. كيش و سەروا. قۆناغى دوو- بهشی زمانی کوردی فاکهڵتی پهروهرده.
. کوردۆلۆجی . قۆناغی یهکهمی بهشی زمانی ئینگلیزی - فاکهڵتی زانسته مرۆڤایهتی و کۆمهڵایهتییهکان.
لە سالآنى رابردوودا وانەكانم بريتى بوون لە : فۆلكلۆر/ قۆناغى 1، تيكستى ئەدەبى/ قۆناغى 1 ، ژانرە ئەدەبييەكان/ قۆناغى دوو، ئەدەبى نوي، شوازى ئەدەبي/ قۆناغى سي، رەخنەى پراكتيكى/ قۆناغى چوار.
MET8114 Course code
وانە : كێش و سەروا
قۆناغي : دووەم
هۆلي : 7 و 8
ژمارەى خويندكاران 46× 2= 92 خويندكار ( 2 گروپ).
فەلسەفەى من لە وانە وتنەوەدا :
من وەك مامۆستايەكى زانكۆ، لە وانە وتنەوەدا فەلسەفەى تايبەتى خۆم هەيە، كەوا لێرەدا بە چەند خالێك كورتى دەكەمەوە:ـ
1. پێموايە كردەى فێركردن بە تاك لايەنە نايەتەدى، هەرچەندە وانەبێژ پسپۆڕ بێت لە بوارەكەى خۆيدا، بەلآم پێويستە بەردەوام بەدواى سەرچاوەى تازەدا بگەرێت و زۆر ئاساييە ئەگەر لە خەڵكى ترو تەنانەت لە خوێندكارەكانيشم زانيارى تازە فێربم و بيگەيەنم بە خوێندكارەكانم، چونكە بە راى من چۆن زانيارى بە خوێندكارەكانم دەبەخشم، بە هەمان شێوە منيش لە رێگەى وانە وتنەوەوە زانيارى زياتر فێر دەبم.
2. بە پێوستى دەزانم مامۆستا تەنها پشت بە يەك شێوازو رێگە نەبەستێت بۆ وانە وتنەوە، بەڵكو پيێويستە بەردەوام بە دواى رێگاو شێوازى تازەدا بگەڕێت و كام شێواز زياتر سوود بە خويێندكارەكانى دەگەيەنێت پشت بەو شێوازە ببەستێت.
3. بە راى من پێويستە مامۆستا هەوڵبدات خوێندكارى چالاك دروست بكات، بۆيە بەردەوام هەوڵدەدەم خوێندكاران بەشداربن لە وانەكاندا و هەرگيز تەواوى كاتى وانەكان بۆ خۆم تەرخان ناكەم و رۆژانە چەند خوێندكارێك لە وانەكاندا بەشدار دەبن.
4. لە بريارەكانى تايبەت پرۆسەى خوێندن، وەك كاتى تاقيكردنەوەكان, راى خويێندكارەكان وەردەگرم و رێگەيان پێدەدەم بەشدار بن لە بريارداندا.
5. ئەگەر لە ژيانى رۆژانەمدا كێشەو گرفتێكم هاتە پێش، هەوڵدەدەم بە روخسارو رەفتارمەوە ديارنەبێت، و هەرگيز لاى خوێندكارەكان روخساريكى بێزار پيشاننادەم.
6. هەردەم لە كاتى دياريكراوى وانەكاندا لە هۆڵى خوێندن ئامادەبم، بۆ ئەوەى خوێندكار وا هەست نەكات كەوا وانەكان بە بێ نرخ سەير دەكەم.
7. هەردەم لەگەڵ خوێندكارەكان پەيوەندييەكى هاورێيەتى پەيڕەو دەكەم، و لە هەموو كات و ساتێكدا سلآوييان ئاراستە دەكەم، بەلآم ناهێڵم ئەو هاورێيەتييە هێڵى خۆى ببەزێنێت، و كار بكاتە سەر پرۆسەى خوێندن.
My P hiosophy in Teaching
فەلسەفەم لە وانە وتنەوەدا