At the Faculty of Humanity and Language ,Media Department, I am teaching two course namely;
1. International med میدیاى نێودەوڵەتى
Text Box
بەش: ڕاگەیاندن
کۆلێژ:زانستە مرۆڤایەتیەکان
زانکۆ: زانکۆى سلێمانى
بابەت: میدیاى نێودەوڵەتى
کۆرس بووک – قۆناغى دووەم
ناوى وانە بێژ: د. ئیبراهیم سەعید فەتحوڵا
ساڵى خوێندنى ئەکادیمى2016 /2015
کۆرس بووک
میدیاى نێودەوڵەتى ناوى بابەتى کۆرس
د. ئیبراهیم سەعید فەتحوڵا مامۆستاى بەرپرس
ڕاگەیاندن / ز. مرۆڤایەتیەکان بەش/ کۆلێژ
e-mail ibrahim.fathulla@univsul.edu.iq
Tel: 0770 2164746 ڕێگەى پەیوەندیکردن :
لە هەفتەیەکدا 2 کاتژمێر تیۆرى کاتژمێرى هەفتانە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ کاتژمێرى پراکتیکى
ساڵانە کۆد – خولى کۆرس
www.univsul.edu.iq
دۆسیەى ئەکادیمى مامۆستا
کلیلى دەستپێک
پوختەى کۆرس:
میدیاى نێودەوڵەتى ناوى ئەو کۆرسەیە کەخوێندکار لەقۆناغى دووەمى خوێندنى ئەکادیمیدا لەبەشى ڕاگەیاندندا دەیخوێنێت. میدیاى نێودەوڵەتى لە ئەمڕۆدا بۆتە بابەتێکى گرنگى خوێندن و لێکۆڵینەوەکانى پەیوەست بەزانستى میدیاو خۆى لە نێو ئەو بوارانەدا دەبینێتەوە کە زۆرترین لێکۆڵینەوەو شیکردنەوەى بۆ دەکرێت.
لە رێگەى ئەم وانەیەوە هەوڵ دەدرێت خوێندکاران بە بابەتى میدیاى نێودەوڵەتى ئاشنا بکرێن، ئەوەیان بۆ رونبکرێتەوە کە میدیاى نێودەوڵەتى تایبەتمەندى خۆى هەیە و کۆمەڵى بنەماو هەیە کە وادەکات رۆژانە هەموو تاکێک روبەرووى کاریگەریەکانى ببێتەوە.
گرنگە خوێندکارانى بوارى راگەیاندن لە بنەما زانستییەکانى میدیاى نێودەوڵەتى ئاشنا بن و لەهەنگاوەکانى گەشەکردنى بگەن.
میدیاى نێودەوڵەتى، بەو پێیەى بەردەوام لە پێشکەوتن و گۆڕاندا بوە لەگەڵ زۆر لقی دیکەى مەعریفەى مرۆییدا تێکەڵ دەبێت، وەک زانستى سیاسى، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، یاساى نێودەوڵەتى، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ئابورى نێودەوڵەتى ... تاداویی، بۆیە هەر پێشکەوتنێک کە لە یەکێک لەو بوارانەدا دروست دەبێت بێگومان بەجۆرێک لە جۆرەکان کاریگەرى دەکاتە سەر میدیاى نێودەوڵەتى، بۆیە گرنگى خوێندنى ئەم بابەتە پەیوەندى بەو لایەنەوە هەیە کەخوێندکار ووردترء بابەتیتر لەبوارەکانى میدیاى نێودەوڵەتى تێ بگاتء ئاشناى ئەوە ببێت کەهەر بوارێک بۆ خۆى خاوەنى تایبەتمەندى خۆیەتىء مامەڵە کردن لە گەڵ هەر بوارێک جیاوازى هەیە لەگەڵ بوارێکى تردا.
لە سۆنگەیەوە تێگەیشتن و قوڵبوونەوە لە میدیاى نێودەوڵەتى پەیوەستە بەتێگەیشتنى خوێندکار لە تەواوى ئەو بابەتانەى پەیوەست بە میدیاى نێودەوڵەتییەوە ، ئەگەر نا تێگەیشتنى خوێندکار کارێکى ئاسان نابێت.
بنەماو تیۆریەکانى کۆرسەکە پەیوەندیدارە بەو بنەماو تیۆرە گشتیانەى کە بوارى میدیادا مامەڵەى لەگەڵ دەکات، واتا تێۆریەکانى میدیاى نێودەوڵەتى هەمان ئەو تیۆرء بنەمایانەن کە لە کۆدا سیستمى میدیاى نێودەوڵەتى پێک دەهێنێـت ، هەروەها پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە هەموو کەناڵ و دامەزراوەکانى میدیاى نێودەوڵەتى (خوێنراو- بیستراو- بینراو- ئاژانسەکان- کۆمپانیا زەبەلاحەکان). لەو بارەیەوە خوێندکار بە شێوەیەکى زانستیانە بە بابەتەکە ئاشنا دەکرێت.
ئامانجى بابەنەکە:
- گرنگە خوێندکارانى بوارى راگەیاندن لە بنەما زانستییەکانى میدیاى نێودەوڵەتى ئاشنا بن و لەهەنگاوەکانى بەجێهێنانى بگەن ، بەشێوەیەکى گشتى دەتوانین ئامانجى ئەم وانەیە لەم خاڵانەدا چڕ بکەینەوە:
یەکەم: بەئاگابوون لە میدیاى نێودەوڵەتى و ئەو چەمک و زاراوانەى بەشێکن لێی
دووەم: بەئاگابوون لە بنەماو مەبەستى میدیاى نێودەوڵەتى و شێوازى جێبەجێ کردنیان.
سێیەم: بەئاگابون لەتازەترین ئەو داهێنانەى ئەم بوارە بەخۆوەى دەبینێ .
چوارەم: بەئاگابون لە قۆناغەکانى گەشەکردنى میدیاى نێودەوڵەتى .
پێنجەم: بەئاگابون لەدیارترین ئەو دامەزراوانەى لە بوارى میدیاى نێودەوڵەتیدا پێشەنگن
پابەند بونى خوێندکار/
بەمەبەستى تێگەیشتن لەبابەتە پێشکەشکراوەکان لە هۆڵەکانى خوێندندا، خوێندکار پێویستە بە شێوەیەکى بەردەوام تەواوى تێبینییەکان و ئەو نمونانە تۆمار بکات کە لەکاتى تاوتوى بابەتەکاندا باس دەکرێن، هەروەها ئەو ئەرکانەش جێبەجێ بکەن کە ڕادەسپێردرێت بۆى ، بەتایبەت لە نوسینى ڕاپۆرتء پێشکەشکردنى سیمینارء گفنوگۆ بۆ ئەم کۆرسە.
شێوازى وتنەوەى وانە/
شێوازى بەکار هێنراو بۆ وتنەوەى بابەتەکانى تایبەت بەم کۆرسە بریتى دەبێت لە باسکردنى زارەکى، کفتوگۆ ، لەگەڵ بەکار هێنانى داتاشۆ بۆ وێنەو نمایشکردنى فیلمیى جوڵاو خستنە ڕوى بابەتەکانء نیشاندانى نمونەى پێویست بە بوارەکە ، هەروەها بەکار هێنانى نوسینى سەر تەختە سپى بۆ زیاتر شیکردنەوەء باسکردنى بابەتەکە.
سیستمى هەڵسەنگاندن /
بەو پێیەى تاقیکردنەوە لە (100) دەبێت دابەشکارى نمرەکان بەم شێوەیە دەبێت:
- (4) نمرە بۆ ئامادەبوون و چالاکى و تێستى رۆژانە.
- (36) نمرە بۆ تاقیکردنەوەى مانگانە.
- (60) نمرە بۆ تاقیکردنەوەى کۆتایی ساڵ.
ئەنجامى فێر بونى خوێندکار
میدیاى نێودەوڵەتى بۆتە بەشێکى دانەبڕاو لە ژیانى هەموومانداو ناکرى بە بێ ئەو میدیایانە ژیانى رۆژانەمان بەڕێبکەین، بەتایبەت بەخۆمان بزانین یان نا ئەمڕۆ میدیایەک کۆنترۆڵمان دەکات کە پەیامەکەى لە دەرەوەى ئێمەوە بەرهەم دەهێنرێت. ئەوە میدیاى نێودەوڵەتییە دۆخى سیاسی جیهان، کولتورو ئابووى جیهان دەجوڵێنێت میدیا لۆکاڵیییەکانیش دەبنە گوێزەرەوەو وابەستە.
میدیاى نێودەوڵەتى لەگەڵ خۆیدا چەندین دەرەنجامى خستۆتە روو کە زۆر جار دەمانجوڵێنیت بە بێ ئەوەى وەرگر بەخۆى بزانێت، بۆیە ئەم جۆرە میدیایە بە شێوەیەکى گشتى جێگەى بایەخە بۆ سەرجەم بوارء کایەکانى ژیانى کۆمەڵگەدا،.
بۆیە ئەم بابەتە لەسەرجەم کۆلیج و بەشە ئەکادییمیەکانى جیهاندا بەهەند وەردەگیرێت و بەشێکى گرنگى وانەکانى خوێندنى میدیایە .
ئێستا میدیاى نێودەوڵەتى بۆتە بابەتێکى گرنگى ئابوورى چ لە رووى بەرهەمهێنانى بابەتەکانەوە یاخود کۆنترۆڵکردنەوە لەلایەن کۆمپانیا زەبەلاحەکان.
خوێندکار لە ئەنجامى خوێندنى ئەم کۆرسەدا فێرى ئەوە دەبێت کە هەر بوارێک لەو بوارەنەى کە لە رێگەى میدیاى نێودەوڵەتییەوە کارى لەسەر دەکات گرنگى خۆى هەیەو شێوازى مامەڵەکردن لە گەڵیدا جیاوازە لە بوارەکانى دیکە، هەر ئەوەش دەبێتە هۆى ئاشنا بوونى خوێندکار بە چۆنیەتى مامەڵە کردنى لە گەڵ بابەتء زانیاریەکان بە پێى ئەو شێوازەى کە پێویستە بەکارى بهێنێت .
لیستى سەرچاوەء بابەتە سوود بەخشەکان
سەرچاوە بنەڕەتیەکان
1- د. وسام فاضل راضي، الاعلام الاذاعي والتلفزيون الدولي، المفاهيم الوسائل المقاصد، دار صفحات للنشر والتوزيع، 2013.
2. - ماكفيل، توماس ل ، الاعلام الدولي النظريات الاتجاهات والملكيه، ترجمه حسني محد نصر، عبدالله الكندي، العين : دار الكتاب الجامعي, 2003
3. - أ.د. راسم محمد الجمال، النظام والاتصال الدولي الضبط والسيطرة، القاهرة، الدار المصرية اللبنانية، 2005.
4. - أحمد حسو ، تجارب الإعلام المرئي والمسموع في أوروبا، القاهرة، مركز القاهرة لدراسات حقوق الإنسان ،2007.
5. - سامي شريف، قضايا في الاعلام الدولي، القاهرة، دار النهضة العربية، 2007
سةرجاوةى سوود بةخش:
1- عبدالرحمن عواطف، راسم الجمال، سامي شريف، الاعلام الدولي، القاهرة، مركز جامعة القاهرة، 2001
2- محمد علي العويني، الاعلام الدولي بين النظرية و التطبيق، القاهرة، مكتبة الانجلو المصرية، 1990
3- ياس خضير البياتي، الاعلام الدولي والغربي، وزارة التعليم العالي والبحث العلمي، بغداد، 1993
4- د. محمد حمدان المصالحة، الاتصال السياسي الدولي، عمان، دار وائل للنشر، الطبعة الثانية، 2009.
5- د. فاروق ابو زيد، انهيار الاعلام الدولي، عالم الكتب، القاهرة، 2000.
