After Registration please join any class that you like but I recommended to join all classes
سڵاوتان لێ بێت خوێندکارانی ئازیز
کەم تا رۆز وەک ئاگادارن زانکۆی سلێمانی هاوبەشی و یاداشتنامەی تایبەتی هەیە لەگەڵ کۆمپایای هواوی کە بە هۆی ئەم هاوبەشیییەوانێ کۆمەلێک خزمەت گوزاری تایبەت بۆ سەرجەم خوێندکاران ئامادە کراوە لەوانە
· کردنەوەی کۆرسی بێبەرامبەر تایبەت بە بوارە نوێیەکانی تەکنەلۆجی وەک (AI, IoT, Cyber Security , 5G)
· پێدانی بڕوانامەی ئەلکترۆنی و بروانەمەی نێودەولەتی
· بەشداری کردن لە چەندین کی بڕکێ ناوخۆیی و جیهانی
· گەشت کردن بۆ دەروەی ولات
· پێدانی دیاری و خەلات
· دۆزینەوەی هەلی کار بۆ خوێندکارە لێ هاتووەکان
· دەست راگەیشتین بە سەرجەم خزمەت گوزارییەکانی کۆمپانیای هواوی
· وە چەندین بابەت تر
بۆیە با ئێوەش بێ بەش نەبن لەم خزمەت گوزاریە بی بەرامبەرەوە و بەشدار بن لەم دەرفەتە زێرینە
ئەوەی لەسەر ئێوە پیویستە ئەوەیە کە :
1. ئەکاونتێک لە Huawei ICT Academy دروست بکە:
https://e.huawei.com/en/talent/ict-academy/#/become-ict-student
2. لە دوای دروست کردنی ئەکاونت پیویستە جۆین ببن بە ئەکادمیای زانکۆی سلێمانی لە پاش ئەپروڤ کردنی ئەدمینی زانکۆ بە شیوەیەکی فەرمی دەبن بە یەکێک لە ئەندامانی هواوی ئەکادێمی .
3. لە کۆتاییدا جۆین ببن بەو کلاسانەی کە کراونەتەوە لە رێگەی کۆدی کلاسەکان کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە
4. سەرجەم کلاسەکان ریکۆردکراوە بۆتان و لە هەر کات و ساتێکدا بێت دەتوانن سەیریان بکەن و لێوەی فێر ببن واتە کات دیاری نەکراوە بۆتان
5. لە پاش سەیر کردن و ئەنجام دانی تاقیکردنەوەکانی ناو سیستەم لە دوای دەرچوون راستوخۆ بڕوانامەی ئەلکترۆنیتان بە دەست دەگات
6. لە پاشندا ئەگەر ئارەزوو مەند بوون دەتوانن تەقدیم بکەن بۆ بەشداری کردن لە تاقی کردنەوەی فەرمی نێودەولەتی لە یەکێک لە سەنتەرە باوەرپێکراوەکان بە بێ بەرامبەر و لە دوای دەرچوون بڕوانامەی نێودەلەتی بەدەست بهێنن کە لە سەرجەم کۆمپانیا تەکنەلۆجییەکان باوەرپێکراوە و کاری پێ دەکرێت. بۆ ئاگاداریتان بەشدار کردن لەم تاقیکردنەوەی بۆ کەسانی دەرەوەی ئاکادیمی بە ٢٠٠$ بەلام بۆ ئێوە دەبێت بە بێ بەڕامبەر
7. کۆمپانیای هواوی لە مانگی ( ٩ یان ١٠) هەموو سالیکدا پیشبرکێکی جیهانی رێک دەخات کە سەرجەم خوێندکاران دەتوانن تێدا بەشدار بن و چانسی ئەوەیان هەبێت ئەگەر سەرکەوتوو بن سەردانی دەروەی ولات بکەن و ببنە خاوەنی کۆمەلێک خەلاتی تایبەت و گرانبەها هاوشێوەی سالانی رابردوو کە کۆمەلێک خوێنداکاری کوردستان لە زانکۆکانی تر بەشداریان تیدا کردبوو و توانیان لە ئاستی جیهانیدا خەلات بەدەست بهێنن
کێبرکێکە بە دوو شێواز دەبیت
١- شیوازی کۆرس و تاقیکردنەوە
٢-شیوازی داهێنان و پرۆژەی نوێ
لە شیوازی یەکەم کۆمەلێک کۆرس بەردەست دەبن و پێویستە فێرخواز کۆرسەکان بە سەرکەوتویی کۆتایی پێ بهێنیت و تاقی کردنەوەی تێدا بکات و کۆدی کلاسەکانتان بۆ دەنێرین لە داهاتوودا بۆیە لە ئێستاوە بەشداری کۆرسەکان بکەن بۆ ئەوەی ئامادە بن بۆ ئەو کاتە ، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خواروە بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر
https://e.huawei.com/en/talent/ict-academy/#/ict-contest?compId=85132004
بۆ شیوازی دووەم فێرخواز پێوسیتە پرۆژەیەکی داهێنەرانە پێشکەش بە کۆمەلگە و مرۆڤایەتی بکات کە سودی زۆری هەبێت بۆ مرۆڤایەتی لە بوارەکانی تەندروستی و ژینگە و وزە نوێ بووەکان، بە بکار هێنانی تەکنەلۆجیاکانی هواوی ، بەشداری کردن بە گرووپ دەبێت و ٣ فێرخواز و مامۆستایەک پێکەوە گروپێک دروست دەکەن
لە کاتی بوونی هەر پرسیارێک دەتوانن سەردانم بکەن یان پەیوەندیم پیوە بکەن بەم ئیمەێلە
ramyar.teimoor@univsul.edu.iq