کەمن ئەو جیهانانەی ناو کۆمەڵەی خۆر کە هێندەی ئەم مانگە بچووکە سەرنجی زاناکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشابێت. لەگەڵ ئەوەی لە زۆربەی مانگە سەهۆڵینەکانی تر زاناکان تەنها پێشبینی هەبوونی زەریا و ئاو لەژێر ڕووەکانیاندا دەکەن، بەڵام مانگی ئینسیڵادەس خۆی لەو مانگانە بەوە جیاکردووەتەوە کە لە جەمسەری باشوورەکەیدا ڕاستەوخۆ ئاو لە دۆخی شلی و گازی هەڵدەقوڵێت و دێتە سەر ڕوو ی مانگەکە. هەرچەندە ئینسیڵادەس نزیکەی 9 هێندەی زەوی لە خۆرەوە دوورە بەڵام نزیکی مانگەکە لە زوحەلەوە و کاریگەری هێزی کێشکردنی ئەو هەسارەیە گەورەیە لەسەری لە چەند بەشێکی مانگەکەدا ئاوی بە دۆخی شلی هێشتووەتەوە. ئینسیڵادەس شه‌شه‌م گه‌وره‌ترین مانگی هه‌ساره‌ی زوحه‌له و له ساڵی 1789ی زایینی له‌لایه‌ن (فریدریك ویلیا‌م هێرشیڵ) دۆزراوه‌ته‌وه.
شوێن و خولگەی ئینسیڵادەس
ئینسیڵادەس 238,037 کیلۆمەتر لە هەسارەی زوحەلەوە دوورە، كه‌وتووه‌ته ناو (هه‌ڵقه‌ی E) هه‌ساره‌ی زوحه‌ل و ئه‌م مانگه به نزیكه‌ی 1.37 ڕۆژ یان 32.9 كاتژمێر جارێك به ده‌وری هه‌ساره‌ی زوحه‌لدا ده‌سووڕێته‌وه و خێرای سووڕانهوهكهشی نزیكه‌ی 12.63كم/چركه‌یه‌كدا، ئه‌م مانگه‌ش به هه‌مان ماوه‌ی سوڕانه‌وه‌كه‌ی به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه، بۆیه هه‌میشه یه‌ك ڕووی له هه‌ساره‌ی زوحه‌له.
فیزیا
((بەراوردی قەبارەی ئینسیڵادەس بە هەسارەی زەوی و مانگی زەوی))
کیمیا
زۆربه‌ی سەر ڕووی ئه‌م مانگه له سه‌هۆڵ پێكهاتووه، به‌ڵام چڕیی به‌رزی ئه‌م مانگه ئه‌وه‌ی دەردەخات كه بێجگه له سه‌هۆڵ ڕەنگە پێکهاتەی وەک سلیكات و ئاسن لە چینەکانی ناوەوەی مانگەکەدا بوونی هەبێت. له ساڵی 2009دا بۆیەکەمجار مانگی دەستکردی کاسینی تێبینی یەکێک لە جیاکەرەوەکانی ئەم مانگەی کرد، کە ئەوەش به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵمی ئاو بوو له جه‌مسه‌ری باشووری مانگه‌كه‌دا، کەئەمەش بەڵگەیەکی سەرنجڕاکێش بوو بۆ سەلماندنی هەبوونی زەریای ئاوی مەزن لەژێر ئەو سەهۆڵەی کە سەر ڕووی مانگەکەی داپۆشیووە. هۆكاری سه‌ره‌كی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ئاو و هەڵمی ئاوانه بریتییه له كاریگه‌ری هه‌ساره‌ی زوحه‌ل له‌سه‌ر ئه‌م مانگه له كاتی سووڕانه‌وه به ده‌وریدا. بەهۆی لاوازی هێزی کێشکردنی ئینسیڵادەسەوە ئەو هەڵمە ئاوەی کە لە جەمسەری باشووری مانگەکەوە دێتە دەرەوە بە بۆشاییدا بڵاودەبێتەوە، مانگەکە ناتوانێت بەدەوری خۆیدا وەک بەرگەهەوا گلی بداتەوە، لە بۆشاییشدا ئەم هەڵمە ئاوە لەشێوەی هەڵقەیەکدا بەدەوری هەسارەی زوحەلدا دەسوڕێتەوە ئینسیڵادەس بووەتە سەرچاوەی پەیدابوونی (هەڵقەی E) هەسارەی زوحەلە.
جیۆلۆجی
ئینسیڵادەس لە ڕووی خیۆلۆجیەوە مانگێکی چالاکە و به دووه‌م مانگ داده‌نرێت له دوای مانگی ئایۆی هه‌ساره‌ی موشته‌ری بۆ بوونی چالاکی جیۆلۆجی لەسەر ڕووەکەی. لە جەمسەری باشووری مانگەکەدا ئاو لە چینەکانی ژێرەوە لە شێوەی هەڵمی ئاودا دێتە سەر ڕووی مانگەکە وبۆ سادان کیلۆمەتر بەرەو بۆشایی دەردەپەڕن. جگە لەم تایبەندمەندیەی ئینسیڵادەس چه‌ندین چاڵی پاشماوه‌ی نه‌یزه‌ك و ده‌شت و دۆڵ بەڕووەکەیەوە ده‌بینرێت و زاناکان بە تامەزرۆوە چاوەڕوانی گەشتەکانی داهاتووی مرۆڤ بۆ ئەم مانگە دەکەن، هەندێک لە زاناکان بوونی ژیان لەناو زەریاکانی چینەکانی ژێرەوەی ئەم مانگە بە دوور نازانن بەتایبەتی کە هێزی کێشکردنی زوحەل گەرمی پێویستی بەو چینانەی مانگەکە داوە.
زیندەوەرزانی
زاناکان پێشبینی بوونی بوونی زیندەوەری بچووک دەکەن لەناو زەریاکانی ژێر توێکڵی ئەم مانگە، بەتایبەتی کە شوێنێکی پارێزراوە لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر و بەشێوەیەکی گونجاویش گەرمە. زاناکان لەو باوەڕەدان کە ئەگەر ژیان لەناو ئەو زەریایانەدا بوونی هەبێت ئەوا بە لێکۆڵینەوە لەو ئاو و هەڵمەی دێتە سەر ڕووی هەسارەکە مرۆڤ بەئاسانی دەتوانێت بوونی ژیان بسەلمێنێت لەسەر ڕووی مانگەکە. زاناکان زۆر بە تامەزرۆوە لە چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەکانی داهاتووی مرۆڤ دەکەن لەم مانگە و چەندین پڕۆژە ڕادەستی ئاژانسە ئاسمانیەکان کراوە بۆ ناردنی ڕۆبۆت و ئامێری لێکۆڵینەوە بۆ سەر ڕووی ئەم مانگە.