At the College of Engineering, Department of Civil Engineering I teach the Courses below:
1. Foundation Engineering ( 4th stage)
2- Head of Post-graduation Laboratory
3- Graduation Project
My Philosophy in Teaching
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
سڵاو ڕێز ...
وەک دیارە کە ئەرکی زانکۆ وەک ناوەندێکی زانستی و مەعریفی،لەڕووی زانستی و ئەکادیمی و کولتوری و کۆمەڵایەتییەوە، نەوەکان بۆ بوارەکانی ئایندەی کۆمەڵگە پەروەردە دەکات و کادری شارەزا بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە بەرهەم دەهێنێت , کادیرانی داهاتوش لەسەر دەستی ئێمەی مامۆستا پەروەردە دەبن, بۆیە دەبێت مامۆستا خۆی بە شاسواری گۆڕەپانی پەروەردە و فێرکردن و ئاراستەکردن بزانێت و ، خوێندکارانیش بە گڕگڕەی کاری پەروەردەیی و فێربوون بزانێت .. چۆن نانەوا لە هەویر جوانترین کولێرە دروست دەکات .. مامۆستاش لەم خوێندکارانە باشترین و بەسوودترین هاوڵاتی و کادری دڵسۆز دروست بکات .. وەکو دەشڵین : " شانازیی ، باخچەی گوڵ گەش و جوان .. بۆ باخەوانە دڵسۆزەکەی دەگەڕێتەوە , بۆیە پێویستە مامۆستا ، پیشەکەی خۆش بوێت و ، بە جدی خزمەت بکات ، هەست بە گرنگی رۆڵ و ، بە کاریگەرییەکانی لەسەر ئەمڕۆ و داهاتووی خوێندکارەکانی بکات و ، لە هە موو روویەکەوەش ، لە ئاستی گەیاندنی پەیامە پیرۆزەکەیدا بێت