ناونیشانی سێمینار: خوێندنەوەیەکی شوێنەواریانە بۆ مێژووی داتاشراوەکەی دەربەندی گاور
داتاشراوە بەردیەکەی دەربەندی گاور یەکێکە لە پاشاموە شوێنەواریە گرنگەکانی کوردستان کە دەکەوێتە ناوچەی قەرەداخەوە. مێژووی داتاشراوەکە چەندین بۆچون و لێکدانەوەی جیاوازی بۆ کراوە، لە دیارترینیان هەردوو توێژەر ئەدمۆنز و تەها باقر سەردانیان کردووە و مێژووەکەیان بۆ سەردەمی دەوڵەتی ئەکەدی و بە تایبەتی ماوەی فەرمانڕەوایی نەرام-سین گەڕاندوەتەوە، بەڵام لەڕێگەی کاری بەراوردکاری شوێنەواریانە لەگەڵ داتاشراوەکانی دیکە بۆچونی شارەزایانی هونەری میسۆپۆتامیا مێژووەکەی بۆ سەردەمی بنەماڵەی ئوری سێیەم دەگەڕێننەوە و لە ئەنجامی ئەو سەرکەوتننانەی کە شولگی دووەمین پاشای ئەم دەوڵەتە ئەم دیمەنە یادگاریەی لەو ناوچەیەدا هەڵکۆڵیوە
لیستی ئامادەبوان
شوێنی جوگرافی هەلان چەمی
دەکەوێتە ناوچەی باتمانەوە بە دوری ٥٠کم لە باکوری شاری باتمانەوە، کە گردێکی بچوکە و دەکەوێتە سەر کەناری ڕۆژئاوای جۆگەلەی ساسۆنەوە کە یەکێکە لەلقەکانی ڕووباری دیجلە. بەرزی گردەکە نزیکە ٤.٣م دەبێت و پانی گردەکە کەمترە لە ٥ هێکتار تاکو ئێستا ٤ بینای پێش سەردەمی گڵێنەکاری دۆزراوەتە کە هەڵکۆڵین تەنها لە سێ بینایان کراوە تاکو ئێستا. مێژووی شوێنەوارەکە دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی یانزەیەمی پ.ز بە پێی کاربۆی ١٤.
مێژووی کاری هەڵکۆڵین
لە ساڵی ١٩٩٠وە کاری گەڕان و سێرڤەی کردن بۆ دۆزینەوەی ناوچە شوێنەواریەکان لە ناوچەکەدا دەستی پێکرد. لە ئەنجامی دروستکردنی سەدی باتمان ئەو ناوچەیە دەکەوتە ژێر ئاوەوە، بۆ ئەو مەبەستە هەڵ درا کە تەواوی ناوچە شوێنەواریەکان دبۆزرێتەوە بەر لەوەی بکەوێتە ژێر ئاوەوە لە چوارچێوەی پرۆژەی ئەنادۆڵ دەرەنجام، هەلان چەمی دۆزرایەوە و بە سپۆنسەری مۆزەخانەی دیاربەکر و زانکۆی دێلاوەر بۆ ماوەی ٤ ساڵ کنەوپشکنینی ڕزگارکردن دەستی پێکردن لە ساڵی ١٩٩١.
گوندی هەلان چەمی
بە پێی هەڵکۆڵینە شوێنەواریەکان دەرکەوتووە مێژووی گوندەکە دەگەڕێتەوە بۆ چاخی پێش بەردینی نوێ proto-Neolithic١١٠٠٠ ساڵ پ.ز، خەڵکی گوندەکە بەشێوەی نیوە کۆچەری ژیاون لە نێو خانو و کوخی وەرزیدا کە بناغەکەی لە بەرد دروست کراوە، کە قەبارەکەیان نزیکەی ٢م چۆرگۆشە دەبێت.دوو بینای لەم شێوەیە دۆزراوەتەوە لە گوندەکەدا ٢ بینای گەورە دۆزراونەتەوە لە چینی یەکەم کە لە قەبارەدا سێ هێندەی بینا ئاسایەکانی سەرەوە دەبێت و دیوارەکانیان بە قوڕ سواغ دراون و سەرە گایەک بە دیوارە هەڵواسراوە.بە بڕوای شارەزایان ئەمە دەبێت بینای گشتی بێت و بۆ مەبەستی ئاینی و چالاکی کۆمەڵایەتی بەکار هێنرابێت.
ناو و پێگەی مصاصیر لە سەرچاوە مێخیەکاندا:
مصاصیر بە یەکێک لە مەڵبەندە ئاینی و شارستانیەتیە کۆنەکانی کوردستانی کۆن ئەژمار دەکرێتکە لە تێکستە مێخیەکانی دەوڵەتی ئاشوری نوێ و ئۆڕارتودا لە نیوەی یەکەمی هەزارەی یەکەمی پێش زایندا باسی لێوە بکراوە و ناوو ناوبانگی هەبووە. مصاصیر هەرێمێکی دەسەڵاتدار و دەوڵەمندە بووە کە سنورەکەی لە ڕواندوزەوە تاکو شاری شنۆی خۆرهەڵاتی کوردستان درێژ بوەتەوە و ناوەندەکەی دەکەێتە گوندی مجێسیری ئێستا و یەکێک لە پاشا بەناوبانگەکانی بریتی بوو لە ئورزانا. هەرچەندە لە ناو دەقە مێخیەکاندا زۆر باسی لێوەکراوە بەڵام کەمترین توێژینەوە و لێکدانەوە بۆ ئەم هەرێمە گرنگە کراوە و لە چوار چێوەی ئەم وێرک شۆپەدا تیشک خراوەتە سەر ئەو دەقە مێژوویانەی کە باسی ئەم هەرێمەیان کردووە و ناساندنی تەواوی پاشاموە شوێنەواریەکان