هەر سەرچاوەیەکى تر کە سوود بەخش بێت دەخرێتە بەردەست خوێندکار
▪سەرچاوە سەرەکیەکان
سەرچاوە سوود بەخشەکان
گۆڤارو پێگە ئەلکترۆنیەکان
بابەتەکانى کۆرس لەماوەى ساڵدا
هەفتە یەکەم : چەمکى میدیاى نێودەوڵەتى
میدیاى نێودەوڵەتى بەو میدیایە دەوترێت کە سنورى ناۆخۆیی وڵاتێک دبەزێنێت و پەیامەکەى لە رێگەى کەناڵە ناسراوەکانى میدیاوە ئاراستەى دەرەوەى خۆى دەکات، بەواتایەکى دیکە بریتییە لەو میدیایەى کە بوارى ناوخۆیی دەبەزێنێت وبەرەو تەواوى جیهان پەل دەهاوێت، بەمەش لەلایەک جۆرێک لەخۆسەپاندن و لە لایەکى دیکەوە کارلێک لە نێوان کلتورە جیاوازەکاندا دروست دەکات. میدیاى نێودەوڵەتى بە هەموو ئەو میدیایانە دەوترێت، کە لە دەرەوەى سنورى نیشتمانى بوونى هەیە. میدیاى نێودەوڵەتى هەموو ئەو پەیامانەش دەگرێتەوە کە لە دەروەى سنورى نیشتمانى بەرهەم دەهێنرێن وکەناڵەکانى دیکە دەیگوازنەوە
میدیاى نێودەوڵەتى، بەو پێیەى بەردەوام لە پێشکەوتن و گۆڕاندا بوە لەگەڵ زۆر لقی دیکەى مەعریفەى مرۆییدا تێکەڵ دەبێت، وەک زانستى سیاسى، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، یاساى نێودەوڵەتى، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ئابورى نێودەوڵەتى ... تاداویی، بۆیە هەر پێشکەوتن و گۆڕانێک کە لە یەکێک لەو بوارانەدا دروست دەبێت بێگومان بەجۆرێک لە جۆرەکان کاریگەرى دەکاتە سەر میدیاى نێودەوڵەتى
هەفتە: دووەم رەهەندە مێژوییەکانى میدیاى نێودەوڵەتى
مرۆڤ بەردەوام هەوڵی داوە بیروبۆچون و دنیابینى خۆى، بە بەدەوروبەر بگەێنێت، ئەم هەوڵدانەشى بەچەندین ئامرازو شێوازى جیاجیا تاقیکردۆتەوە، بەڵام داهێنانى نوسین و کاغەزو دواتر سەهەڵدانى چاپ، ئەم هەوڵەى مرۆڤى خستە قۆناغێکى یەکجار گرنگەوە، بشێوەیەک خولیاى مرۆڤ بۆ بڵاوکردنەوەى بیروبۆچونەکانى گەشەیەکى بەرچاوى بەخۆوە بینى، کەسەرەنجام بووە فاکتەرێکی گرنگ بۆ چەسپاندنى دنگەکانى کۆمینیکەیشنى نێودەوڵەتى، تا گەیشتە قۆناغى سەرهەڵدانى میدیاى نێودەوڵەتى بەو شێوەى کە ئێستا دەیبینین. لەم سۆنگەیەوە سەرەتاکانى کۆمیونیکەیشنى نێودەوڵەتى بەچەند قۆناغێکدا رۆشتووە کە هەرقۆناغەو مەبەستى خۆى هەبووە کە بریتی بوون لە قۆناغی بانگەشەى سیاسی، بانگەشەى ئاینى، بڵاوبونەوەى کۆلۆنیالیزم، پێشکەوتنى تەکنەلۆجیاى پەیوەندى و هاتوچۆ
هەفتە سێیەم : خەسڵەتە کانى میدیای نێودەوڵەتى
ئەگەرچی تا ئێستا کۆدەنگیەکى تەواو نییە لەسەر خەسڵەتەکانى میدیاى نێودەوڵەتى، بەڵام (فۆرتنر) شەش خەسڵەتى داناوە بۆ ئەوەى لە رێگەیەوە میدیاى نێودەوڵەتى پێ هەڵبسەنگێنرێت، ئەو خەسڵەتانەش بریتین لە:
مەبەستدارێتى (Intentionality)
: کەناڵ (Channel)
تەکنیکى بڵاوکردنەوە وپەخش (Distribution Technologies)
شێوەى ناوەرۆک (Content Form)
کاریگەرى کلتورى (Cultural Consequences)
هەفتە چوارەم : سیستمى میدیاى نێودەوڵەتى
سیستم (System)واتە گرێدان و پێکەوە بەستنى کۆمەڵێک بەش کە تەواو کەرى یەکترن و هەماهەنگی و کارلێک لە نێوانیاندا هەیەو هەموو بەشەکان پێکەوە وەک یەکەک خۆیان نیشان بدەن، واتە کۆى بەشەکان دەبنە سیستم . میدیا هەروەک چۆن لە ناوخۆدا سیستمى تایبەت بەخۆى هەیە، ئاوهاش لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى سیستمێک هەیە کە کۆنترۆڵى دەکات. پێکهاتەى ئەو سیستمەش بریتین لە:
تەکنەلۆجیاى میدیا:
بوارى ئابورى:
بنەماى سیاسی و تەشریعى:
پێکهاتەى کلتورى:
کۆنترۆڵکردن و دیسپلینى کۆمەڵایەتى
هەفتە پێنجەم : قۆناغەکانى گەشەکردنى میدیاى نێودەوڵەتى
سیستمى میدیاى نێودەوڵەتى پەیوەستە بە قۆناغەکانى مێژووەوەو زادەى ئەو گۆڕانکاریانەیە کە پێکهێنەرە سەرەکییەکانى سیستمى میدیاى نێودەوڵەتى بە خۆوەى بینیوە، واتە ملکەچى چەند یاسایەکە کە بەگوێرەى کات و گۆڕانى بەسەردادێت، دیارترین گۆرانکاریش کە قۆناغەکانى میدیاى نێودەوڵەتى پێوەى پۆلێن دەکرێت وەرچەرخانى سیاسیى و پێشکەوتنى تەکنەلۆجییە. کە بەم شێوەیەیە:
- قۆناغی یەکەم: (1835- 1914).
-- قۆناغی دووەم: ( 1914- 1918)
- قۆناغی سێیەم: ( 1919-1939)
-- قۆناغی چوارەم: (1939- 1945)
هەفتە شەشەم: میدیى نێودەوڵەتى لەسەردەمى جەنگى ساردا
جەنگى سارد قۆناغێکى گرنگە لە مێژووى میدیاى نێودەوڵەتیدا، لەم قۆناغەدا میدیا ئاوێتەى زیاد لە بوارێک بوو، وەک بوراەکانى یاسایی، سیاسى، ئابورى، کلتورى، هەروەک بووە ئامرازێکى دیارى ململانێی نێودەوڵەتى. ئەوەى ئەم قۆناغەى پێ دەناسرێتەوە، ململانێی هەردوو بلۆکى خۆرئاوا بەسەرۆکایەتى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاو بلۆکى سۆسیالیستى بەسەرۆکایەتى یەکێتى سۆڤێتى جاران بوو، لەو چوارچێوەیەشدا سیستمى میدیاى نێودەوڵەتى بە سیستمى دوو جەمسەرى ناسرا، کە هەر بەرەیەو هەوڵى خۆسەپاندن و راگرتنى هاوسەنگییان دەدا، سیستمى میدیاى نێودەوڵەتى لەم قۆناغەدا چەند گۆڕانکارییەکى بەخۆوە بینى لەوانە:
- دروستکردنەوەى بونیادى سیستمى میدیاى نێودەوڵەتى
- سەرهەڵدانى چەمکى جیهانی (Universalism)
- کۆنترۆڵى کۆمەڵایەتى و پاوانکردنى زانیارییەکان
هەفتە حەوتەم : میدیاى نێودەوڵەتى لەسەردەمی بەجیهانیبووندا
بەجیهانیبوون) بەقۆناغی ئێستاى میدیاى نێودەوڵەتی دەوترێ، کە قۆناغێکە لەگەڵ خۆیدا گۆڕانێکى زۆرى لەسەر نەخشەى کارى میدیای نێودەوڵەتى دروست کرد، ئەم قۆناغە جیاوازە لەهەموو قۆناغەکانى تر کە زیاد لەجەمسەرێک کێبڕکێیان دەکرد، بەڵام لەم قۆناغەدا هەروەک زۆر لەنوسەران ناوی دەبەن قۆناغى تاک جەمسەرییە و بەقۆناغى پاوانى بیرى خۆرئاوایى سەرمایەدارى بەسەر تەواوى لەقەڵەم دەدرێت
هەفتە هەشتەم : میدیاى نێودەوڵەتى وچاندنى بەجیهانیبوونى کلتورى
کاریگەرى بەجیهانیبوونى کلتورى بەتایبەت کلتورى ئەمریکى بە زۆرى لە نێو ژیانى گەنجاندا رەنگى داوەتەوە ئەمەش تەنها چوارچێوەیەکى جوگرافی دیاریکراوى نەگرتۆتتەوە بەڵکو لە سەر ئاستى هەموو جیهان دەبینرێت و قسەى لەسەر دەکرێت. ئەم هەژموونى کلتوریەش بەچەند جۆرێک خۆى نمایش دەکات
- کۆمپانیاکانى ریکلام
- پیشەسازى موزیک و فیلم و دراما
- ئیمبراتۆریەتى هۆلیود
هەفتە نۆیەم: کاریکەرى تەکنەلۆجیاى پەیوەندى و میدیا لەسەردەمى بەجیهانیبووندا
پێشکەوتنى ئامرازاکانى کۆمیونیکەیشن بابەتێکى گرنگى دۆخى میدیاى نێودەوڵەتییە لە قۆناغی ئێستادا بەتایبەت لەسەر ژیار و گۆڕانی کۆمەڵایەتى ، سیماى دیارى ئەو پێشکەوتنەش:
- ئاوێتە بوونى میدیا ) مەڵتى میدیا) Multi Media .
- پەخشى راستەوخۆى کەناڵە ئاسمانییەکان لە رێگەى مانگە دەستکردەکانەوە.
- تۆڕى بەرفراوانى زانیارى و ئینترنێت.
-(پێشکەوتنى پەیوەندی تەلەفۆنى (مۆبایل
هەفتە دەیەم : تایبەتمەندى میدیاى نێودەوڵەتى لەسەردەمى بەجیهانیبوندا
بەجیهانیبوون وەک دیاردەیەک رۆژ لەدواى رۆژ زیاتر کار لەسەر راماڵینى چەمکە تەقلیدییەکان دەکات، بەجۆرێک شێوازى کارى میدیای نێودەوڵەتى لەگەڵ خۆیدا گۆڕیوە، بەتایبەت لە:
- گەشەسەندنى ئابوورى میدیا- بڵاوبونەوەى کەناڵى تایبەتمەن- گەشەسەندنى ماڵپەرە ئەلکترۆنییەکا نەمانى رەگەزە تەقلیدییەکانى نێرەرو وەرگر- قورسبوونى تواناکانى کۆنترۆڵکرد- فراوانبوونى کاریگەریەکانى میدیا- هەژموونى خاوەن تەکنەلۆجیا.
هەفتە یازدە :دامەزراوەکانى میدیاى نێودەوڵەتی
مەبەست لە دامەزروەکانى میدیاى نێودەوڵەتى تەواوى ئەو کەناڵ و دامەزراوە میدیایانەیە کەلەسەر ئاستى نێودەوڵەتى کار دەکەن، جا چ نوسراوبن یاخود بیستراو و یا بینراو. لە ئێستادا وڵاتانى خۆرئاوا (پێشکەوتوو) واتە ئەو وڵاتە سەرمایەدارییانەیە کەلەرووى ئابوورى و تەکنەلۆژى و شارستانییەوە لە بەرەو پێشدان و پەیرەوى سیستمى بازارى ئازاد دەکەن بۆ بەڕێوەبردنى کاروبارى ئابورییان، هەروەک لەسەر ئاستى کۆمەڵایەتى و سیاسی جۆرێک ئازادیان بۆ فەراهەم کراوەو جۆرێک لەجێگیرى و ئارامی تێدا بەرچاو دەکەوێ، توانیویانە ببنە خاوەنى دیارترین وکاریگەرترین دامەزراوەى میدیان لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى. کە تایبەتمەندى خۆیان هەیەو لاسایی دەکرێنەوە لەهەمان کاتیشدا رەخنەیان لى دەگیرێت
هەفتە دوازدە: ئاژانسەکانى هەواڵ
چەند دامەزراوەیەکی تایبەتن بە کۆکردنەوەى هەواڵ و زانیارى رۆماڵکردنى روداوەکان لە رێگەى تێکست ، وێنە، دەنگ، بەچەندین ژانرى جیاجیا . نێوەندە ئابورى و میدیاییەکان لە سەرتاسەرى جیهاندا بۆ دەست کەوتنى هەواڵ و زانیارى پەیوەیست بە بازارو دارایی لەگەڵ ئەو ئاژانسانەدا ، لەبەرامبەر برێک پارەدا کە هەردولا لەسەرى رێک دەکەون گرێبەست ئەنجام دەدەن. لەساڵى 1835 یەکەم ئاژانسى هەواڵ بەناوى هاڤاس لە پاریس دامەزرا لە ئێستادا ژمارەیەکى زۆر لەسەر ئاستى جیهان هەن، کە هەندێکیان جیهانین ، هەندێکیان ناوچەیین و هەندێکیان نیشتمانین
هەفتە سیازدە ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز
دیارترین ئاژانسى هەواڵە لە بریتانیا ، ساڵى 1851 دامەزراوە، ئەم ئاژانسە بەوەناسراوە کە توانیویەتى سنورى وڵاتەکەى زوو ببەزێنێ و هەوڵ بدات وەک ئاژانسێکى جیهانى خۆى بناسێنێ.
لەسەرەتاى دامەزراندنیەوە، رۆیتەرز رۆڵى بەرچاوى هەبوو لە گواستنەوەى هەواڵ و زانیارییەکان بۆ بازارەکانى دارایی لە نێوان لەندەن و پاریس، زیاتریش گرنگى بە هەواڵى ئابورى و بازار دەدا،
ئەم ئاژانسە بەوە ناسرا کە توانى لە سەرەتاوە سود لە تەکنەلۆژیاى گواستنەوە وەک تەلەگراف و کێبڵەکانى ژێر دەریا وەربگرێت، بەمەبەستى گواستنەوەى هەواڵەکان بۆ ناوچە جیاجیاکان، لە ئێستادا پەیامنێرەکانی رۆیتەرز کە ژمارەیان بە زیاتر لە دوو هەزار کەس مەزەندە دەکرێت بەسەرتاسەرى جیهاندا بڵاوبونەتەوە تازەترین هەواڵى نوسراو، هەواڵآ تەلەفزیۆنى، وێنە، بەرهەم دێنن.
