At Faculty of ___________ , Department of ___________ I teach the Course(s) below:
1.
2.
My Philosophy in Teaching :
پەروەردە بناغەى پێشكەوتنى كۆمەڵگەيە، كۆمەڵگەش بناغەى دروستكردنى شارستانيەتە هەروەلآتێك سيستەم و خوێندن و دڵنيايى جۆرى كواليتى كۆنتڕۆڵ ئەشۆرانسى بەهێزى نەبێت ئەو ولآتە دواكەوتووە، كۆڵەكەى ئەم بابەتەش بريتيە لە مامۆستا پاشان خوێندكار، بۆيە پێويستە مامۆستا پڕاو پڕى واتاى مامۆستابێت پڕ زانيارى و پڕبابەت بێت هەميەشە خاوەنى ديدگاى نوێ و پێشكەوتن بێت هەميشە تواناى خوێندنەوە و دابينكردنى سەرچاوەى پێويستى هەبێت، بەندە بۆخۆم تا ئێستا هەرگيز نەبووە پێش وانە ووتنەوە خۆم ئامادە نەكردبێت يان پێش وەختە چەند سەچاوەم نەخوێندبێتەوە يان سەبارەت بەو وانانەى دەيڵێمەوە چەندين سەرچاوەى نوێم بەردەست نەبووبێت ئەمەش بۆئەوەى خوێندكارەكانى لەباشترين شێوازى فچربوون سوود مەند ببن و بتوانن بابەتەكان بۆخۆيان پەيڕەو بكەن ديارە ئەمە سەربارى بەشدارى پێكردنى خوێندكاران لەوانەكاندا بە نووسينى ڕأپۆرت و تاقىكردنەوە كويز يان هۆم ۆرك، بەشێكى ديكە لە فەلسەفەى وانە وتنەوەى ئێمە بريتيە لە جوانكردن و شيرين كردن و ئاسان كرنى بابەتەكە لاى خوچندكار بئەوەى كە حەزى لەبابەتەكە بێت و پاشان خۆى تێدا بدۆزێتەوە، لێرەوە پەيوەندى نێوان خوێ،دكار و مامۆستا زۆر گرنگە كە پێ,يستە وەك دوو هاوڕێ وابن بەلآم لە چوار چێوەى سنورى پيرۆزى مامۆسايى و خوێندكاريدا ... بەگشتى بە بڕواى ئێمە مامۆستا پێويستە براو باوكى خوێ،دكارەكانى بێت و بەچاوى ڕێز و سۆز و خۆشەويستى لێى بڕوانێت و وانەكانيشى وەك پزيشكێ:ى پسپۆڕى خاوەن ئەزموون پێ بدات هەتا ووردە ووردە پێى دەگەيەنێت و دەيگەيەنێتە كەنارى ئارام ... پڕۆفيسۆرى ياريدەدەر د.زريان حاجى ...
Department of (Archaeology) Course
Stage: 1,2,3,4
Classroom:
No. of Students:200