Search this site
Embedded Files
Skip to main content
Skip to navigation
gerdûn
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
gerdûn
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
More
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
10 زانیاری خێرا دەربارەی هەسارەی زوحەل
ئەگەر خۆر هێندەی دەرگایەکی ئاسایی درێژبێت، ئەوا هەسارەی زوحەل هێندەی تۆپێکی باسکە دەبێت.
زوحەل شەشەم نزیکترین هەسارەیە لە ئەستێرەی خۆرەوە و نزیکەی 1.4 ملیار کیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە.
زوحەل یەک خولانەوە بەدەوری خۆیدا بە نزیکەی 11 کاتژمێر تەواودەکات و بۆ تەواوکردنی یەک سوڕانەوە بەدەوری خۆردا پێویستی بە 29 ساڵی هەسارەی زەوی هەیە.
زوحەل هەسارەیەکی گازییە و چینی توێکڵی نییە ، یەکێکە لە چوار هەسارە گازییەکەی کۆمەڵەی خۆر (موستەری – زوحەل –ئۆرانۆس - نیپتۆن).
بەرگەهەوا چڕەکەی زوحەل بە زۆری لە گازی هایدرۆجین و هیلیۆم پێکهاتووە.
زوحەل خاوەنی 82 مانگە و تایتن یەکێکە لە مانگەکانی ئەم هەسارەیە کە چەندین زەریای گەورە سەر ڕووەکەی داپۆشیووە بەڵام لەجیاتی ئاو ئەم زەریایانە لە ماددەی نەوت و میسان پێکهاتووە .'
هەسارەی زوحەل خاوەنی سەرنجڕاکێشترین سیستمی هەڵقەییە لە کۆمەڵەی خۆردا، حەوت هەڵقە دەوری هەسارەکەیان داوە کە چەند بۆشاییەکی کەم هەڵقەکان لەیەکتر جیادەکاتەوە .
پێنج کەشتی ئاسمانی سەردانی هەسارەکەیان کردووە . لە ساڵی 2004 تا ساڵی 2017 مانگی دەستکردی کاسینی سەر بە ئاژانسی ناسا چووەتە خولگەوە بەدەوری هەسارەکەدا و لە هەسارەکە و مانگەکانی و هەڵقەکانی هەسارەکە دەکۆڵێتەوە .
بە هیچ جۆرێک هەسارەی زوحەل بۆ ژیان گونجاو نییە ، بەڵام هەندێک لە مانگەکانی ئەم هەسارەیە لەوانەیە هەندێک لە تایبەندمەندییەکانی ژیان دابین بکەن بۆیە زاناکان بە دووری نازانن کە لە داهاتوودا مرۆڤ بتوانێت ژیان بۆ سەر ڕووی ئەو مانگانە بگوێزێتەوە.
کاتێک گالیلۆ گالیلی بە تلیسکۆبەکەی لە ساڵی 1600ی زایینی تەماشای ئەم هەسارەیەی کرد تێبینی چەند تەنێکی سەیری کرد لە هەردوو لای هەسارەکەوە و نەیتوانی لێکیبداتەوە کە ئەو تەنانە چین دواتر لەگەڵ بەرەو پێشچوونی تەکنەلۆجیا زاناکان توانیان ئەو تەنە سەیرانە بە ئاسانی ببینن و ئەو تەنانەیش هەڵقەکانی هەسارەکە بوون.
گەڕانەوە
Google Sites
Report abuse
Google Sites
Report abuse