At the School of Languages, Kurdish Department, I am teaching two courses namely;
1. Academic Debate
2. Kurdology
My Philosophy in Teaching
of teaching and academic lifetime.
خوێندکار ئەمانەتێکی کۆمەڵگاییە هەمو دایکان و باوکان مناڵەکانیان ئامانەتی مامۆستا دەکەن، نەک تەنها بۆ فێرکردن، بەڵکو بۆ پەروەردە و ئاڕاستەکردنی وەک تاکێکی کاریگەر. پێویستە هەر مامۆستایەک کاتێک دەچێتە هۆڵی وانە وتنەوە، وا هەست بکات ئەمە ڕۆڵەی خۆیەتی و چاوەڕێی دایکە یان باوکە ڕێی ڕاستی پیشان بدات بۆ ژیان. ئەوانەی پێیان وایە خوێندن تەنها لە نوردی چەند زانیارییەکدایە و دەدرێتە خوێندکار، ئەوا هەڵەن، چونکە هەر پەیامێک لە مامۆستاوەوە دەبێتە ئاڕاستەکردنی ئەو خوێندکارە بۆ داهاتوو. وەک مامۆستایەکی زانکۆ و هەڵگری بڕوانامەیاکی ئەکادیمیم پێم باشە هەر مامۆستاکەک لە بواری بڕوانامەکەی خۆیدا خزمەت بە کۆمەڵیش بکات، نەک تەنها زانیارییەکانی لەناو هۆڵی خوێندن بڵێتەوە، بەڵکو هەموو کۆمەڵ پێویستی بە شارەزایی و توانای تاکەکانی هەیە، بۆیە کەمتەرخەم نابم لە گەیاندنی هەر سود و زانیارییەک لە هەر جێیەک بێت. بۆ ئەم مەبەستە چەندین کاری خۆبەخشم کردوە لە بواری پەروەردە و فێرکردن، بە هیوام بتوانم بەردەوام بم. لەهەمنکاتدا ماوەی ٤ ساڵە ئەندامی سەنتەری یەکسانیی جێندەری زانکۆی سلێمانییم، لەو میانەیەدا بەشداری سەرجەم چالاکییەکانی سەنتەرم کردووە و زۆربەی کات ڕێکخەر و پێشکەشکاری بابەتەکانیش بووم. لەو ڕێگەیەوە پەیوەندییەکی بەتینمان هەیە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و هەوڵمانداوە سودیان لێوەربگرین بۆ چالاکییرلانی زانکۆ. لەکۆتاییدا زانکۆ بە ماڵی دووەم و مەڵبەندی بیر و هۆش و ژیانم ئەزانم.
Kurdish Department
Stage: 1st
Classroom:
No. of Students: 75
School of Sciences
Stage: 1st
Classroom:
No. of Students: 360