لە ئێستادا، رۆیتەرز بە 25 زمانى جیهانی هەواڵ بەرهەم دێنێت، شەست هەزار دامەزراوەو کەناڵى راگەیاندن، و نزیکەى دە ملیۆن کەس، سود لەم ئاژانسە وەردەگرن بۆ وەرگرتنى هەواڵەکان.
(AFP)هەفتە چواردە: ئاژانسى فرانس پرێس
ئەم ئاژانسە سەرەتا ناوى هاڤاس بووە، لە ساڵى 1835 دامەزراوە، لە دواى ئازادبوونى فرەنسا لە داگیرکارى ئەڵمانیاى نازى لە ساڵى 1944 ناوەکەى گۆڕاوە بۆ ئاژانسى فرانس پرێس، ئەم ئاژانسە بەچەندین زما ن هەواڵ بەرهەم دێنێ ، فرانس پرێس لەسەر ئاستى نێودەوڵى بەیەکێک لەو ئاژانسانە لەقەڵەم دەدرێت کە زۆر بەخێرایی هەواڵەکان دەگوازێتەوە، ئەم ئاژانسە خاوەنى زیاتر لەسەدو پەنجا نوسینگەیە لە ناوچە جیاجیاکانى جیهان، خاوەنى ژمارەیەکى زۆر پەیامنێرو وێنەگرە. کە هەواڵ و زانیارى ژانەرى جۆراوجۆر بۆ نزیکەى دە هەزار دامەزراوەى میدیایی ئامادەدەکەن.بەبەراورد لەگەڵ ئاژانسەکانى ترى هەواڵ، فرانس پرێس گرنگى زیاتر بە رۆماڵکردنى هەواڵى وڵاتانى تازە پێگەیشتوو و ناوچە هەژارەکاندەدا.
هەفتە پازدە: ئاژانسى ئاسۆشێتد پرێس
ساڵى 1848 وەک سەندیکایەک بۆ هاوکارى رۆژنامە لە بوارى هەواڵدا دامەزرا، لەساڵى 1931ەوە بووە ئاژانسێکى دیارى هەواڵ و لەسەرتاسەرى جیهاندا پەیامنێرى بڵاوکردەوە، چەندین نوسینگەى لە وڵاتانى جیهان هەیەو جگە لە هەواڵى نوسراو وێنەو وێنەى تەلەفزیۆنى بەرهەم دێنێ.
هەواڵى وەرزشى لە ئاژانسى ئاسۆشێتد پرێس پێگەیەکى دیارى هەیە، کاتێک ساڵى 1946 وەک یەکەم ئاژانسى هەواڵ، خزمەتگوزارى هەواڵى وەرزشی دامەزراند، تا ئێستاش لە بوارى هەواڵى وەرزشیدا یەکێکە لە ئاژانسە دیارەکان. ئەم ئاژانسە بە شەش زمانى جیهانى هەواڵ بەرهەم دەهێنێت ، لەهەموو چرکەیەکەدانزیکەى نۆ هەزارو پێنجسەد وشە بەرهەم دەهێنێت.
هەفتە شازدە : رۆژنامەى نێودەوڵەتى
یەکەم پرسیار کە لە بارەى رۆژنامەى نێودەوڵەتییەوە دەوروژێت، ئەوەیە ئایا لە سەرەدەمى ئەمڕۆماندا کام رۆژنامانە نێودەوڵەتین و کامە نێودەوڵەتى نین؟، چۆن بتوانین جیاوازى لە نێوان ئەو دوو جۆرە لە رۆژنامەدا بکەین. پسپۆڕان سێ بنەمایان داناوە بۆ رۆژنامەى نێودەوڵەتى، بەجۆرێک دەتوانرێت لەسەر ئەو سێ بنەمایە رۆژنامەى نێودەوڵەتى دیاری یکرێت:
بڵاو بونەوەو دابەشبوونى لە زیاد لە وڵاتێک .
تواناى کاریگەرى، بەجۆێک ناوەرۆکەکەى لە ئاستێکدا بێت وەرگر بەلاى خۆیدا رابکێشێت.
بڵاوبونەوەى بە زمانێک کە لە زیاد لە وڵاتێک پێی ئاشنا ببن، یان بەزیاد لە زمانێک چاپ بکرێت.
هەفتە حەڤدە: ئاڕاستە نوێکانى رۆژنامەى نێودەوڵەتى
رۆژنامە نێودەوڵەتییەکان لە ئێستادا چەند ئاڕاستەیەکى نوێیان گرتۆتە جیاواز لە قۆناغەکانى رابردوو. ( کاراکردنى پێگە ئەلکترۆنییەکان- پەنا بردنە بەر ژانرەکانى خودییەکان- گرنگى دانى زیاتر بەبابەتى ریکلام ئامێز و کەمکردنەوەى ژمارەى رۆژنامەوان ئۆفیس- یەکگرتنى زۆرێک لە رۆژنامەکان لە نێو یەک دەزگاى میدیایی بەرفراواند- پەنا بردنە بەر پاشکۆى تایبەتمەند- ئاڵوگۆرى خزمەتگوزارى هەواڵى لەگەڵ هەندێ میدیاکانى تردا
(هەفتە هەژدە چەند نمونەیەک لە رۆژنامە نێودەوڵەتییەکان (رۆژنامەکانى ئەمریکا
رۆژنامەوانى لە ئەمریکا زوو گەشەى کردوو چەندین داهێنانى تازەى بەخۆوە بینى کەپێشتر بەدى نەدەکراو سەرەنجام واى کرد ببێتە ستایڵێکى جیهانى و لە ناوچەکانى دیکەى جیهان چاوى لێبکرێ، بۆ خستنە رووى ئەم بابەتە دەبێت باس لە سروشتى رۆژنامەوانى و دیارترین رۆژنامە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بکرێت وەک:
- (یۆ ئێس ئەى تودەى) (USA. Today)
- (نیویۆرک تایمز) (The New York Times)
- (واشنتن پۆست) ( Washington Post)
- (ۆل ستریت جۆرناڵ) (Wall Street Journal)
هەفتە نۆزدە رۆژنامەکانى بەریتانیا
بریتانیا مێژوویەکى دیارى هەیە لەگەڵ رۆژنامەوانیدا ئەم حاڵەتەش واى کردووە سیماکانى رۆژنامەوانى یریتانیا تایبەت بە خۆى بێت جیاواز بیت لەو وڵاتانى دیکە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند نمونەیەک لە رۆژنامەکانى برتانیا باس دەکرێت وەک:
- (تایمز) (The Times )
- (گاردیان) (The Guardian)
- (دەیلى تەلەگراف) (Daily Telegraph)
- (سەن) (The Sun)
هەفتە بیست رۆژنامەکانى فەرەنسا
رۆژنامەکانى فرەنسا مێژوویەکى دیارییان هەیە لەسەر ئاستى جیهان کە زۆر جار وەرچەرخانە سیاسییەکان رەنگدانەویان هەبووە لەسەرى و وایکردووە سیماى خۆى هەبیت بۆ ئەم مەبەستەش چەند نمونەیەک لە رۆژنامەکانى فەرەنسا باس دەکرێت وەک:
- (لۆمۆند) (Le Monde)
- (لیبراسیون) (Liberation)
- (لوفیگارۆ) (lefigaro)
هەفتە بیست و یەک رادیۆى نێودەوڵەتى
سەڕەڕای پێشکەوتنى تەکنەلۆجیاى میدیاو، بڵاوبومەوەى چەندین کەناڵى جۆراوجۆر، بەڵام تا ئێستا رادیۆ توانیویەتى درێژە بەبونى خۆى بدات . لەسەر ئاستى نێودەوڵەتی تا ئێستا رادیۆ بە کەناڵێکى کاریگەر لەقەڵەم دەدرێت و زۆر رادیۆ هەن توانیویانە شوناسێکى نێودەوڵەتى بۆخۆیان دروست بکەن و لەسەر ئاستى جیهان گوێگر بۆ خۆیان رابکێشن. رادیۆى نێودەوڵەتى بەیەک شێوە دەرناکەوێت، بەڵکو لە ئێستادا زۆربەى رادیۆکان دەتوانن لە خەسڵەتى بەزاندنى سنوردا خۆیان بە نێودەوڵەتى پێناسە بکەن، بەڵام ئەم خەسڵەتە لە ئێستادا زۆر گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى کاریگەرى دروست بکات.
هەفتە بیست ودوو رادیۆى نێودەوڵەتی ئاڕاستەکراو
ئەو رادیۆیانەن دەوڵەتێک ئاراستەى دەوڵەتێکى ترى دەکات. کە گوێگرى لە دەوڵەتێک یاچەند دەوڵەتێکدا هەیە، کە جیاوازە لەو دەوڵەتەى سەرپەرشتى دەکات. ئەو رادیۆیانەیە کە بەشێوەیەکى فەرمی یاخود نا فەرمی ئاراستەى ناوچەیەکى دیاریکراو دەکرێت ، زمانەکەشى هەمان زمانى قسەکردنى ئەو ناوچەیەیە. لەرێگەى ئەو پێناسانەوە چەند خاڵێک دەوروژیت: - بەزاندنى سنور. - فەرمی ، نا فەرمی. - زمان. - وەرگرو گوێگرى دەرەکی.
هەفتە بیست وسێ رادیۆى نێودەوڵەتى ئاراستەکراو بۆ کورد
گرنگى دانى وڵاتە زلهێزەکان بەکورد لە زۆر بواردا بەرجەستە بووە، یەکێک لەو بوارانە کردنەوەى رادیۆى بووە لە لایەن هەندێ زلهێزى ئیقلیمى و جیهانییەوە بەزمانى کوردى ، بۆ ئەوەى لە رێگەیەوە کاریگەرى لەسەر نەتەوەى کورد دروست بکەن. لە ساڵانى چلى سەدەى رابردووەوە ئەو هەوڵە بەردەوام بووە تا ئێستا، ئەو رادیۆیانەى ئێستا زۆر دیارن بریتین لە
- بەشى کوردی رادیۆى دەنگى ئەمریکا
- بەشى کوردی رادیۆى دەنگى روسیا
هەفتە بیست و چوار تەلەفزیۆنى نێودەوڵەتى
پەخشى تەلەفزیۆنى هەر زوو سیماى بە نێودەوڵەتى وەرگرت کاتێک لە لە ساڵانى پەنجاى سەدەى رابردودا، پەخشى تەلەفزیۆنى هەندێ وڵات لە ئەوروپاى خۆرئاوا، سنورى ناوخۆی دەبەزاندو لە وڵاتانى دراوسێ بەئاسانى وەردەگیرایەوە. مانگى دەستکرد رۆڵێکى گەورەى گێڕا لە چەسپاندنى تەلەفزیۆنى نێودەوڵەتى بەجۆرێک ئێستا بەهۆیەوە رۆژ بەرۆژ تەلەفزیۆن بەرەو نێودەوڵەتى دەڕوات و روخسارى لۆکاڵی بوون لە خۆى دەکاتەوە.
هەفتە بیست وپێنج تەلەفزیۆنى نێودەوڵەتى هەوڵئامێز
- تەلەفزۆنی (CNN)
- کەناڵى هەواڵى ئەوروپا (Euronews)
- کەناڵى (BBC WORLD)
هەفتە بیست وشەش تەلەفزیۆنى نێودەوڵەتى وەرزشی
- یۆرۆ سپۆرت (eurosport)
- سکای سپۆرت ( Sky Sports)
- بی ئین سپۆرتس (beIN SPORTS)
هەفتە بیست وحەوت تەلەفزیۆنى نێودەوڵەتى منداڵان
- سبەیس تون (Space Toon)
- کارتون نێتۆرک (Cartoon Network)
- نیکلۆدیۆن (Nickelodeon)
هەفتە بیست و هەشت ئیمبراتۆرەکانى میدیا لە جیهاندا
-- (تایم وارنەر Time Warner) - (نیوز کورپۆرەیشن “News Corporation )- (سى بى ئێس CBS) – (ڤیاکوم Viacom) – (دیزنی Disney) -
هەفتە بیست و نۆ رێکخراوەکانى پەیوەست بە میدیاى نێودە وڵەتى
بۆ پێداچونەوە و رێکخستنى میدیاى نێودەوڵەتى چەند رێکخراوێکى نێو دەوڵەتى ئەو ئەرکەى گرتۆتە ئەستۆ ، کە دیارترینیان بریتین لە:
- رێکخراوى یۆنسکۆ (UNESCO)
- فیدراسیۆنى کۆمیونیکەیشنى پەیوەندى تەل و بێ تەل(ITU)
- رێکخراوى ویپۆ (WIPO)
هەفتە سى دۆزەکانى پەیوەست بە میدیاى نێودەوڵەتى
- دیبلۆماسی میللی
- لێشاوى بێ قەیدو مەرجى هەواڵ و زانیارى
- کۆلۆنیالیزمى میدیایی
بابەتى پراکتیکى.
- ئامادەکردنى راپۆرت
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
2. Television genres ژانرى تەلەفزیۆن
.
