Academic Activities

لەم محاضرەيەدا وام بەچاك زانى بۆ جوان كردن و خوێندنەوەى قورئان هەندێ لە مەقامەكان فێرى خوێندكاران بكەم كە زۆر زەرورە , وەكو مەقامەكانى صەباو سێگاو چوارگا و بەيات و رەست و حيجاز.

-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

لە كۆبونەوەى مامۆستايان باسى ئەوەم بۆ مامۆستايانى بەرێز كرد كە پێويستە بايكۆت نەكەين چونكە دوژمنانى گەلەكەمان پێيان خۆشەو درز دەكەوێتە ولآتمان , با هەڵوێستمان هەڵوێستى پێشمەرگانە بێ كە (5) مانگە موچەيان وەرنەگرتووە و لەسەنگەرى خەبات و تێكۆشان بايكۆت ناكەن و بەجێ ى ناهێڵن بۆ داعشەكان كە دووبارە ئەنفالمان بكەن .

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

پرسەى كاك شێخ علي صديق هەنجيرەيى باوكى سێ شەهيد و چوار برازاى شەهيد كە دوو رۆژ بەخۆبەخشى قورئانى پيرۆزم خوێند , كاك شيخ علي پياوێكى تێكۆشەرو پێشمەرگەى دێرين و پياوێكى بەهەڵوێست و بەوەفا خواسەبورى كەسەكارى بدات.

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

لەمزگەوتى بنەصلاوە لە شارى هەولێر باسى ئەوەم كرد لەو پرسەيەدا كە پێويستە هەڵوێستمان هەبێ بەرامبەر خاكو نيشتمان بە بايكۆت كردن ولآت تێك دەچێ كە ئەم نيشتمانە بە خوێنى هەزارەها شەهيد ڕزگار بووە.