500 ساڵ پێش زایین
هه‌ر له سه‌ره‌تایی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مرۆڤ له گه‌ردوون، مرۆڤ ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ی ناسیوه، بۆ یه‌كه‌مجار بابلییه‌كان له جوڵه‌ی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌یان كۆڵیوه‌ته‌وه له ئاسماندا و لای ڕۆمانییهكانیش ئه‌م هه‌ساره‌یه به خوای كشتوكاڵ ناسرا بوو و ناوه‌كه‌یشی له ئینگلیزی‌دا له ناوی ئه‌و خواوه‌نده‌وه هاتووه (ساترن).
1610 زاینی
هەر زوو و پێش هەموو زاناکانی تر گالیلۆ گالیلی بە تەلیسکۆبە بەناوبانگەکەی خۆی له هه‌ساره‌ی زوحه‌لی كۆڵییه‌وه و توانی ههڵقهكانی هه‌ساره‌كه ببینێت، به‌ڵام وایزانی كه مانگی هه‌ساره‌كه‌یه و كه‌وتوونه‌ته هه‌ردوو لای هه‌ساره‌كه‌وه.
1655 زاینی
كریستیان هۆیگهنز یه‌كه‌م كه‌س بوو كه ههڵقهكانی هه‌ساره‌ی زوحه‌لی بینیووه و دواتر بڵاویكردووتهوه كه ئه‌م هه‌ساره‌یه هه‌ڵقه‌ی هه‌یه. هه‌روه‌ها دوای لێکۆڵینەوەی بەردەوام توانی مانگی تایتنی هه‌ساره‌كه بدۆزێته‌وه.
1675 زاینی
جیۆڤانی دۆمینکۆ کاسینی بەردەوامی بە لێکۆڵینەوەکان لەسەر زوحەلدا و لە ئەنجامدا توانی چوار مانگی تری هەسارەکە بدۆزێتەوە. ئەو مانگانەش بریتی بوون لە لاپیوتوس، ڕیا، تیسیس و دایۆن.
1789 زاینی
دوای سەدەیەک لە دۆزینەوەکانی کاسینی، ویلیا‌م هێرشڵ توانی دوو مانگی تری هەسارەکە بدۆزێتەوە. ئەو مانگانەش بریتیبوون لە میماس و ئینسیڵادەس.
1979 زاینی
كه‌شتی ئاسمانی (پایهنیهر 11) یه‌كه‌م كه‌شتی ئاسمانی بوو كه سه‌ردانی هه‌ساره‌كه‌ی كرد له مانگی ئه‌یلوولی 1979ی زاینی‌دا. توانی له به‌رزیی 20,000كم له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌كه‌وه له ههڵقهكانی ده‌وری هه‌ساره‌كه بكۆڵێته‌وه و پله‌ی گه‌رمی مانگی تایتن بپێوێت و وێنه‌ی ئه‌م هه‌ساره‌یه بگرێت، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌كی ورد وێنه‌كان بگرێت و كواڵتی وێنه‌كان زۆر نزم بوون.
1980 زاینی
له مانگی تشرینی دووه‌می 1980 كه‌شتی ئاسمانی(ڤۆیجێر 1) سه‌ردانی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ی كرد و توانی چه‌ندین وێنه‌ی كواڵتی به‌رزی هه‌ساره‌كه بنێرێته‌وه بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی و ئه‌م مانگه ده‌ستكرده توانی زۆر له مانگی تایتن نزیك ببێته‌وه و زانیارییه‌كی زۆر له‌سه‌ر به‌رگه‌هه‌وا چڕه‌كه‌ی ئه‌م مانگه كۆ بكاته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر چڕیی به‌رگه‌هه‌واكه‌ی نه‌یتوانی هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕووی مانگه‌كه كۆبكاته‌وه.
1981 زاینی
دوای نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ و له مانگی ئابی 1981دا كه‌شتی ئاسمانی (ڤۆیجێر 2) سه‌ردانی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ی كرد و توانی چه‌نده‌ها وێنه‌ی ئه‌م هه‌ساره‌یه بگرێت، دواتر ئه‌م كه‌شتییه ئاسمانییه هێزی كێشكردنی هه‌ساره‌ی زوحه‌لی به‌كارهێنا بۆ گه‌یشتن به هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس.
ئه‌م كه‌شتییه توانی ئاشكرای بكات كه بێجگه له ههڵقهكانی ده‌وری هه‌ساره‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر مانگی بچووکیش به ده‌وری ئه‌م هه‌ساره‌یه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
2004ی زایینی
له 1/ته‌مووزی/2004ی زایینی ئاژانسی ناسای ئەمەریکی و ئی ئێس ئەی ئەوروپی مانگێكی ده‌ستكردیان به ناوی كاسینی خسته خولگه‌وه به ده‌وری هه‌ساره‌ی زوحه‌لدا و بۆ ماوەی 13 ساڵ چه‌ندین وێنه و زانیاری له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زوحه‌ل و مانگه‌كانی كۆكردەوە تا ئێستایش زۆربەی زانیارییەکانی مرۆڤ لەسەر زوحەل بەهۆی ئەم مانگە دەستکردەوە بووە. کاسینی، دوای کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، لە ئەیلولی 2017ی زاینی بەمەبەستی لێکۆڵێنەوە لە بەرگەهەوای هەسارەی زوحەل خرایە ناو بەرگەهەوای هەسارەی زوحەل و پێش ئەوەی لەژێر پەستانی بەرزی بەرگەهەوای زوحەلدا ببێتە هەڵم، چەندین زانیاری دەربارەی چڕی و پلەی گەرمی و پێکهاتەی بەرگەهەوای زوحەل بۆ زەوی ناردەوە.