بەش: ڕاگەیاندن
کۆلێژ:زانستە مرۆڤایەتیەکان
زانکۆ: زانکۆى سلێمانى
بابەت: ژانرى تەلەفزیۆن
کۆرس بووک – قۆناغى چوارەم/ تەلەفزیۆن
ناوى وانە بێژ: د. ئیبراهیم سەعید فەتحوڵا
ساڵى خوێندنى ئەکادیمى2016 /2015
کۆرس بووک
ژانرى تەلەفزیۆن ناوى بابەتى کۆرس
د. ئیبراهیم سەعید فەتحوڵا مامۆستاى بەرپرس
ڕاگەیاندن / ز. مرۆڤایەتیەکان بەش/ کۆلێژ
e-mail ibrahim.fathulla@univsul.edu.iq
Tel: 0770 2164746 ڕێگەى پەیوەندیکردن :
لە هەفتەیەکدا (2) کاژێر کاتژمێرى هەفتانە
کاتژمێرى پراکتیکى
ساڵانە کۆد – خولى کۆرس
www.univsul.edu.iq
دۆسیەى ئەکادیمى مامۆستا
کلیلى دەستپێک
پوختەى کۆرس: تەلەفزیۆن یەکێکە لەو دەستکەوتە مەزنانەى مەعریفەى مروڤایەتی کەتوانیویەتى لە بوارى کۆمیونکەیشندا شوێنگەیەکی دیارى هەبێت و بەدواى خۆیدا لەسەر چەندین ئاستی جیاجیا گۆڕان و وەرچەرخان دروست بکات، ئەویش بەهۆی ئەو خەسڵەت و تایبەتمەندییانەى هەیەتی و لە کەناڵەکانى دیکەى کۆمیونیکەیشندا بەرچاو ناکەوێ و واى کردووە ناوەرۆکێکى سەرنج راکێش پێشکەش پێشکەش بکات و لەگەڵ تەواوى خەڵکدا مامەڵە بکات بە بێ جیاوازى رەگەزو تەمەن.
لەگەڵ پێشکەوتنى تەکنەلۆجیاى گەیاندن و کۆمیونیکەیشندا، تەلەفزیۆنیش زیاتر برەوى بەخۆیدا، بەتایبەت لەگەڵ بڵاوبونەوەى تەلەفزیۆنى ئاسمانی تواناى تەلوفزیۆن و گرنگى بۆ جەماوەر بەشێوەیەکى بەرچاو زیادى کردوو واى کرد ببێتە سەرەکیترین سەرچاوەى زیانرى، لە چرکە ساتێکدا روداوو پێشهاتەکان لەم سەرى دنیاوە بۆ ئەوسەرى دنیا بگوازێتەو بەبێ رەچاوکردنى سنورەکان و بەبێ سانسۆر خۆى بکات بەهەموو ماڵێکدا.
لە رێگەى ئەم وانەیەوە هەوڵ دەدرێت خوێندکاران بەو ژانرانە ئاشنا بکرێن کە لە کارى تەلەفزیۆنى و بەرنامەکانیدا بەکاردێن، ئەوەیان بۆ رونبکرێتەوە کە تەلەفزیۆنیش ژانرى تایبەت بەخۆى هەیە و کۆمەڵى بنەماو تایبەتمەندى هەیە کە پێویستە رەچاو بکرێن.
گرنگە خوێندکارانى بوارى راگەیاندنى بینراو (تەلەفزیۆن) لە بنەما زانستییەکانى ئەو ژانرانە ئاشنا بن و لەهەنگاوەکانى بەجێهێنانى هەریەک لەو ژانرانە بگەن ، بەشێوەیەکى گشتى دەتوانین ئامانجى ئەم وانەیە لەم خاڵانەدا چڕ بکەینەوە:
ئامانجى بابەنەکە: - گرنگە خوێندکارانى بوارى راگەیاندن بە بنەما زانستییەکانى ژانرى تەلەفزیۆنە ئاشنا بن و لەهەنگاوەکانى بەجێهێنانى بگەن ، بەشێوەیەکى گشتى دەتوانین ئامانجى ئەم وانەیە لەم خاڵانەدا چڕ بکەینەوە:
یەکەم: بەئاگابوون لەچەمکى ژانرو ژانرەکانى تەلەفزیۆن
دووەم: بەئاگابوون لە بنەماى ئەو ژانراوەو شێوازى جێبەجێ کردنیان.
سێیەم: بەئاگابون لەتازەترین ئەو داهێنان و ستایڵانەى لە بوارى تەلەفزیۆنیدا جێبەجێ دەکرێن .
چوارەم: بەئاگابون لەئەزمونى تەلەفزیۆنەکانى جیهانى پێشکەوتوو لە بوارى پێشکەشکردنى ژانرەکاندا.
پێنجەم: بەئاگابون لەگەشەى ئەو ژانرانەوچۆنیەتى ئەنجامدانى داهێنان لەو بوارانەدا
پابەند بونى خوێندکار/ بەمەبەستى تێگەیشتن لەبابەتە پێشکەشکراوەکان لە هۆڵەکانى خوێندندا، خوێندکار پێویستە بە شێوەیەکى بەردەوام تەواوى تێبینییەکان و ئەو نمونانە تۆمار بکات کە لەکاتى تاوتوى بابەتەکاندا باس دەکرێن، هەروەها ئەو ئەرکانەش جێبەجێ بکەن کە پێیان ڕادەسپێردرێت ، بەتایبەت لە نوسین و ئامادەکردنى پێشکەشکردنى سیمینارء بابەتەکان.
شێوازى وتنەوەى وانە/ شێوازى بەکار هێنراو بۆ وتنەوەى بابەتەکانى تایبەت بەم کۆرسە بریتى دەبێت لە باسکردنى زارەکى، کفتوگۆ ، لەگەڵ بەکار هێنانى داتاشۆ بۆ وێنەو نمایشکردنى فیلمیى جوڵاو خستنە ڕوى بابەتەکانء نیشاندانى نمونەى پێویست بە بوارەکە ، هەروەها بەکار هێنانى نوسینى سەر تەختە سپى بۆ زیاتر شیکردنەوەء باسکردنى بابەتەکە.
سیستمى هەڵسەنگاندن /
بەو پێیەى تاقیکردنەوە لە (100) دەبێت دابەشکارى نمرەکان بەم شێوەیە دەبێت:
- (4) نمرە بۆ ئامادەبوون و چالاکى و تێستى رۆژانە.
- (36) نمرە بۆ تاقیکردنەوەى مانگانە.
- (60) نمرە بۆ تاقیکردنەوەى کۆتایی ساڵ.
ئەنجامى فێر بونى خوێندکار
ئەوەى لە رێگەى تەلەفزیۆنەوە پێشکەش بە بینەران دەکرێت کۆمەڵى ژانرن و ناکرێ قسە لەسەر هونەرو تواناى کارى تەلەفزیۆنى بکەین تا قسە لەسەر ئەو ژانرانە نەکەین، بەتایبەت ئەو پێشکەوتنەى ئەمڕۆ تەلەفزیۆن وەک کەناڵ بە خۆوەى دەبینێ هاوکێشە کۆنەکانى تێک شکانددوەو وایکردووە بینەر ببێتە سەنتەرو لە رێگەى ریمۆت کۆنتڕۆڵەوە بەئارەزوى خۆى کەناڵ هەڵبژێرێ، واتە ئەو کەشەى خوڵقاندووە کە تاک ئازاد بێت لەهەڵبژاردنى ئەو کەناڵە تەلەفزیۆنەى مەبەستییەتى، هەر ئەم پێشکەوتنەى تەلەفزیۆنیش بووە بەخۆداچونەوەو پێشخستنى ژانرەکانى تەلەفزیۆن ، زۆربەى کەناڵە دیارەکان هەوڵدەدەن شوناسێکى تازە ببەخشن بە ژانرەکانیان و سوود لەهەموو ئەو کەرەستانە ببینن کە تەلەفزیۆن هەیەتی .
لەگەڵ پێشکەوتن و زیادبوونى کارگەرییەکانى تەلەفزیۆنیشدا رۆژ لەدواى رۆژ توێژینەوەى زانستی تابەت بە تەلەفزیۆن پەرە دەسەنێ، چ لەبوارى هەڵسەنگاندنى پەیامەکانى تەلەفزیۆن یاخود شیکردنەوەى ئەو کاریگەرییانەى تەلەفزیۆن کە وەک کەناڵ دروستى کردووە، تەواوى ئەو توێژینەوانەش کۆکن لەسەر ئەوەى کە تەلەفزیۆن هێزێکە ناکرێ بەهەند وەرنەگیرێ و توانایەکى گەورەى هەیە بۆ راکێشانى جەماوەرو دروستکردنى کاریگەرى لەسەریان، هەروەک ئەو توێژینەوانە جەخت لەوە دەکەنەوە کە چی دى تەلەفزیۆن تەنها کەناڵێک نییە بۆ گواستنەوەى زانیارى بەڵکو دامەزراوەیەکە بۆ جوڵاندى جەماوەرو ئاراستەو تەیارکردنیان. بێگومان هەموو ئەو کاریگەریانەش لە رێگەى ژانرەکانییەوە دەخرێتە روو. بۆیە ئەم بابەتە لەسەرجەم کۆلیج و بەشە ئەکادییمیەکانى جیهاندا بەهەند وەردەگیرێت و بەشێکى گرنگى وانەکانى خوێندنى میدیایە .
خوێندکار لە ئەنجامى خوێندنى ئەم کۆرسەدا فێرى ئەوە دەبێت ء لەوە تێدەگات کە چۆن مامەڵە بکات لەگەڵ بنەما زانستییەکانى ئەو ژانرانەو، هەر ئەوەش دەبێتە هۆى ئاشنا بوونى خوێندکار بە چۆنیەتى مامەڵە کردنى لە گەڵ بابەتء زانیاریەکان بە پێى ئەو شێوازەى کە پێویستە بەکارى بهێنێت .
لیستى سەرچاوەء بابەتە سوود بەخشەکان
سەرچاوە بنەڕەتیەکان
1- هيربرت زيتل، المرجع في الانتاج التلفزيوني، ترجمة سعدون الجنابي، خالد الصفار، دار الكتاب الجامعي، العين، 2004.
2- علي عبدالرحمن، فنون ومهارات العمل في الاذاعة والتلفزيون، القاهرة الهيئة المصرية العامة للكتاب، 2010
3- د. كرم شلبي، المذيع و فن تقديم البرامج ، بيروت، دار ومكتبة الهلال، 2008
4- د. نهى عاطف العبد، صناعة الاخبار التلفزيونية، القاهرة، دار الفكر العربي، 2007.
5- د. عطا الله الرمحين، د. بارعة شقير، مقدمة في الفنون الإذاعية والسمعبصرية، دمشق، منشورات جامعة دمشق، 2004.
6- عبدالله محمد الزلطة ، فن الخبر الاسس النظرية والتطبيقات العلمية، القاهرة، دار الفكر العربي، 2004.
7- العالم كما ترا، بي بي س تصتحبك الى عالم صناعة التقارير التلفزيونية، كلية بي بي سي للصحافة، نوفمبر 2007.
8- مايكل ديلاهاي، ارشادات اساسية لاعداد التقارير التلفزيؤنية، القطر، مركز الجزيرة الاعلام للتدريب والتطويع، 2007.
سەرچاوەى سوود بەخش:
1- كارول ريتش، كتابة الاخبار والتقارير الصحفية، ترجمة عبدالستار جواد، جامعة بغداد، 2000.
2- عبدالنبي خزعل، فن تحرير الاخبار، عمان ، 2003
3- د. محمد مهني، مقدمة في الفنون الاذاعية و السمعبصرية، القاهرة، كلية الاعلام جامعة القاهرة، 1999.
4- د. عبدالستار جواد، فن كتابة الاخبار، عمان، دار مجدلاوي للنشر، 1999 .
5- د.فلاح كاظم المحنة ، البرامج الإذاعية والتلفزيونية ، وزارة التعليم العالي والبحث العلمي ، جامعة بغداد، 1988.
6-- بول ستاينلي، الدليل الميدان المهني لاخبار التلفزيون، ترجمة عارف احمد حجاوي، منشورات جمعية مخرجي اخبار الراديو والتلفزيون، 1993
گۆڤار
- مجلە الفن الاژاعی ، القاهرە، تێدر عن اتحاد الاژاعە والتلفزیون المێری.
سایت و ماڵپەڕە ئەلکترۆنییەکان
- معهد بی بی سی للێحافە (http://www.bbc.co.uk)
- الاکادیمیە المفتوحە للێحافە العربیە (http://pressacademy.net)
هەر سەرچاوەیەکى تر کە سوود بەخش بێت دەخرێتە بەردەست خوێندکار
▪سەرچاوە سەرەکیەکان
سەرچاوە سوود بەخشەکان
گۆڤارو پێگە ئەلکترۆنیەکان
بابەتەکانى کۆرس لەماوەى ساڵدا
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هەفتەى یەکەم دەروازەیەک بۆ ژانر و ژانرى تەلەفزیۆن
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: دەروازەیەکە بۆ تێگەیشتن لە بابەتى سەرەکى کۆرسەکە ، بۆ ئەوەى لە بابەتەکانى تردا بەرچاو رونى هەبێت
دووەم: شیکردنەوە چەمکی ژانر کە تەنها پەیوەست نییە بە بوارى تەلەفزیۆن لە زۆر بوارو زانستى تردا بەکاردێت
سێیەم: نیشاندانى گرنگى تەلەفزیۆن وکارى تەلەفزیۆنى
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
لە بنەرەتدا بەماناى جۆر، شێواز، چەشن و رەگەز دێت، ئەم وشەیە چۆتە نێو زۆربەى زمانە ئەوروپیەکان و وەک هێمایەک بۆ جۆرو شێوازەکانى بابەتێکى دیاریکراو بەکاردێت بۆ نمونە دەوترێ ژانرە ئەدەبییەکان، یاخود ژانرە هونەرییەکان.. تادوایی. بەهەمان شێوە لەکەناڵەکانی راگەیاندندا ئەم وشەیە بۆ دیاریکردنى شێوازو جۆرەکانى بەکاردێت. بۆیە کە دەوترێت ژانرەکانى رۆژنامە، ژانرەکانى تەلەفزیۆن یاخود رادیۆ مەبەست لێی ئەو شێوازانەیە کەلەو بوارانەدا بەکاردێت.
