خولگە و جوڵەی هەسارەکە
زوحەل یه‌كێكه له هه‌ساره ده‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر، دووریی ئه‌م هه‌ساره‌یه له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه نزیكه‌ی 1.427 ملیار كیلۆمەتر ده‌بێت و نزیكه‌ی 9.5 هێندەی هه‌ساره‌ی زه‌وی له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه دووره
ئه‌م هه‌ساره‌یه یه‌ك سووڕانه‌وه به ده‌وری ئه‌ستێره‌ی خۆردا به 29.447 ساڵی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات و خێراییه‌كه‌ی له‌سه‌ر خولگه‌كه‌ی به ده‌وری ئه‌ستێره‌ی خۆردا نزیكه‌ی 9.639كم/چركه‌یه‌كدا. ئه‌م هه‌ساره‌یه هه‌موو 10.656 كاتژمێر جارێك به ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه و خێرایی خولانهوهكهیشی له‌سه‌ر هێڵی كه‌مه‌ره‌یی هه‌ساره‌كه یه‌كسانه به 9.87 كم/چركه‌یه‌كدا
ئه‌م ههسارهیهیش وه‌ك هه‌موو هه‌ساره گازییه‌كانی تری كۆمه‌ڵه‌ی خۆر هه‌موو بەشەکانی پێکەوە به ده‌وری خۆیدا ناخولێتەوە و به‌پێی هێڵه‌كانی پانی هه‌ساره‌كه ده‌گۆڕێت و له جه‌مسه‌ره‌كاندا بۆ یه‌ك جار خولانه‌وه ته‌نها 10 كاتژمێر و 14 خوله‌كی پێویسته، له كاتێكدا ناوچه‌كانی نزیك هێڵی كه‌مه‌ره‌ی به 10 كاتژمێر و 38 خولهك جارێك به ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه
فیزیا
بەراوردی قەبارەی زوحەل بە هەسارەی زەوی
کیمیا
به‌هۆی گه‌وره‌یی و به‌هێزیی هێزی موگناتیسی هه‌ساره‌كه‌وه، ئه‌گه‌ری بوونی مادده‌كانی وه‌ك ئاسن و نیكڵ و سلیكۆن و ئۆكسجین له دۆخی ڕه‌قیدا، له چهقهكهیدا ده‌كرێت، كه ده‌وره‌درابێت به چینێك له كانزای هایدرۆجین.
بڕوایش وایه كه چینی ناوه‌ندیش له مادده‌كانی هایدرۆجینی شل و هیلیۆمی شل پێكدێت و سه‌هۆڵیش له چینی ناوه‌ندی هه‌ساره‌كه هه‌یه، كه پێكدێت له مادههكانی ئامۆنیا و ئاو و هایدرۆگۆگریدی ئامۆنیۆم و دوای ئه‌م چینه‌یش ڕاسته‌وخۆ چینی به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌كه دێت، واته ئه‌م ههسارهیهیش چینی توێكڵی نییه و یه‌كێكه له هه‌ساره گازییه‌كان و پێكهاته‌ی به‌رگه‌هه‌وای ههسارهكهیش پێكدێت له:
گازی هایدرۆجین 96%
گازی هیلیۆم 03%
گازی میسان 0.4%
گازی ئامۆنیا 0.01%
گازی هایدرۆجین دووانی 0.01%
گازی ئیسان 0.0007%
بەرگەهەوای هەسارەی موشتەری
زۆربه‌ی پَكهاتهی ئه‌م به‌رگه‌هه‌وایه گازی هایدرۆجینه، هه‌روه‌ها هه‌وری به‌رز له‌سه‌ر ڕووی به‌رگه ههواكهیهوه هه‌یه كه له بلووره‌كانی ئامۆنیا پێكهاتووه و هه‌ندێك جار خێرایی با له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه له 1,800كم/كاتژمێرێكدا تێپه‌ڕده‌كات، كه ئه‌مه‌ش زۆر زیاتره له‌و بایانه‌ی كه له به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌ی موشته‌ریدا هه‌یه، له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م هه‌ساره‌یه زۆر جۆر زریان ڕووده‌دات، كه ده‌بێته هۆی شێواندنی به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌كه، وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و تێیدا زریانه‌كان له‌سه‌ر به‌رگه‌هه‌وای باكووری هه‌ساره‌كه ده‌ركه‌وتووه، هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌ساره‌یه له ساڵی 1990دا كاتێك له‌لایه‌ن تلیسكۆبی به‌ناوبانگی (هابڵ)ه‌وه وێنه‌ی گیرا زاناكان تێبینی بوونی په‌ڵه هه‌ورێكی سپی گه‌وره‌یان كرد له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌كه، كه زریانێكی گه‌وره بوو به‌ڵام له كاتی سه‌ردانی هه‌ساره‌كه له ساڵی 1994 له‌لایه‌ن كه‌شتی ئاسمانییه‌كانی (ڤۆیجێر)ه‌وه ئه‌م په‌ڵه‌هه‌وره گه‌وره‌یه نه‌مابوو.
له هێڵی پانیی 78 پله باكووری هه‌ساره‌كه‌دا و به‌ره‌و باكوور هه‌ورێكی گه‌وره‌ی شه‌ش لا هه‌یه، كه درێژییه‌كه‌ی 13,800كم-ه، كه ئه‌م درێژییه‌ش له درێژیی تیره‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی زیاتره.