ئۆرت هه‌ورێكی بازنه‌ییه کەوتووەتە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر و لە هەموو لاکانەوە ده‌وری كۆمه‌ڵه‌ی خۆری داوه و نزیکەی 7.5 ترلیۆن كیلۆمەتر یان نزیكه‌ی 0.79 ساڵی تیشکی له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه دووره. به ملیۆنه‌ها ئه‌ستێره‌ی كلكدار و هەسارۆچکەی له‌خۆگرتووه، ژماره‌ی ته‌نه‌كانی ناو هه‌وری ئۆرت هەزار هێندەی ژماره‌ی ته‌نه‌كانی ناو چه‌ماوه‌ی کایپەرە. ژمارەی تەنەکانی ئەم ناوچەیە هێندە زۆرە کە له دووره‌وه له شێوه‌ی هه‌وردا ده‌رده‌كه‌وێت هەر لەمەشەوە ناونراوە هەوری ئۆرت. پێكهاته‌ی كلكدار و هه‌سارۆچكه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له سه‌هۆڵی مادده‌كانی ئاو و میسان و ئامۆنیا و نایترۆجین پێکهاتووە.
به‌هۆی لاوازی هێزی كێشكردن له‌م ناوچه‌یه‌دا هەسارۆچکە و تەنە سەهۆڵینەکانی ئەم ناوچەیە زۆر ناجێگیرن و بەبچووکترین بەرکەوتەی دەرەکی یاخود ناوەکی لە خولگەکانیان دەردەچن و لە شێوەی ئەستێرەی کلکداردا بەرەو ناو کۆمەڵەی خۆر دێن.
((شوێنی هەوری ئۆرت لە کۆمەڵەی خۆردا))