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت لەگەڵ
- بنەما سەرەکییەکانى ژانرەکانى تەلەفزیۆن.
- تەلەفزیۆن (Television)، لە سۆنگەیەکى زانستی و سیسیۆلوجییەوە
- پێشکەوتنى لە روانگەى تەکنەلۆجیاى گەیاندن و کۆمیونیکەیشندا
- تێگەیشتن لە دیارترین ئەو ئەرکانەى کە تەلەفزیۆن جێ بەجێبەجێی دەکات
- خستنە رووى دیارترین تایبەمەندییەکانى تەلەفزیۆن لە بەجێهێنانى ئەرکەکانیدا.
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دووەم پۆلێنکردنى ژانرەکانى تەلەفزیۆن لەسەر بنەماى بەرنامەکان
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: تێگەیشتن لە و پۆلێنکارییانەى بۆ ژانرەکانى تەلەفزیۆن کراوە
دووەم: دیارى کردنى ئەو جۆرە پۆلێنکارییەى ئەم کۆرسە کارى لەسەر دەکات
سێیەم: تێگەیشتن لەبنەما سەرەکییەکانى پۆلێنکارى دیاریکراو.
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
ناکرێ باس لە ژانرەکانى تەلەفزیۆن و پۆلێنکردنیان بکەین تا باس لە بەرنامەو پرۆگرامەکانى تەلەفزیۆن نەکەین، بەوپێیەى هەموو بابەتێکى تەلەفزیۆنى لە چۆارچێوەى پرۆگرامێکدا پەخش دەکرێ، هەموو ژانرێکى تەلەفزیۆنیش لەچوارچێوەى پرۆگرامەکاندا دەردەکەوێ، بەواتایەکى تر ئێمە لە کارى تەلەفزیۆنیدا ناکرێت باس لە ژانرى هەواڵ بکەین بەتەنها ، چونکە ئەم ژانرە لەرێگەى بەرنامەیەکەوە دەخرێتە روو
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
-پۆلێنکردنى ژانرەکانى تەلەفزیۆن ولەسەر بنەماى لە بەرنامەو پرۆگرامەکانى تەلەفزیۆن
- شیکردنەوەى بەرنامەی تەلەفزیۆنی وەک شێوازێک بۆ پیشاندانى بابەتێک لەرێگەى ناوەڕۆک و فۆرمێکى تەلەفزیۆنى دیارکراوەوە.
- دیاریکردنى ئەوهێزە مرۆییانەى بەشدارن لە کارى تەلەفزیۆنى .
- دیارى کردنى بەشە سەرە کییەکانى کارى تەلەفزیۆن
- خستنە رووى شێوازى دابەشکردنى کارەکان
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سێیەم بەرنامەى هەواڵئامێز
ئامانج لەو بابەتە:
یەکەم: تێگەیشتن لەلەو بەرنامانەى پێیان دەوترێت هەواڵئامێز .
دووەم: دیارى کردنى گرنگى ئەو بەرنامانە لاى بینەر
سێیەم: ئەو ژانرانەى لەو بەرنامانەدا پێشکەش دەکرێن
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
هەندێ لە پسپۆران پێی دەڵێن بەرنامەی رۆژنامەنووسی تەلەفزیۆنی (الێحافە التلفزیونیە)، یەکێکە لەدیارترین ئەو بەرنامانەى لە تەلەفزیۆنەکاندا پێشکەش دکرێن و لەرێگەیەوە هەوڵ دەدرێت دیارترین ئەرکى تەلەفزیۆن بێتەدى کە بە تەوەرەى سەرەکى ئەرکەکانى تر لە قەڵەم دەدرێت کە ئەرکى هەواڵ و زانیارى گەیاندنە، گرنگى ئەم بەرنامانە لەوەدایە کە زۆرترین ژانرى تەلەفزیۆنى تیادا پێشکەش دەکرێت، هەوروەها پەیوەست نییە بە بوارێکى دیاریکراوەو ، بەڵکو بۆ چەندین بوارى تر بەکاردێت.
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- بەرنامەى هەواڵئامێز (البرامج اڵاخباریە): وەک یەکێک لەدیارترین ئەو بەرنامانەى لە تەلەفزیۆنەکاندا پێشکەش دکرێن.
- تایبەتمەندى تەلەفزیۆن لەبوارى گەیاندنى هەواڵدا کەوایکردووە چەندین کەناڵى تایبەتمەند لە بوارى هەواڵدا بێتە ئاراوە
- بوارى سیاسی ئەو بەرنامانە ، بەو پێیەى هەواڵە سیاسییەکان پەیوەستە بە ژیان وچارەنووسی خەڵک.
- تێگەیشتن لەو بەرنامانەى دەچنە خانە هەواڵئامێز .
- دیارى کردنى گەشتەکانى هەواڵى تەلەفزیۆنى
- خستنەرووى تایبەتمەندییەکان و هۆکارى سەرهەڵدانى ئەو ستایڵانە بەرنامەى هەواڵئامێز
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چوارەم قۆناغەکانى بەرهەم هێنانى گەشتێکى هەواڵ
ئامانج لەو بابەتە:
یەکەم: خستنە رووى قۆناغەکانى بەرهەمهێنانى هەواڵ
دووەم: تێگەیشتن لەتایبەتمەندییەکانى ئەو قۆناغانە
سێیەم:شیکردنەوەى قۆناغى دەستپێک
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
هەلبَژاردنى گەشتێکى هەواڵ بۆ ئەوەى بیکەینە نمونە لە بنەمادا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گەشتى هەواڵ کۆکەرەوەى زۆرترین ژانرە، بەهەمان شێوە بە ئاگابوون لە بەرهەمهێنانى گەشتێکى هەواڵ بە ئاگابوونە لەبەرهەمهێنانى هەر بەرنامەیەکى تر کە مەبەستمان بێت.
هەموو پرۆگرامێکى تەلەفزیۆنى بە گەشتى هەواڵیشەوەیە چەند قۆناغێکدا دەڕۆن، کەهەرقۆناغەو تایبەتمەندى خۆى هەیەو بۆ سەرخستنى هەرپرۆگرامێکى تەلەفزیۆنى دەبێ بەهەندەوە رەچاویان بکرێت:
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- گەشتی هەواڵ بۆ ئەوەى بیکەینە نمونە کە کۆکەرەوەى زۆرترین ژانرە، بەهەمان شێوە بە ئاگابوون لەبەرهەمهێنانى هەر بەرنامەیەکى تر کە مەبەستمان بێت.
- قۆناغى ئامادەکردن گەشتى هەواڵ کە تەواوى بابەت و زانیارییەکان ئامادەدەکرێن بۆ ئەوەى بگەێنرێتە جەماوەر.
- چۆنیەتى کۆکردنەوە هەواڵ و زانیارى (news gathering) کۆکردنەوەى (زانیارى، نوسین، وێنە..تادوایی)
- تێگەیشتن لە سەرچاوە کانى هەواڵ.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پێنجەم قۆناغى بژارکردنى هەواڵى تەلەفزیۆنى
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: شیکردنەوەى قۆناغی بژاردن و خستنە رووى گرنگى ئەم قۆناغە.
دووەم: تێگەیشتن لەتایبەتمەندییەکانى ئەو قۆناغانە
سێیەم: خستنە رووى ئەو بنەمایانەى پشتى پێ دەبەسترێت لەکاتى بژارکردنى زانیارییەکاندا
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
بژارکردن واتە هەڵبژاردن بەمەبەستەوە، واتە کاتێک بەمەبەست شتێک شتێک هەڵدەبژێرین و شتێک فەرامۆش دەکەین ئەوە پرۆسەى بژاردنە، کەناڵەکانى راگەیاندن لە پرۆسەى بژارکردندا وەک یەک کارناکەن، بەڵکو هەرکەناڵەو لەسەر بنەماى خۆى کاردەکات، بۆیە گرنگە لەبنەما سەرەکییەکانى بژارکردن بگەین:
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- بژارکردنى هەواڵ تایبەتمەندیەکانى.
- تێگەیشتن لە بەهای هەواڵ وەک پێوەر لەپرۆسەى بژارکردندا
- ئەو تیۆرانەى هاتونەتە ئارا لە مەسەلەى بژار کردن
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
شەشەم کەرەستەکانى پێکهێنان و بەرهەمهێنانى تەلەفزیۆنى
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: شیکردنەوەى قۆناغی پێکهێنان و خستنە رووى گرنگى ئەم قۆناغە.
دووەم: تێگەیشتن لەتایبەتمەندییەکانى ئەو قۆناغانە
سێیەم:خستنە رووى ئەو بنەمایانەى پشتى پێ دەبەسترێت لەم قۆناغەدا.
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
جیاوازى کارى تەلەفزیۆنى لەگەڵ کارى رادیۆیی و رۆژنامەییدا، ئەو کەرەستانەیە کە بەدەستیەوەیەتى، واتە تەلەفزیۆن کەرەستەى زۆرترى بەدەستەوەیە لەچاو رادیۆو تەلەفزیۆندا بۆیە دەتوانێت لە رووى بەرهەمهێنانەوە بابەتێکى سەرنج راکێشتر و بەپێزتر پێشکەش بکات، کەرەستەکانى بەرهێنانى گەشتێکى هەواڵ هەمان ئەو کەرەستانەن کە بۆ بەرهەمهێنانى بەرنامەکانى تر بەکاردێن
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- ئەو کەرەستانەیە کە تەلەفزیۆن بەدەستیەوەیەتى، لە رووى بەرهەمهێنانەوە .
- کەرەستەى وێنە کە بەسەرەکیترین کەرەستەى تەلەفزیۆنى لەقەڵەم دەدرێت بەهەموو شێوازەکانییەوە وەک وێنەى جوڵاودا وێنەى وەستاو ، گرافیک و دەستکرد.
- دەنگ کە کەرەستەیەیەکى دیکەى گرنگە و لە تەلەفزیۆندا بەچەند جۆرێک دەدەکەوێ وەک دەنگى مرۆیی ، سروشتی ، کاریگەرى دەنگى کە دروستکراوە وەک ئاماژەو مەبەستێکى دیاریکراو
- بەکارهێنانى میوزیک لە بوارە جیاجیاکانى وەک تایتڵی بەرنامە ، ناوبڕ ، باگراوند
- تێکستى تەلەفزیۆنى وەک کەرەستەیەک بۆ بەرهەمهێنان
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
حەوتەم شێوازى مامەڵە کردن لەگەڵ تێکستى تەلەفزیۆنیدا
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: شیکردنەوەىتایبەتمەندییەکانى تێکستى تەلەفزیۆنى.
دووەم: چۆنیەتى نوسینى تێکستێکى شیاو
سێیەم: خستنە رووى خاڵانەى پێویستە لەکاتى نوسینى تێکستێکى تەلەفیۆنیدا پەیڕەو بکرێت.
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
تێکست کەرەستەیەکى سەرەکى بەردەم ئەو کەسانەیە کەلەبوارى تەلەفزیۆندا کار دەکەن، بەڵام ئەم کەرەستەیە لە تەلەفزیۆندا تایبەتمەندى خۆى هەیەو لەرووى بەکارهێنانەوە شارەزایی دەوێت، بۆیە ئەم بابەتە هەواڵ دەدات ئەو بنەمایانە بخاتە روو کە پێویستە لە تێکستى تەلەفزیۆنیدا هەبێت:
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ وشە ، فرێز ، ڕستە لە تێکستى تەلەفزیۆنیدا.
- بەسادەیی نوسین و شێوازى خۆ دەربازکردن لە هەڵاوسانى ڕستەو فرێز
- شێوازى خۆدەربازکردن لە تێکدانى ڕیتم تەتەلەکردنى زمان
- چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ وشەى زمانى بێگانەوە .
-چۆنیەتى خۆبەدوور گرتن لە بەکارهێنانى خشتەو ئامرازی ئامرازی ئئاماژەو لێکدەر
- چۆنیەتى بەکارهێنانى ناو ، پۆست لە تێکستى تەلەفزیۆنیدا
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هەشتەم دروستکردنى هەواڵى تەلەفزیۆنى
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: خستنە رووى تایبەتمەندییەکانى هەواڵى تەلەفزیۆنى.
دووەم: دیاریکردنى جۆرەکانى
سێیەم: ئاماژەدان بە پۆلێنکارییەکانى هەواڵى تەلەفزیۆنى.
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
لەگەشتێکى هەواڵى تەلەفزیۆنیدا هەوالەکان وەک یەک نین، واتە لە رووى ناوەرۆک و بابەتەوە جیاوازن ، هەریەک لەو جیاوازییانەش بۆ ئەوەیە ئامانجێک پبێکى بۆیە گەر بمانەوێت زیاترین ئامانج لەرێگەى هەواڵەکانەوە بپێکین پێویتە ئەو پۆلێنکاریانە بزانین کە بۆ هەواڵەکان کراوە:
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- پۆلین کردنى هەواڵ لە رووى ناوەرۆکەوە:
- هەواڵی جدی : هەندێک هەواڵ هەیە جدین ،کە ئەچێتە بواری سیاسی
- سوکە هەواڵ واتە بابەتى تەرفیهی وهونەری ووەرزشی کە .
