چالاكى.نائەكاديمى

ئەمە چۆتيەتى بەشدارى كردنى مامۆستا پيشاندەدات لە چالاكييە كۆمەڵايەتي و پيشەگەريەكان وە هەروەها كاركردنى لە گەڵ ڕێكخراوە خێرخوازييەكان يان هەر چالاكييەكى تر كە مامۆستاكە وەك بەرژەوەندى گشتى لێيدەروانێت. بەڕێزتان دەتوانن ئەم چالاكييە نائەكاديميانە لێردا ناو ببن.

ئێمە وەکو بەشی باخچەی ساوایان من وەک مامۆستایاک لەگەڵ مامۆستا ئالانی هاوکارم هەڵساین بە گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناخی سێیەم لەبەشەکەمان بۆ سەنتەری هووما بۆ چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم کە سەنتەرێکی ئەهلیە ، کە داوای سیڤی خوێندکارەکانیشیان کرد ئەوەی ماڵی لە هەولێرە بۆ ئەوەی کە زانکۆیان تەواو کرد بچن لای ئەوان کاربکەن وە بۆیان ڕوونکردنەوە کارو چالای لە کەرتی تایبەت چۆنە وە منداڵی ئۆتیزم کێیە.

وە لەهەمان ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی لەهەولێرمان کردن - ماڵی خەندە بۆ بێنەوایان ( خانەی نەوجەوانانی کچان ) کە زۆرشتیان بۆ روونکرایەوە وە پرسیارو گفتوگۆ کرا لە نێوان بەڕێوەبەری ماڵی خەندەو خوێندکارەکانمان.

* وە ڕۆژێکیشیان من وەک مامۆستای بەشی باخچەی ساوایان لەگەڵ دکتۆرە خالیدەی هاوکارم خوێندکارەکانی قۆناغی دووی بەشەکەمان کە ژمارەیان ٩٢ تەلەبە زیاتر دەبوو چووین بۆ باخچەی ساوایانی ترێ لە شاری کۆیە بۆ ئەوەی خوێندکارەکان شارەزایی لە باخچەکان پەیدا بکەن وە بزانن مامۆستا چۆن دەرس دەڵێتەوە وە زۆر بابەتی تر کە م.بەهار وەک بەڕێوەبەری ئەم باخچەیە بۆ خوێندکارەکانی شیکردەوە.