ویلیام لەسێڵ لە ساڵی 1848 مانگی هایپێریەنی دۆزیەوە کە هەشتەم گەورەترین مانگی هەسارەی زوحەلە. لەهەمان ساڵدا هەردوو زانا ویلیام بۆند و کوڕەکەی جۆرج بۆند بانگەشەی دۆزینەوەی مانگێکیان بەدەوری هەسارەی زوحەلدا کرد کە دواتر دەرکەوت هەر مانگی هایپێریەنە، هەر بۆیە هەمیشە ناوی هەر سێ زاناکە بووەتە بەشێک لە مێژووی ئەم مانگە و ناوی هێچ کامیان لەبیر نەکراوە.
شوێن و خولگەی هایپێریەن
هایپێریەن گەورەترینی مانگە ناڕێکەکانی هەسارەی زوحەلە. هایپێریەن نزیکەی 1,481,010 کیلۆمەتر لە چەقی هەسارەی زوحەلەوە دوورە و بەهۆی نزیکیشی لە مانگی تایتن و کاریگەری هێزی کێشکردنی تایتن لەسەری، هایپێریەن خولگەیەکی ناڕێکی بەدەوری هەسارەی زوحەلدا بۆ دروستبووە و بەنزیکی هەموو 21.28 ڕۆژ جارێک بەدەوری زوحەلدا دەسوڕێتەوە. خێرایی هایپێریەن لەسەر خولگەکەی بەدەوری زوحەلدا 18,463 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا. هایپێریۆن ماوە و ئاڕاستەی خولانەوەشی بەدەوری خۆیدا ناڕێکە و بەنزیکی هەموو 13 ڕۆژ جارێک بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە. بەهۆی شێوە ناڕێکەکەیەوە زاناکان بەشێوەی سێ ڕەهەندی تیرەی ئەم مانگە دیاری دەکەن و تیرەکەی 410 - 260 - 220 کیلۆمەترە. شێوەی گەورەی مانگەکە وادەردەخات کە ئەم مانگە پێشتر شێوەی گۆیی بووە و پاشان بەهۆی پێکداکێشانی نەیزەک یاخود هەسارۆچکەیەکەوە شێوەکەی گۆڕاوە.
((شێوەی خولگەی هایپێریەن بەدەوری هەسارەی زوحەلدا))
فیزیا
((بەراوردی قەبارەی هایپێریەن بە مانگی زەوی و هەسارەی زەوی))
کیمیا
نیوەی پێکهاتەی ئەم مانگە لە ئاو پێکهاتووە بەڵام بەهۆی ساردی مانگەکەوە هەمووی لە دۆخی ڕەقی و بەشێوەی سەهۆڵە، ئەوەش چڕی مانگەکەی زۆر کەم کردووەتەوە. هەروەها ئەگەری بوونی ماددەی تری وەک میسان و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە دۆخی ڕەقیدا هەیە لە پێکهاتەی مانگەکەدا.