مەیکمەیک سێیەم گەورەترین هەسارەی بچووکی ناو کۆمەڵەی خۆرە و یەکێکە لە تەنەکانی پشتێنه‌ی كایپهر. به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كه‌شتییه‌كی ئاسمانی سه‌ردانی مەیکمەیکی نه‌كردووه، بۆیه زانیاری مرۆڤ له‌سه‌ر ئەم جیهانەی کۆمەڵەی خۆر زۆر سنووردار و کەمە.
شوێن و جوڵەی هاومیا
تیرەی مەیکمەیک نزیکەی 715 کیلۆمەترە و تێكڕا له دووریی 6.78 ملیار کیلۆمەترەوە به ده‌وری ئه‌ستێره‌ی خۆردا ده‌سووڕێته‌وه و یه‌ك سووڕانه‌وه به ده‌وری خۆردا به نزیكه‌ی 305.34 ساڵی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات، خێرایی ئه‌م هه‌ساره بچووكه به‌سه‌ر خولگهكهیدا 4.393كم/چركه‌یه‌كدا و خولگهكهیشی نزیكه‌ی 29 پله لاره، بۆ ته‌واوكردنی یه‌ك خولانهوهیش به ده‌وری خۆیدا مهیكمهیك پێویستی به 22.48 كاتژمێری هه‌ساره‌ی زه‌وی هه‌یه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كه‌شتییه‌كی ئاسمانی سه‌ردانی هه‌ساره‌ی كورته‌باڵای مهیكمهیكی نه‌كردووه، بۆیه هیچ وێنەیەکی ئەم هەسارەیە لەبەردەستدا نیە.
((بەراوردی قەبارەی مەیکمەیک بە هەسارەی زەوی و مانگ))
دۆزینەوە
مهیكمهیك له 31ی ئازاری 2005دا لەلایەن پشكنه‌ری (پالۆمار-Palomar)ه‌وه لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دۆزرایه‌وه.
زاناكان له گه‌ڕانه به‌رده‌وامه‌كانیاندا توانیان لە ساڵی 2015 مانگێک به ده‌وری مەیکمەیکدا بدۆزنه‌وه کە بە (MK2) ناسراوە و زاناکان لەو بڕوایەدان تیرەکەی نزیکەی 80 کیلۆمەتر بێت.