English
هێمن ابوبکر نعمە
مامۆستا و توێژەرە لە بەشی کارگێڕی کاری کشتوکاڵی و گەشەپێدانی ناوچەی گوندنشین لە کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی سلێمانی. هەڵگری بڕوانامەی ماستەری زانستییە لە بواری کشتوکاڵی بەردەوام و ئاسایشی خۆراکدا لە زانکۆی ئیست ئەنگلیا - وڵاتی بەریتانیا و بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری باخداریدا لە زانکۆی سلێمانی. توێژینەوە ئەنجامدەدات لەسەر گەشەپێدانی بەردەوامی کشتوکاڵ و ناوچەی گوندنشینو ئاسایشی خۆراک و کارگێڕی کاری کشتوکاڵی دا . کۆمەڵێک توێژینەوەی بڵاوکراوەی هەیە لە گۆڤارە ئەکادیمی و زانستییەکاندا لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەت
بوارەکانی توێژینەوە
کشتوکاڵی بەردەوام
سیستەمی کشتوکاڵی بەیەکەوە بەستراو
هەمەچەشنی زیندەیی و چاکسازیی
سیستەمی کشتوکاڵی و گۆڕانی کەش
گەشەپێدانی بەردەوامی ناوچەی گوندنشین
کارگێڕی کاری کشتوکاڵی
وانە وتنەوە
سیستەمی زانیاری کشتوکاڵی
ڕێگەکانی توێژینەوە
بەرهەمهێنانی سەوزە
کشتوکاڵی ئەندامی
سەرپەرشتی کردنی توێژینەوەی خوێندکارانی بەکالۆریۆس
بەشی کارگێڕی کاری کشتوکاڵی و گەشەپێدانی ناوچەی گوندنشین
بەشێوەیەکی گشتی بایەخ دەدات بە توێژینەوە و فێرکردن لە بوارەکانی کارگێڕی کاری کشتوکاڵی، ئابوری کشتوکاڵ، بە بازارکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی، ڕێنمایی کشتوکاڵی، و گەشەپێدانی ناوچەی گوندنشین،کۆمەڵگەی گوندنشین، ڕامیاری (سیاسەت) کشتوکاڵی، بەرهەمهێنانی خۆراک ، سەرچاوە سروشتییەکان، ژینگە........زیاتر