هەگبەى ٢٠١٧-٢٠١٨
پێناسە: نموونەی کار و چالاکییەکانی مامۆستا، هەموو ئەو زانیاری و بەڵگانە دەگرێتەوە کە کۆدەکرێنەوە لەسەر چالاکیی و بەرەوپێشچوونی ئەکادیمی، بەشداریی و دەسکەوت و کار و چالاکییەکانی ستافی وانەووتنەوە.
ئامانجەكان: ئامانجە سەرەکییەکانی دروست کردنی نموونەی کار و چالاکییەکانی مامۆستایان بریتییە لە:
-هاندانی ئەکادیمییەکان بۆ پێشکەش کردنی وانە ووتنەوە و فێربوونێکی جۆریی بەرز بۆ خوێندکاران.
-هەڵسەنگاندنی بەرەوپێشچوون، بەشداری و بەدەستهێنانەکانی ستافی وانەووتنەوە.
-دیاری کردن و دەستنیشان کردنی خاڵە لاواز و بەهێزەکانی مامۆستا و پێشکەش کردن و خستنە بەردەستی پشتیوانی و هاوکاری گونجاو بۆ بەرزکردنەوەیی چۆنێتییەکەی.