چالاكی زانستیی

ڕۆژی پێنج شەممە 31/10/2024 لە زانکۆی سلێمانی،  وەک ئەندامی لیژنە ئامادبووم لە تاوتوێكردنی  تێزی دکتۆرای بەڕێز (ئاوات نامق  موستەفا ئاغا) بەناونیشانی ئەرکی وێنەی ئەرشیفی لە بەرهەمهێنانی فیلمی بەڵگەنامەیی لە تەلەفزیۆنە کوردییەکان، کیمیاییبارانی هەڵەبجە بە نمونە , بە ئامادەبوونی  به‌رێزان (د نەزاکەت حسێن حەمەسەعیدو د. یەحیا عومه‌ر ڕێشاوی و د.شێرکۆ جەبار و د. سادق حەمەغەریب و  د . بەرهەم خالید و سەرپەرشتیاران د.ابراهیم سعید و.د. دڵشاد موستەفا)

تاووتوێکردنەکە پاش زیاتر لە پێنج کاتژمێر بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات و تێزەکە پەسەند کرا.