکان و هەروەها لەکاتی ئەنجامدانی واجبەکانیش شتی نوێتر فێردەبووم تەنانەت لە هەڵەکانیشم شتی نوێم دەدۆزییەوە و ئاشنای دەبووم..Pedagogy Course ئەوەی بیرم چوو باسی بکەم دروستکردنی گووگڵ سایت بوو کە من زۆر پێویستم پێی بوو کە فێرببم چۆن دروست دەکرێ ومچۆن بتوانم بەکاری بهێنم.. جگە لەهەمووئەمانەش ئەو کۆرسە بۆ من تەجروبەیەکی کۆمەڵایەتی و ئەکادیمییە کە زئەکید وەک قۆناغێکی نوێ لە ژیانم سوود دەبینملە ناسینی بەڕێزتان و هەر تاکێک کە لەم کۆرسە لەگاڵیان ئاشنا بووم