میماس وەک زۆربەی مانگه‌كانی تری هه‌ساره‌ی زوحه‌ل له‌لایه‌ن (فریدریك ویلیا‌م هێرشیڵ) له ساڵی 1789ی زاینی‌دا دۆزرایه‌وه. حەوتەم مانگی زوحەل و بیسته‌م مانگی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره لە ڕووی گه‌وره‌یی قه‌باره‌كه‌یه‌وه.
شوێن و خولگەی میماس
میماس به نزیكه‌ی 0.942 ڕۆژ جارێك به ده‌وری مانگی زوحه‌لدا ده‌سووڕێته‌وه و خێرایی سوڕانه‌وه‌كه‌ی به‌ده‌وری هه‌ساره‌ی زوحه‌لدا یه‌كسانه به 13.3 كم/چركه‌یه‌كدا ، ئه‌م مانگه‌یش وه‌ك هه‌موو ئه‌و مانگانه‌ی تری كه تا ئێستا باسمان كردووه به هه‌مان ماوه‌یش به ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه و هه‌میشه یه‌ك ڕووی له هه‌ساره‌ی زوحه‌له.
فیزیا
جیۆلۆجی
زۆربه‌ی ڕووی ئه‌م مانگه له سه‌هۆڵ پێكهاتووه له‌گه‌ڵ بوونی بڕێكی كه‌م له مادده‌كانی تر و به‌رد، جیاكه‌ره‌وه‌یه‌كی ئه‌م مانگه بوونی چاڵێكی گه‌وره‌ی پاشماوه‌ی پێكداكێشانی هه‌سارۆچكه‌یه كه تیره‌كه‌ی 130 کیلۆمەتر ده‌بێت و به‌ناوی (هێرشیڵ)ه‌وه ناونراوه، به‌رزیی لێواری چاڵه‌كه 5 کیلۆمەتر به‌رزه و هه‌ندێك شوێنی ناو چاڵه‌كه 10 کیلۆمەتر قوڵه و ناوه‌ڕاستی چاڵهكهش چیایه‌كه به به‌رزیی 6 کیلۆمەتر بڕێكی زۆر پاشماوه‌ی هه‌سارۆچكه و نه‌یزه‌ك و كلكدار له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه ده‌بینرێت، كه هه‌ندێكیان تیره‌كانییان له 40 کیلۆمەتر زیاتره.