Teaching
Department of Civil Engineering
Course(Eng. Analysis)
Stage: THIRD
Classroom: CF1-CF3
No. of Students: 150
Course(Eng. Project)
Stage: FOURTH
Classroom: CG1
No. of Students: 6
Teaching History
2015-2016
1- Engineering Analysis (CE305) Third Year
2- Final Year Projects Fourth Year
2014-2015
1. Reinforced Concrete Design Third Year
2. Mathematics II Second Year
3. Final Year Projects Fourth Year
2013-2014
1. Mathematics II Second Year
2. Highway Engineering (Practical Part) Third Year
3- STAAD Pro Application for Design of Concrete Structures Fourth Year ( 3 lectures)
4- Final Year Projects Fourth Year
Upto 2013
1- Computer Programming - Practical Part First Year
2- Compter Programming - Practical Part Second Year
3- Building Materials - Practical Part First Year
4- Mechanics of Materials -Practical Part Second Year
5- Engineering Surveying - Practical Part Second Year
6- Soil Mechanics - Practical Part Third Year
7- Concrete Technology - Practical Part Second Year
Philosophy in Teaching
Learn Theory, then apply it
will be expanded soon!
خوێندنی زانکۆیی بریتیە لە پڕۆسەی گواستنەوەی زانیاری لە مامۆستا وەک سەنتەری توێژینەوەو کۆکەرەوەو پاڵێوەری زانیاری بۆ خوێندکار وەک نوێنەری وەچەی نوێ کە لە سەرەتای وەرگرتنی تایبەتمەندیدایە. ئەوە گرنگە بزانرێت کە پێویستە زانیاری گوازراوە بە شێوازێک دابڕێژرێت کە پلاتفۆرمێک دابنێت بۆ خوێندکاران بە مەبەستی فراوانکردنی و هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی لە داهێناندا.
پڕۆسەی وانە ووتنەوە کارێکی هاوبەشە لە نێوان مامۆستاو خوێندکاران. بۆ ئەو مەبەستە پێویستە هاوبەشیان پێبکرێت و هاوکارییان بکرێت لە بەدەستهێنانی ڕێگاکانی شیکردنەوەو توانستە پێویستەکان کە یارمەتیدەریان دەبێت بۆ بینینی بابەتەکان بەو شێوەیەی کە پێویستە ببینرێن و پەیڕەو بکرێن، هەروەها پێویستە هانبدرێن بۆ بەرهەمهێنانی زانستی و پەیوەستکردنی پڕۆسەی فێربوون بە بابەتی زانستی و جیهانی ڕاستیەوە ( پێداویستیەکانی جیهانی ئەمڕۆ).
لە لایەکی ترەوە زۆر گرنگە هانی خوێندکاران بدرێت بۆ دەربڕینی بیرو بۆچوونە زانستیەکانیان بە ئازادانەو بیری ڕەخنەگرانەوە ، چونکە پڕۆسەی نوێی وانە ووتنەوە و فێربوون پشت دەبەستێت بە گۆڕینەوەی زانست و بیرو ڕا لە نێوان مامۆستا و خوێندکاراندا. ئەمەش هیچ لەو ڕاستیە ناگۆڕێت کە پێویستە مامۆستا هەمیشە پێشەنگ بێت لە زۆری زانیاری و قوڵبوونەوەی تەواو لە بابەتەکەیدا بە شێوازێک کە وەڵامی بڕواهێنەری بۆ هەر پرسیارێکی چاوەروانکراو ئامادەبێت.
بە واتایەکی ترو بە کورتی پێویستە ژینگەی پۆل بە شێوازێک ڕێکبخرێت کە هەستی خوێندکار ڕابکێشێت بۆ وەرگرتنی زانیاری لە پڕۆژەیەکی کراوەی هەمیشە نوێگەردا، لە هەمان کاتدا بەسەربردنی کاتەکانی خوێندن وەک کارێکی ڕۆژانەی بایەخدار کە باوەڕی پێیەتی. وە مامۆستاش هەمیشە وەک پێشەنگی ڕەوشتی و سەرچاوەی زانستی سەیر بکرێت.
سەردار رشید
بیری ڕەخنەگرانە : Critical Thinking