- پۆلێنکاری هارتلی کە بابەت و شوین و تایبەتمەندى تێکەڵکردووە .
- پۆلێنکاری لەسەربنەمای بابەت وە ک (سیاسی ، ئابوری ، کۆمەڵایەتی ، وەرزشی..تادوایی)
- پۆلێنکارى لەسەر بەنەماى. قەبارەی هەواڵ ، درێژی و کورتی هەواڵ .
- پۆلێنکارى لە ڕووی تایبەتمەندی ، گشتیی یان نایبەتمەند .
- پۆلێنکارى لەسەر بنەماى کات ، تازەی و کۆنی.
- پۆلێنکارى لەسەر بنەماى شوێن ، نزیکی و دووری لە ڕووی جوگرافی و مەعنەوییەوە .
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نۆیەم داڕشتنى هەواڵى تەلەفزیۆنى
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: حستنە رووى دیارترین ستایڵەکانى داڕشتنى تەلەفزیۆنى.
دووەم: چۆنیەتى بەکارهێنانى ئەو ستایڵانە
سێیەم: خستنە رووى مەبەستى سەرهەڵدانى ئەو ستایڵانە
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
سەرهەڵدانى شێوازى نووسیتى تەلەفزیۆنى لە بنەمادالەبەرنجامى ئەزموونى سازاندن هاتۆتە ئاراوە سەرەتا لاسایی و تەقلیدکردنەوەى شێوازى نوسینى رۆژنامە بووە ، دواتر چەندین شێواز تر هاتە ئاراوە کە دەتوانین بڵێین تازە گەرییە بۆ تەلەفزیۆن گونجاوە.
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- شێوازى داڕشتنی هەواڵى تەلەفزیۆنى
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دەیەم هەماهەنگى لە نێوان وێنەو تێکسدا
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: چونیەتى نوسین بۆ وێنە.
دووەم: چۆنیەتى چارەسەرکردنى هەواڵێک کەوێنەى نەبوو
سێیەم: خستنە رووى ئەو خاڵانەى پێویستە پەیڕەو بکرێت لر دروستکردنى هەماهەنگى لە نێوان تێکست و وێنەدا
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
نوسین بۆ وێنە کارێکى گرنگ لە تەلەفزیۆنیەکان، هەموانیش دانى پێدادەنێین کە توانایەکى ئاسان نییەو زاڵبوون بەسەریدا پێویستى بەکاروچالاکى ساڵانێک هەیە. ئەمەش سەرەراىزۆرى و فرەڕیِگایى بنیات نانى بابەتى ڕۆژنامەوانەکان و ڕازاندنەوەى بۆ زیاتر سەرنج راکیشانى بینەر. لە تەلەفزیۆندا زۆر گرنگە هەماهەنگى دروست بکرێت لە نێوان تێکست و وێنەدا ، بەشێوەیەکى گشتى دەبێت هەواڵى تەلەفزیۆنى وێنەى لەگەڵدا بێت، بەڵام پرسیارى سەرەکى لەوەدایە کەچۆن بتوانین هەماهەنگى لە نێوان تێکست و وێنەدا دروست بکەین.
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- دروستکردنى هەماهەنگى لە نێوان تێکست و وێنەدا
- بەئاگابوون لەبەشەکانى هەواڵى تەلەفزیۆنى
- چۆنیەتى سازاندنى تێکست لەکاتى دەرکەوتنى بێژەر لە سەرەتاى هەواڵدا
- چۆنیەتى دروستکردنى هەماهەنگى وێنە لەگەڵ دەنگى بێژەر
- چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ کاتى هەواڵ.
- چۆنیەتى مامەڵکردن لەگەڵ هەواڵى بێ وێنەیە واتە هەواڵى خوێنراو ( تەنها بێژەر بێ وێنە).
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
یازدە بەکارهێنانى وێنەى وەستاوو گرافیک لە هەواڵى تەلەفزیۆنیدا
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: خستنە رووى شێوازى بەکارهێنانى وێنەى وەستاوو گرافیک لە هەواڵى تەلەفزیۆنیدا.
دووەم: رۆشنایی خستنەسەر بنەماکانى بەکارهێنانى گرافیک
سێیەم: خستنە رووى ئەو خاڵانەى پێویستە پەیڕەو بکرێت بۆ هەماهەنگى کردن لە نێوان تێکست و گرافیکدا
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
زۆربەى هەواڵسازە تەلەفزیۆنیەکان لە هەندێ حاڵەتدا ناچارن پەنابەرنە بەر بە کار هێنانى هەواڵى بێ وێنە، بەڵام دەبێ ئەوە بزانین کە بەکارهێنانى وێنەى وەستاوو گرافیک یاساى تایبەت بەخۆى هەیە، پێویستە بزانرێت چۆن پەیڕەو دەکرێت
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- کەى پەنا دەبرێتە بەر گرافیک بۆ هەواڵەکان .
- بەکارهێنانى گرافیک بۆ ئەوەى جیگەى (وێنەى جوڵاوە ) بگرێتەوە.
- دروستکردنى پەیوەندىلە نێوان گرافیک و هەواڵ لە کاتى پەخشکردندا.
- هەماهەنگى گەڵ تێکستدا
- گونجاندنى گرافیک لەکاتى خوێندنەوەى ووتارە گرنگەکاندا.
- درێکخستنى گرافیک لەگەڵ خوێندنەوەى بێژەرە.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دوازدە چیروکە هەواڵ – ستایڵى ئەمریکى
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: خستنە رووى ستایڵى چیرۆکە هەواڵ لە تەلەفزیۆنیدا.
دووەم: رۆشنایی خستنەسەر بنەماکانى سازدانى چیرۆکە هەواڵ
سێیەم: خستنە رووى ئەو خاڵانەى پێویستە پەیڕەو بکرێت لەکاتى سازدانیدا
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
ئەم ستایڵە بەبەراوردی شێوازەکانی تر تازەیەو شێوازێى تازەى نوسینى هەواڵە ،ئەم ستایڵە مەرجی ئەوەیە چۆن ئێمە بتوانین هەواڵێک سیمایەکی چیرۆکئامێزی بەسەردا بسەپێنین ، کەقسە لەسەر چیرۆکە هەواڵ دەکەین ، هەواڵ هەر هەواڵە بەڵام بۆچی سیماى چیرۆکی بەسەردا جێبەجێدەکەین ؟ لەوەڵامدت دەڵێن باشترین رێگەیە بۆ ئەوەى سەرنجى بینەر بەلاى خۆتدا رای بکێشیت و اى لێ بکەیت لە هەواڵێکى ئاسایی جیاوازبێت:
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- ستایڵى ئەمریکى چیرۆکە هەواڵ
- چۆن ئێمە بتوانین هەواڵێک سیمایەکی چیرۆکئامێزی بەسەردا بسەپێنین .
- بۆچی سیماى چیرۆکی بەسەر هەواڵدا جێبەجێدەکەین
- یەکەم شت لە چیرۆکە هەواڵدا دەبێت ئیشی لەسەر بکەین چی یە ؟
- بەئاگابوون لە پێنج پرسیارەکەى چیپ سکانلان "مامۆستاى رۆژنامەوانى بۆ سازدانى چیرۆکە هەاوڵ
- سازاندنى چیرۆکە هەواڵێک بە ستایڵى ئەمریکى
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سیازدە رۆماڵکردنى هەواڵى تەلەفزیۆنى
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: شیکردنەوەى چەمکى رۆماڵکردنى هەواڵ
دووەم: دیاریکردنى جۆرەکانى رۆماڵکردنى تەلەفزیۆنى
سێیەم/ رۆشنایی خستنەسەر بنەماکانى سازدانى رۆماڵکردنى هەواڵ
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
رۆماڵکردن بریتییە لە هەڵسەنگاندنى بابەت و زانیارییەکان و سازاندنى بە شێوەیەکى رۆژنامەوانى وەها کە شایستەى پەخشکردن بێت، رۆماڵکردنى هەواڵ ئەو پرۆسەیەیە کە لەرێگەیەوە رۆژنامەوان هەوڵ دەدات زانیارى و وردەکارى لەسەر روداوێک کۆبگاتەوە بۆ ئەوەى بەو شێوەیەى مەبەستییەتى یاخود بە گونجاوى دەزانێ بیسازێنێ و ئامادەی بکات بۆ بڵاوکردنەوە
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- پرۆسەى رۆماڵکردنى هەواڵ کە لەرێگەیەوە رۆژنامەوان هەوڵ دەدات زانیارى و وردەکارى لەسەر روداوێک ئامادە بکات بۆ بڵاوکردنەوە.
- پەیوەندى رۆماڵکردنى هەواڵ بەشەش پرسیارەکە (چی، کێ، کەى، لەکوێ، بۆچى، چۆن).
- جۆرەکانى رۆماڵکردنى هەواڵ .
- ڕووماڵکردنی سەرەتایی .
- ڕووماڵکردنی تۆمارکراو.
- ڕووماڵکردنی پەتی (بێ لایەن) .
- ڕووماڵکردنی شیکاری .
- رۆماڵکردنى لایەنگیری.
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چواردە راپۆرتى تەلەفزیۆنى
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: شیکردنەوەى چەمکى راپۆرت
دووەم: دیاریکردنى جۆرەکانى راپۆرتى تەلەفزیۆنى
ێیەم/ رۆشنایی خستنەسەر بنەماکانى راپۆرتى تەلەفزیۆنى
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
ڕاپۆرتی یەکێکە لە ژانرە سەرەکییەکانى ناوگەشتى هەواڵ و بەرنامە تەلەڤزیۆنیەکانى دیکە، ئەم ژانرە لە بنەمادا هەوڵ دەدات رونکردنەوەو شیکارى زیاتر بۆ رودتر بۆ زانیارییەکان بخاتە روو، بەواتایەکى دیکە راپۆرت بریتییە لە گواستنەوەى روداو بەشێوەیەکى خێراو دینامیکی.
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- ژانرى ڕاپۆرت وەک یەکێک لە ژانرە سەرەکییەکانى ناوگەشتى هەواڵ و بەرنامە تەلەڤزیۆنیەکان.
- پۆلێنکارى جۆرەکاتى راپۆرت
- راپۆرتى هەواڵئامێز:.
- راپۆرتى زیندوو.
- راپۆرتى کەسى (پرۆفایل)
- راپۆرتى سارد
- راپۆرتى گەرم.
- سازکردنى راپۆرت بەشێوەى ئامادەکراو : ( in house ).
- سازکردنى راپۆرت بەشێوەى مەیدانى.
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پازدە سەرەتاى راپۆرتى تەلەفزیۆنى
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم:دیاریکردنى سەرەتاى راپۆرتى تەلەفزیۆنى
دووەم: پیشاندانى شێوازى مامەڵەکردن لەگەڵ پێشەکى راپۆرتى تەلەفزیۆنى
سێیەم/ رۆشنایی خستنەسەر بنەماکانى پێشەکى راپۆرتى تەلەفزیۆنى
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
هەنگاوى یەکەمى هەموو جۆرە راپۆرتێک جا سارد بێت یا گەرم ، ئەو سەرەتایەیە کە بێژەر بەر لە بەخشکردنى راپۆرتەکە دەیخوێنێتەوە، ئەم سەرەتایە بەشێکەلە راپۆرتەکەو دەبێت بەشێوەیەکى وەها بنوسرێ و پێشکەش بکرێت کە بینەر بەلاى راپۆرتەکەدا رابکێشێت.
پێشەکى پێش ڕاپۆرت واتە پاساو هێنانەوە بۆ هۆکارى هەبوونى ئەو ڕاپۆرتە لەلاى بینەر، هەروەک جۆرێکە لە ریکلام کردن بۆ راپۆرتەکە ڕاپۆرتەکە ، یان سەرنج ڕاکێشانى بینەرو مانەوەى بەرامبەر بەشاشەیەک و چاودێریکردنى ڕاپۆرتەکە:
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- هەنگاوى یەکەمى راپۆرت واتە ئەو سەرەتایەی کە بێژەر بەر لە بەخشکردنى راپۆرتەکە دەیخوێنێتەوە.
- پێشەکى راپۆرت بۆ چ مەبەستێکە
- چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییەکان لەپێشەکیدا.
- دیاریکردنى ماوەى پێشەکى
- خستنەرووى ئاڵۆزى پۆزەتیف
- چۆنیەتى دوبارەکردنەوەى پێشەکى.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
شازدە هەنگاوەکانى بەرهەمهێنانى ڕاپۆرتى تەلەفزیۆنى
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم:ئاشنابوون بە شێوازى ئامادەکردنى راپۆرتى تەلەفزیۆنى
دووەم: خستنەرووى شێوازى مامەڵەکردن لەگەڵ کەرەستەکانى راپۆرتى تەلەفزیۆنى
سێیەم/ رۆشنایی خستنەسەر بنەماکانى ئامادەکردنى راپۆرتى تەلەفزیۆنى
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
بۆ ئامادەکردنى ڕاپۆرتى تەلەفزیۆنى دەبێت رەچاوى ئەو خاڵانەبکرێت کە کەمو کوڕییەکان بەدوور دەگرێت ، بەتایبەت کە چۆن دەتوانین بابەتە ئاڵۆزەکان بۆ بینەر بگێڕیتەوە لەماوەیەکى دیاریکراودا، هەروەها دابەشى بەکەین بۆ چەند بەشێکى لۆژیکى و گونجاو، یان بۆ چەند بەشێکى یەک لە دواى یەک.:
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- دیاریکردنى کات لەکاتى ئامادەکردنى راپۆرتدا.
