کریستیان هۆیگەنز یه‌كه‌م كه‌س بوو كه ئه‌م ههڵقانهی دۆزییه‌وه له ساڵی 1655ی زاینی‌دا. ئه‌م ههڵقانه دیمه‌نێكی جوانیان به هه‌ساره‌كه به‌خشیووه و هه‌ر به‌هۆی ئه‌م ههڵقانهوهیه كه زاناكان هه‌ساره‌ی زوحهلیان وه‌ك جوانترین هه‌ساره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر ده‌ستنیشان كردووه . پانی ئه‌م ههڵقانه چه‌ندین كیلۆمه‌تره به‌ڵام ئه‌ستووریان ته‌نها چه‌ند سه‌د مه‌ترێكه. مێژووی درووستبوونی ئه‌م ههڵقانه زۆر كۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاتی دروستبوونی هه‌ساره‌ی زوحه‌ل.
دوو تیۆری هه‌یه بۆ چۆنییه‌تی درووستبوونی ئه‌م ههڵقانه، تیۆری یەکەم باس لەوە دەکات کە ئه‌م ههڵقانه پاشماوه‌ی مانگێك یاخود چه‌ند مانگێكی هه‌ساره‌ی زوحه‌له بن و بەهۆکارێکی دەرەکی یاخود بەهۆی هێزی کێشککردنی زوحه‌له‌وه تێکشکاون و لە ئێستادا وه‌ك شێوه‌یی هه‌ڵقه‌یه‌ك به ده‌وری ئه‌م هه‌ساره‌یه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه و هه‌ر هێزی كێشكردنی زوحهلیشه كه ناهێلێت پێكهاتووه‌كانی ئه‌م ههڵقانه یه‌كبگرنه‌وه و مانگێك یاخود چه‌ند مانگێك پێکبهێننه‌وه. به پێی تیۆری دووەهەمیش، ئه‌م ههڵقانه هه‌مان ئه‌و پێكهاتووانهن كه هه‌ساره‌ی زوحه‌لی لێ پێكهاتووه، واتا له كۆندا كه هه‌ساره‌ی زوحه‌ل دروست بووه، به‌شێك له پێكهاتووه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌كه‌دا یه‌كیان نه‌گرتووه و له ئێستایشدا به جیا له شێوه‌ی ههڵقهدا به‌ده‌وریدا ده‌سووڕێنه‌وه، و هێزی كێشكردنی زوحه‌لیش ناهێلێت پێكهاتووه‌كانی ئه‌م ههڵقانه یه‌كبگرن و مانگ پێبهێنن
شوێن و خولگه‌ی ههڵقهكانی هه‌ساره‌ی زوحه‌ل
هەسارەی زوحەل خاوەنی حەوت هەڵقەی سەرەکییە کە چواریان زۆر ڕۆشنن و سیانەکەی تریان تاریکترن. لە خشتەکەی خوارەوەدا پانی و دووری هەر یەکێک لەو هەڵقانە لە هەسارەی موشتەریەوە خراوەتە ڕوو و بەپێی دووریان لە هەسارەی زوحەلەوە ڕیزکراون.
ڕیزبەندی هەڵقەکانی زوحەل بەپێی کاتی دۆزینەوەیان
فیزیا
هه‌ڵقه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م هه‌ساره‌یه له به‌رزیی 6,630كم له هه‌ساره‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كات و تا نزیكه‌ی 120,700كم درێژ ده‌بێته‌وه. تێكڕای بارستایی ئه‌م ههڵقانه 15,400,000,000,000,000,000كگم ده‌بێت، كه ئه‌مه‌یش نزیکەی نیوەی بارستایی هەموو سەهۆڵەکانی باشووری هەسارەی زەوییە. ڕووبەری ئەو ناوچەیەی کە ئەم هەڵقانەی تێدایە 80 هێندەی ڕووبەری هەسارەی زەوییە. وێنەکانی دەستە چەپ لەلایەن مانگی دەستکردی کاسینیەوە گیراوە
کیمیا
پێكهاته‌ی ئه‌م ههڵقانه به ڕێژه‌یەکی زۆر له ئاو لە شێوەی پارچه‌ی سه‌هۆڵدا پێكهاتووه و بڕێكی كه‌میشی له پارچه به‌رد و تۆز. جیاواز لە هەڵقەکانی تر هەڵقەی Eی لە شێوەی گاز و کریستاڵی بچووکی سەهۆڵە و مانگی ئینسیڵادەس سەرچاوەی پەیدابوونی ئەم هەڵقەیەیە، بەهۆی ئەوەی لە جەمسەری باشووری ئەو مانگەوە بەردەوام ئەو گازانە لە چینەکانی ناوەوەی مانگەکەوە دەردەپەڕێنە بۆشایی ئاسمانەوە. وەک لە وێنەکەدا دیارە.
چەند وێنەیەک لە وێنە سەرنجڕاکێشەکانی مانگی دەستکردی کاسینی