تێسیس یه‌كێكه له مانگه‌كانی هه‌ساره‌ی زوحه‌ل كه له لایه‌ن زانای ئیتاڵی (جیۆڤانی دۆمینیكۆ كاسینی) له ساڵی 1684ی زایینی‌دا دۆزراوه‌ته‌وه و شانزه‌یه‌م مانگی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و پێنجه‌م مانگی هه‌ساره‌ی زوحه‌له له ڕووی گه‌وره‌یی قه‌باره‌كه‌یه‌وه .
شوێن و خولگەی تێسیس
خولگه‌ی تێسیس 294,672 کیلۆمەتر له چه‌قی هه‌ساره‌ی زوحه‌له‌وه دووره، به 1.89 ڕۆژ جارێك به ده‌وری هه‌ساره‌ی زوحه‌لدا ده‌سووڕێته‌وه و خێرایی سووڕانهوهكهی به ده‌وری هه‌ساره‌ی زوحه‌لدا نزیكه‌ی 11.35كم/چركه‌یه‌كدا و به هه‌مان ماوه‌یش به ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه، به‌مه‌ش هه‌میشه یه‌ك ڕووی له هه‌ساره‌ی زوحه‌له خێرایی خولانه‌وه‌كه‌ی به ده‌وری خۆیدا یه‌كسانه به 0.394كم/كاتژمێرێكدا.
فیزیا
((بەراوردی قەبارەی تێسیس بە هەسارەی زەوی و مانگی زەوی))
کیمیا
سەر ڕووی تێسیس له چه‌نده‌ها به‌رزی و نزمی پێوەدیارە و زۆربەی ڕووەکەی لە سەهۆڵ پێکهاتووە و چه‌نده‌ها چاڵی پاشماوه‌ی هه‌سارۆچكه و نەیزەکەکانی له‌سه‌ره كه هه‌ندێكیان تیره‌كانیان دەگاتە نزیکەی 40 کیلۆمەتر. یەکێک لە جیاکەرەوەکانی ئەم مانگە بوونی چاڵێکی گەورەی پاشماوەی نەیزەکە بەناوی (ئۆدیسیهس)، كه تیره‌كه‌ی 450 کیلۆمەتر ده‌بێت و کەئەوەش نزیكه‌ی 5/2 تیره‌ی هه‌ساره‌كه ده‌بێت و قوڵییه‌كه‌ی ده‌گاته 6-9 كیلۆمه‌تر.
هه‌ندێك ناوچه‌ی تهختاییش له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ی به‌دیده‌كرێت و جیاكه‌ره‌وه‌یه‌كی تری ئه‌م مانگه بوونی دۆڵێكی گه‌وره‌یه به ناوی (ئیساكا چاسما)، كه قوڵییه‌كه‌ی 3 کیلۆمەتر و پانییه‌كه‌ی 100 کیلۆمەتر و درێژییه‌كه‌ی 2000 کیلۆمەترە و 10% ڕووی مانگه‌كه‌ی داگیركردووه
((چاڵی ئۆدیسیهس لە یەکێک لە وێنەکانی مانگی دەستکردی کاسینی))