- ئەو پرسیارانە چین کە دەبێ راپۆرتى تەلەفزیۆنى باش دەبێت وەڵامیان بداتەوە..
- یەکێتى بابەتى - وحدە الموچوع لە راپۆرتدا..
- وابەستبوون بە کاتەوە - السیاق الزمنى.
- وابەستبوون بەشوێن – السیاق المکانى
- وەرگرتنى بڕگەى دەنگى –، بەتایبەت لە دەستپێک و چونە ناو راپۆرتەکەدا.
- بەکارهێنانى گرافیک
- بەکارهێنانى وێنەى ئەرشیفى
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
حەڤدە ئامۆژگارییەکان لەسەر شێوازى نووسینى ڕاپۆرت
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم:ئاشنابوون بە شێوازى نووسینى راپۆرتى تەلەفزیۆنى
دووەم:بەئاگابوون لەو هەنگاوانەى پێویستە پەیڕەو بکرێت
سێیەم/ رۆشنایی خستنەسەر بنەما سەرەکییەکانى نوسینى راپۆرتى تەلەفزیۆنى
چەند ئامۆژگارییەکى گشتى لەسەر نووسینى راپۆرتء ئامادەکردنى بۆ بڵاوکردنەوە:
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
نوسینى راپۆرت ناکرێ هەروا بنوسرێت، چونکە گەر بەشێوەیەکى سەرپێیانە بنوسرێت وادەکات هیلاکى ئەو تیمە بەفیڕۆ بچێت کەکاریان تێدا کردووە، هەربۆیە چەند ئامۆژگارییەکى گشتى هەیە لەسەر نووسینى راپۆرتء ئامادەکردنى بۆ بڵاوکردنەوە:
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- شێوازى بەکارهێنانى رستەى کورت ( keep it simple short) .
- چۆن لەگەڵ وێنەدا مامەڵە بکەیت.
-بەبەکارهێنانى دەنگى سروشتى .
- بەکارهێنانى وێنەى ئەرشیف.
- کۆمێنتدان لەسەر وێنە.
- پەیوەستبوون بەکاتەوە..
- بەکارهێنانى گرافیک وەک هۆکارێک بۆ روونکردنەوە نەوەکو بۆ پڕکردنەوەى بۆشایى وێنە.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هەژدە ڕاپۆرتى مەیدانى
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: شیکردنەوەى راپۆرتى میدانى تەلەفزیۆنى
دووەم: رۆشنایی خستنەسەر گرنگى راپۆرتى کەیدانى تەلەفزیۆنى
سێیەم/ بەئاگابوون لەو هەنگاوانەى پێویستە پەیڕەو بکرێت
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
راپۆرتى مەیدانى بەئاڵۆز ترین و مەترسیدار ترین بوار دادەنرێت لەکارى ڕۆژنامەنوسیدا هەروک پێویست دەکات ئەو کەسەى ئەنجامى دەدا خاوەن تواناو لێهاتوویى یەکى بەرز بێت، بەڕادەیەکی زۆر.هەستێکى وورد و خیرایى یەکى گونجاو لەو کەسەدا هەبێت. هەربۆیە هەڵەکردن لە کارى مەیدانیدا تەنها نابێتە هۆىلەدەست دانی راِپۆرتەکە بەڵکو زۆرجار دەبێتە هۆى لەدەستدانى پەیامنێرەکە خۆشى.
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- خاڵى سەرەکیەکانى جیاوازى لەگەڵ ڕاپۆرتى ئامادەکراو .
- ڕاپۆرتى مەیدانى تەلەفزیۆنى لەروى پێکهاتەو نوسینەوە.
- کۆکردنەوەى زانیارى لە راپۆتى مەیدانیدا
- داڕشتنى سەرەتایى بۆ ڕاپۆرتى مەیدانى
- ئەنجامدانى پەیوەندى بەکەسانى پەیوەندیدار کە بیروڕایان هەیە لەسەر ڕاپۆرتەکە.
- ئامادەکارى لۆجیستى بۆ راپۆرتى مەیدانى
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نۆزدە هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى ڕاپۆرتى مەیدانى
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: خستنە رووى هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى راپۆرتى میدانى تەلەفزیۆنى
دووەم: رۆشنایی خستنەسەر چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو هەنگاوانە
سێیەم/ بەئاگابوون لەو تەکنیکانەى پێویستن پەیڕەو بکرین.
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
راپۆرتى مەیدانى بەچەند هەنگاوێک جێبەجێ دەکرێت و هەرهەنگاوێکیشی تایبەتمەندى خۆى هەیەو جیاوازە لەهەنگاوەکانى ترى، بۆیە پێویستە ئەوانەى راپۆتى مەیدانى دەکەن شارەزاییان هەبێت لەو هەنگاوانە:
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- چۆنیەتى سەردانى شوێنى مەبەست لە راپۆرتى تەلەفزیۆنیدا..
- ئەنجامدانى کۆبوونەوە لەگەڵ تیمى هونەرى .
- دیاریکردنى تەکتیکى وێنەگرتن .
- شێوازى دڵنیابوون لەکاتى ئەنجامدانى راپۆرتى مەیدانى
- چۆنیەتى پیشاندانى گیانى هاوکارى و کارى دەستەجەمعى لەکاتى ئەنجامدانى راپۆرتى مەیدانیدا.
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بیست وێنەگرتن و دیمانەى ناو راپۆرت
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: خستنە رووى هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى وێنگرتن و دیمانە
دووەم: رۆشنایی خستنەسەر چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو هەنگاوانە
سێیەم/ بەئاگابوون لەو تەکنیکانەى پێویستن پەیڕەو بکرین
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
گرتەکان وجوڵەى کامێرا و دیمانەى ناو راپۆرت لەشوێنى کاردا بەشێکى دانەبڕاوە لەکارى راپۆرتى تەلەفزیۆنیدا، ئەو بوارانەش پێویستى بە وریایی و کارى دەستەجەمعى و خێرایی هەیە، لەهەمان کاتدا چەند بنەمایەک هەن دەبێ لەکاتى ئەنجامدانیاندا پەیڕەو بکرێن:
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
-گرتەکان وجوڵەى کامێرا لە راپۆرتى مەیدانیدا
- ئەنجامدانى دیمانە لەگەڵ کەسانى ئاسایى بوو کەبە (vox pops) ناودەبرێت
- چۆنیەتى وەرگرتنى راى جۆراو جۆر.
- تەکنیکى کات بەفیڕۆ نەدان لە کاتى سازکردنى دیمانەکاندا..
- چۆنیەتى بەکارهێنانى (set up shots) .
- دیاریکردنى شوێنى سروشتى کامێرا.
- چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەى دیداریان لەگەڵ دەکەیت..
- بەکارهێنانى (cut away) .
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بیست و یەک دیالۆگ لەگەلڕ کامێرا
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: رۆشنایی خستنەسەر چەمکى دایالۆگ لەگەڵ کامێرا
دووەم: خستنە رووى هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى گرتەى دایالۆگ لەگەڵ کامێرا
سێیەم/ بەئاگابوون لەوبنەمایانەى پێویستن پەیڕەو بکرین
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
مەبەست لە چەمکى (دایالۆگ لەگەڵ کامێرا) (piece to camera) ئەو گرتەیەیەریپۆرتەر لە راپۆرتێکدا بۆ بینەران دەدوێت یاخود بۆ یەکەم جار ڕووبەڕووى بینەران دەبێتەوە ، لەم کاتەدا ریپۆرتەر دەبێ بزانێت کاتێک دەڕوانێتە چاوى کامێراو قسەدەکات یان دەدوێت بێ گومان بۆ هەزاران یاخود بۆ ملیۆنەها بینەر دەدوێت، لەبەرامبەر ئەم قۆناغە لەوانەیەئاستى ڕاپۆرتەکە بەرزبکاتەوە یان بۆ نزمترین ئاست دای ببەزێنێت.
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- ئەرک و وەزیفەى دایالۆگ لەگەڵ کامێرا
- شوێنى لەناو راپۆرتەکەدا.
- شوێنى وێنە گرتنەکەى
- خۆ بەدوور گرتن لەو هۆکارانەى دەبنە مایەى خراپکردنى گرتەى دیالۆگ لەگەڵ کامێرا
- شێوازى پێشکەش کردنى ئەم گرتەیە لە رووى ئەداو جل وبەرگەوە.
- چۆنیەتى نوسینى تێکست بۆ گرتەى دایالۆگ لەگەڵ کامێرا
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بیست ودوو پەیوەندى پەیامنێرو کامێرامان لەراپۆرتى مەیدانیدا
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: رۆشنایی خستنەسەر کارەکانى پەیامتێرو کامیرامان لەکاتى ئەنجامدانى راپۆرتدا
دووەم: دیاریکردنى پەیوەندی نێوانیان
سێیەم/ بەئاگابوون لەوبنەمایانەى پێویستە هەردوولا پێوەى پابەندبن.
ناوەڕۆکى ئەم بابەتە:
زۆرجار لای بینەر وایە ئەو راپۆتانەى لە تەلەفزیۆنەکانەوە دەیبینن تەنها کارى ریپۆرتەرەکانە، بەڵام لە راستیدا تەنها کارى ئەوان نییە، بەڵکو کارى ئەو وێنەگرانەشە کەلەگەڵ ریپۆرتەرەکەدا کاردەکەن.، ئەگەرچى ریپۆرتەر بەرپرسى یەکەمەو سەرۆکى کارەکەیەو ئەرکى کۆکردنەوەى زانیارى و ئامادەکردنى پرسیارو نوسینى تێکست و پێشەکى و کۆتایی و پێشکەشکردنە، بەڵام دەبىچ ئەوەش بزانین لەگەڵ ریپۆرتەرەکەدا سەربازَیکى ون هەیە کە زۆرجار بە کامێرەیەکى چل کیلۆگرامییەوە، بەدواى ریپۆرتەرەکەوەیە بۆ ئەوەى جوانترین گرتەى پێشکەش بکات:
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- ئەرکى پەیامنێر لەکاتى ئەنجامدانى راپۆتدا
- ئەرک و وەزیفەى وێنەگر لەکاتى ئەنجامدانى راپۆرتدا.
- چۆنیەتى دروستکردنى هەماهەنگى لە نێوان پەیامنێرو وێنەگر..
- پەیامنێرو وێنەگرەکان خۆیان چۆن لەبارەى ئەو پەیوەندییەوە دەدوێن.
- بنەماکانى دروستکردنى تێگەیشتن و گوجاندن لە نێوانیاندا.
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بیست وسێ ناونیشانى بابەتەکان لە تەلەفزیۆنى
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: رۆشنایی خستنەسەر گرنگى ناونیشان لە تەلەفزیۆنیدا
دووەم: دیاریکردنى ئەو جێگایانەى ناونیشانى تیا بەکاردێت
سێیەم/ بەئاگابوون لەجۆرەکانى ناونیشان.
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
ناونیشان بەشێکى گرنگە لەسەر خستنى گەشتى هەواڵ لەتەلەفزیۆن یا هەربەرنامەیەکی دیکەدا، بەو پێیەى ناونیشان چەندین ئەرک بەجێ دێنێ، بۆیە گرنگە لەو ئەرکانە بگەین و بزانین جۆرەکانى ناونیشان چین و چۆن بەکاردەهێنرێت:
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- ئەرکەکانى ناونیشان وە ک بەشێکى گرنگ لەسەر خستنى گەشتى هەواڵ لەتەلەفزیۆن یا هەربەرنامەیەکی دیکەدا.
- شوێنەکانى بەکارهێنانى ناونیشان وەک ناونیشانى سەرەکى، ناونیشانى لاوەکى ، ناونیشانى بڕگەکان.
- تەکنیکى تازەى لە نوسینى ناونیشانى هەواڵدا.
- بەکارهێنانى ناونیشان لەدەرەوەى گەشتى سەرەکى هەواڵ وەک گەشتى تایبەتە بە کورتە، یاسەردێرى هەواڵەکان.
- پشتێنەى هەواڵ ، ژێر نووس کە بەنوسین لەژێرى شاشەدا دەنوسرێت، .
- جۆرەکانى ناونیشان خستنە رووى ئەو پۆلێنکارییانەى بۆى کراوە.
- ناونیشانى کوللە.
- ناونیشانى فیل.
- ناونیشانى هەواڵئامێز.
- ناونیشانى راوبۆچون.
- ناونیشانى بەراوردکارى.
- ناونیشانى پرسیارى.
- ناونیشانى هاندان.
- ناونیشانى پەند ..
- کێ ناونیشان دەنوسێت:
- بنەماکانى نوسینى ناونیشان
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بیست و چوار ڕیز بەندى و دیدارى ناو گەشتی هەواڵ
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: رۆشنایی خستنەسەرچۆنیەتى ریزبەندیکردنى هەواڵەکان
دووەم: دیاریکردنى شێوازى ئەنجامدانى دیدارى ناو هەواڵەکان
سێیەم/ بەئاگابوون لە بنەماکانى ریزبەندى و یدارى ناو هەواڵەکان.
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
چۆنیەتى ریزبەندکردنى هەواڵەکان لە تەلەفزیۆنێکەوە بۆ یەکێکى تر دەگۆڕێت چونکە ئێمە دەزانین هەواڵەکان هەمەچەشنن سیاسی ، ئابورى ، وەرزشی، فێرکردن ، هونەرى ، هەمەجۆر و بابەتە سەرنج ڕاکێشەکان، واباوە لە گەشتى هەواڵەکاندا هەواڵى سیاسی لەسەرەتادان بەدواى ئەودا ئەوانى دیکە دێت، هەواڵە ئابورى و وەرزشیەکانیش بڕگەى تایبەت بەخۆیان هەیە و لەلایەن بێژەرى تایبەت بەخۆیان پێشکەش دەکرێت.
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- ئەو بنەمایانەى ریزبەندکردنى هەواڵەکان رێک دەخات
- بنەماى کەسێتى بۆ ریزبەندکردنى هەواڵەکان
- بنەماى شوێن واتە لە رووى شوێنى جوگرفییەوە.
- بنەماى کات لە ریزبەندکردنى هەواڵەکاندا
- بنەماى گرنگى واتە ئەو هەواڵەى گرنگە دەرخرێتە پێشەوە.
- شێوەکانى سازکردنى دیدارو دیمانەلەناو گەشتى هەواڵدا
.- دیدارە ڕاستەوخۆکان.
- دیدارە تۆمارکراوەکان.
- هەواڵە کتوپڕەکان و پەخشتى ڕاستەوخۆ
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بیست وپێنج پێشکەشکرن لە تەلەفزیۆندا
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: شیکردنەوەى قۆناغى پێشکەشکردن لە تەلەفزیۆندا
دووەم: ئاماژەدان بەو لایەنانەى پەسوەستن بە بێژەرى تەلەفزیۆنى
سێیەم/ روشنایی خستنە سەر شێوەو جل و بەرگ و میکیاژ لە تەلەفزیۆندا.
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
هەموو بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنى بەدەر نییە لە پێشکەشکردن ، ئەو کەسەشى ئەو ئەرکە دەگرێتە ئەستۆ پێی دەوترێ پێشەکشکار، لە بەرنامەکاندا بەپێشەشکار دەوترێت بێژەر، کە ئەوانیش ریز بەندى خۆیان هەیە، بۆ نمونە لە گەشتێکى هەواڵدا بێژەرى سەرەکى هەیە، بێژەرى بڕگەمان هەیە، بێژەرى تایبەت بەخوێنەوەى راپۆرت هەیە، بەشێوەیەکى گشتى چەند بوارێک هەن کە کۆنترۆڵى سەرکەوتنى پێشکەشکارى تەلەفزیۆ تى دەکات و هەریەک لەو بوارانەش تایبەتمەندى خۆى هەیە لێکۆڵینەوەى زۆرى لەسەر کراوە ن:
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- جۆرەکانى پێشکەشکارى بەرنامەى تەلەفزیۆنى.
- ئەو بوارانەى کۆنترۆڵى سەرکەوتنى پێشکەشکارى تەلەفزیۆنى دەکات
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بیست وشەش روخسارى پێشکەشکارى تەلەفزیۆنى
- ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: خستنە رووى جۆرەکانى روخسارو لایەنە پێکهێنەرەکانى
دووەم: ئاماژەدان بەو لایەنانەى پەسوەستن بە روخسارى بێژەرى تەلەفزیۆنى
سێیەم/ روشنایی خستنە باشترین روخسار لە تەلەفزیۆندا.
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
روخسار بەشێکى گرنگى پێشکەشکردنە هەموو بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنى هەوڵ دەدات باشترین روخسار دیاری بکات بۆ پێشکەشکردن ، بەڵام وەنەبێ هەموو روخسارێک شایستەى دەرکەوتن بێت، بەڵام ئەو بنەمایانەى بۆ روخسار گونجاوە تایبەتمەندى خۆى هەیەو رەنگە جیاواز بێت لە روخسارى باوى ناو کۆمەڵگە.
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- ئەو روخسارانەى لە وێنەگرتندا شیاو دەردەکەون، فوتوجینک (Photogenic)
- باشترین روخسار بۆ تەلەفزیۆن
- جل و بەرگى پێشکەشکارى تەلەفزیۆنى
- هارمۆنیەت لە جل و بەرگى پێشکەشکاردا.
- هەڵبژاردنى رەنگ
- ماکیاژى پێشکەشکارى تەلەفزیۆنى
- تایبەتمەندى ماکیاژ تەلەفزیۆنى و جیاوازى لەگەڵ ماکیاژى سینەمایی.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بیست وحەوت جوڵە و زمانى جەستەى پێشکەشکار
- ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: خستنە رووى بنەما زانستییەکانى زمانى جەستە
دووەم: ئاماژەدان بەو لایەنانەى پەسوەستن بە زمانى جەستەوە
سێیەم/ روشنایی خستنە باشترین جوڵ’ى جەستە لەتەلەفزیۆندا
ناوەرۆکى ئەم بابەتە:
جوڵ’ى جەستە بەشێکى گرنگى پێشکەشکردنە دەبێ هەموو پێشکەشکارێکى تەلەفزیۆنى هەوڵ بدەدات بەگرنگییەوە لەم بابەتە برَوانێت، باشترین جوڵە دیاری بکات بۆ پێشکەشکردن ، بەڵام وەنەبێ ئەم ئەرکە کارێکى ئاسان بێـ و پێویستى بەمەشق و راهێنانە.
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- هەنگاوەکانى جوڵەى جەستە
- چۆنیەتى بەکارهێنانى ئەو بەشانەى جەستە کە سەرنج راکێشن
- هارمۆنیەت لە جل و بەرگى پێشکەشکاردا..
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بیست و هەشت دەنگى پێشکەشکارى تەلەفزیۆنى
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: شیکردنەوەى چەمکی دەنگ
دووەم: ئاماژەدان بە چۆنیەتى دروستبوونى دەنگ
سێیەم/ روشنایی خستنە سەر چین و جۆرەکانى دەنگ.
ناوەڕۆکى زانستى:
دەنگ ئامرازێکى سەرەکییە بەدەست بێژەروە و دەتوانێ لەرێگەیەوە پەیوەندى بە جەماوەرەوە بکات، دەنگ تایبەتمەندى خۆى هەیە و لەمێژە بۆتە جێگەى لێکۆڵینەوەو شیکردنەوەى زانیان و کەسانى پسپۆر، هەر لەو بوارەشدا ئێستا زانستى دەنگ ناسی یەکێکە لەو زانستانەى بۆتە جێگەى گرنگى و بایەخدان.
لەم سۆنگەیەوە خوێنکارى ئەکادیمى بوارى راگەیاندن و ئەوانەى لەبوارى پێشکەشکردنى بەرنامە تەلەفزیۆنیەکاندا کاردەکەن پێویستە شارەزاییان لە بنەماکانى دەنگدا هەبێت:
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- دیاردەى دەنگ و پلەکانى دەنگ
- ئەو فاکتەرانەى کاریگەرییان هەیە لەسەر پلەکانى دەنگ
- ئەو ئەندامانەى دەنگ دروست دەکەن.
- چینەکانى دەنگى مرۆڤ
- دەنگە ناسازەکان – عەیبدارەکان –
- چۆنیەتى دەرچونى پیتەکانى دەنگ.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بیست و نۆ هونەرى ئاخاوتن بۆ پێشکەشکارى تەلەفزیۆنى
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: تێگەیشتن لە هونەرى ئاخاوتن
دووەم: ئاماژەدان بە رەگەزەکانى هونەرى ئاخاوتن
سێیەم/ روشنایی خستنە سەر چین و جۆرەکانى دەنگ.
ناوەڕۆکى زانستى:
هونەرى ئاخاوتن ، یەکێکە لەو هونەرانەى کە لەرێگەیەو دەتوانرێ دەریڕین و ئاخاوتن بەشێوەیەک رێک بخرێت کە کاریگەرى دروست بکات، هونەرى ئاخاوتن تەنها پەیوەست نییە بە بوارى بێژەرى، بەڵکو لەزۆر بوارى دیکەى وەک گوتاربێژى و نواندن و پەیوەندیدا بۆتە جێگەى گرنگى، لەم سۆنگەیەوە ناکرێت باس لە بێژەرێ یا پێشکەشکردنى تەلەفزیۆنى بکرێت تا باس لەم هونەرە نەکرێت:
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- رۆڵى دربڕ و پەیام و ئامراز لە هونەرى ئاخاوتندا
- بنەما سەرەکییەکانى هونەرى ئاخاوتن.
- بەکارهێنانى هەناسە لەکاتى ئاخاوتندا.
- چۆنیەتى وەستان لەکاتى ئاخاوتندا.
- شێوازى بەردەوام بوون لەکاتى ئاخاوتندا
- کاتەکانى بەکارهێنانى سترێس.
- ئەوکاتانەى رستەکان بەخێرایی دەوترێت.
- ئەو کاتانەى رستەکان بە هێواشی دەوترێت.
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سى بەڕێوەبردنى بەرنامە
ئامانج لەم بابەتە:
یەکەم: تێگەیشتن لەوەى کە بەرنامەکانى تەلەفزیۆن پێویستیان بەئیدارە دانە
دووەم: ئاماژەدان بەشێوازى ئیدارەکردنى بەرنامەى تەلەفزیۆنى
سێیەم/ روشنایی خستنەسەر ئەو تەکنیکانەى لە ئیدارەدانى ئەو بەرنامانەدا بەکاردێن
ناوەڕۆکى زانستى:
بەرنامەى تەلەفزیۆنى بەهەموو شێوازەکانییەوە پێویستى بەوە هەیە لەلایەن پێشکەشکارەکەیەوە ئیدارە بکرێت ، ئیدارەکردنى ئەو جۆرە بەرنامانەش وەنەبێت کارێکى ئاسان بێت ، بەڵک پێویستى بە دانایی و پەیڕەوکردنى شێوازى زانستییە بۆ ئەوەى بەباشترین شێوە بەڕێوە بچێت،لەم سۆنگەیەوە ئەم بابەتە هەوڵ دەدات ئەو بنەما سەرەکییانە بخاتە روو کە لە ئیدارەکردنى بەرنامەى دایەلۆگئامێزدا پێویستە پەیڕەو بکرێت:
لە رێگەى ئەم بابەتەوە پێویستە خوێندکار ئاشنا بێت بە:
- چۆنیەتى ئاراستەکردنى پرسیار.
- شێوازى دروستکردنى کەشێکى گونجاو لە نێوان پێشکەشکارو میواندا
- چۆنیەتى وەرگرتنى وڵامەکان
- کاتەکانى بەکارهێنانى بێ دەنگى.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بابەتى پراکتیکى.
- ئامادەکردنى راپۆرت
تاقیکردنەوەکان:
تاقیکردنەوە لە بنەمادا بۆ ئەوەیە بزانرێ تا چەندێک لەو بابەتە گەیشتویت کە خوێندوتە، بەهەمان شێوە هەڵسەنگاندى خوێندکارە بۆ ئەوەیە جیاکارى بکرێت لە نێوان ئەو خوێندکارانەى کۆشش دەکەن و ئەوانەى کۆشش ناکەن، بۆیەگەر دەتەوێ لە تاقیکردنەوەدا سەرکەوتوو بیت تکایە ۆەچاوى ئەم خاڵانە بکە:
2/ ئەم وانەیە پێویستی بە تێگەیشتنە بۆیە هەوڵ بدە بەر لەوەى بچیتە نێو تاقکردنەوەو بەباشى بیانخوێنەرەوەو لێی تێبگە.
3/ بەرلەوەى وەڵام بدەیتەوە بەجوانى پرسیارەکان بخوێنەرەوەو لە مەبەستى سەرەکى پرسیارەکە تێبگە، ئەو جا وەڵامەکە بدەرەوە (تێگەیشتن لە پرسیار نیوەى وەڵامەکەیە)
4/ لەکاتى وەڵامدانەوەدا زیادە رۆیی مەکە، چونکە زیاد نوسین بەماناى کەموکورتییە، ئەمش ماناى ئەوە نییە، بەکاڵ و کرچى وەڵام بدەیتەوە، ئەوەى مەبەستە جەختى لەسەر بکەرەوە.
5/ ئەگەر راى تۆ داوا کرا، ئەوا دەبێت راکەت لەبەر رۆشنایی ئەو بابەتە بێت کە خوێندوتە ، نەک بەشێوەیەکى هەڕەمەکى و بە ئارەزوى خۆت شت بنوسیت.
6/ ستایلى ئەم وانەیە وا دەخوازێت تاقیکردنەوەکان ئینشائی بن، بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە پشت نەبەسترێت بە تاقیکردنەوەى هەڵبژاردن یاخود بۆشایی.
7/ پرسیارى تاقیکردنەوەکان سێ ئاست لە خۆ دەگرێت، ئاسایی مام ناوەند، قورس تا لە رێگەیەوە بتوانرێ هەڵسەنگاندن بۆ تواناى خوێندکاران بکرێت.
8/ مەوداى کاتى تاقیکردنەوە جا زیاتر لەسەعاتێک بێت یاکەمتر ، بەر لە تاقیکردنەوە خوێندکارانى لێ ئاگادار دەکرێتەوە، بەڵام کاتى وەڵامدانەوە، چەند بێت باشترە خوێندکار بەسەر پرسیارەکاندا دابەشى بکات، بۆ نمونە ئەگەر مەوداى کات یەک سەعات و نیو بوو، ژمارەى پرسیارەکانیش سێ پرسیار بوو، باشتر وایە بۆ هەر پرسیارەو نیو سەعات تەرخان بکەیت، لەگەڵ رەچاوکردنى جۆرو ئاستى پرسیارەکان.
My Philosophy in Teaching