شوێنی پشتێنەی کایپەر
پشتێنه‌ی کایپەر له كۆمه‌ڵێكی زۆر به‌رد و ئه‌ستێره‌ی كلكدار و نه‌یزه‌ك و هه‌سارۆچكه‌ی جیاواز له قه‌باره‌دا پێكدێت، كه خولگه‌كانیان ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی خولگه‌ی هه‌ساره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌وه و له دووری 4.5 ملیار کیلۆمەتر له خۆره‌وه ده‌ست پێده‌كات و له دووری 8 ملیار کیلۆمەتر له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه كۆتاییان دێت.
ئه‌م ناوچه‌یه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر زۆر له ناوچه‌ی پشتێنه‌ی هه‌سارۆچكه‌كان ده‌چێت، كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ساره‌ی مه‌ریخ و هه‌ساره‌ی موشته‌ریدا، به‌ڵام 20 هێندەی پشتێنه‌ی هه‌سارۆچكه‌كان له خۆره‌وه دووره و پێكهاته‌ی تەنەکانی ناویشی زیاتر له سه‌هۆڵ پێكدێت، كه له هه‌ندێكیاندا مادده‌ی به‌ستووی وه‌ك ئامۆنیا و میسان و ئاو هه‌یه سێ له هه‌ساره‌ی بچووكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆریش ده‌كه‌ونه ئه‌م ناوچه‌یه‌وه، كه ئه‌وانیش پلۆتۆ و هاومیا و مەیکمەیکن
یه‌كه‌م ته‌نیش كه له پشتێنه‌ی کایپەر دۆزرایه‌وه، بریتی بوو له هه‌ساره‌ی پلۆتۆ له ساڵی 1930ی زاینی‌دا و لە وێنەکەی خوارەوەدا بە ڕەنگی زەرد خولگەکەی دیاریکراوە
ناونان و دۆزینەوە
له ساڵی 1951ی زاینی‌دا جیرارد کایپەر بۆ یه‌كه‌مجار پێشبینی بوونی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زۆر له هه‌سارۆچكه و ته‌نی له ده‌ره‌وه‌ی خولگه‌ی هه‌ساره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا كرد و لەشێوەی ڕاپۆرتدا پێشبینیەکەی بڵاوکردەوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک بۆ ووتەکانی کایپەرلەبەردەستدا نەبوو هەتا ساڵی 1992ی زاینی.
هەرچەندە هەر زوو و لە ساڵی 1930ی زاینی پلۆتۆ دۆزرایەوە، بەڵام بەهۆی گەورەی قەبارەکەیەوە زاناکان خستیانە لە ڕیزبەندی هەسارەکانەوە، دواتر له ساڵی 1992ی زاینی‌دا لەلایەن هه‌ردوو زانای به‌ناوبانگ (ده‌یڤد جیوێت - جانی لوو)ه‌وه دووه‌م ته‌نی پشتێنه‌ی کایپەر دۆزرایەوە، كه بریتی بوو له هه‌سارۆچكه‌ی (1992 QB1) کە بە (15760 ئاڵبیەن)یش ناسراوە و له دوای ئەم دۆزینەوەیەش له ساڵی 1992ی زاینی‌دا ده‌ركه‌وت كه زیاتر له 70,000 تەنی سەهۆڵی و هه‌سارۆچكه له‌م ناوچه‌یه‌دان، دواتریش هه‌ر به‌ناوی جێرارد کایپەرەوە ئه‌م ناوچه‌یه ناونرا پشتێنه‌ی کایپەر.
بە تێپەڕبوون لە هەسارۆچکەکانی پشتێنەی کایپەر، ڕاستەوخۆ کۆمەڵەی خۆر کۆتایی دێت و دەچینە بۆشایی نێوان ئەستێرەکانی ناو کاکێشانی ڕێگای شیری.
لێکۆڵینەوەکانی مرۆڤ لە پشتێنەی کایپەر
1930 زاینی
پلۆتۆ یەکەمین تەنی پشتێنەی کایپەر بوو کە لە ساڵی 1930 لەلایەن کڵاید ویلیا‌م تۆمبۆو دۆزرایەوە و لەو کاتەدا پلۆتۆیان خستە ڕیزی هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرەوە.
1992 زاینی
له ساڵی 1992ی زاینی‌دا لەلایەن هه‌ردوو زانای به‌ناوبانگ (ده‌یڤد جیوێت - جانی لوو)ه‌وه دووه‌م ته‌نی پشتێنه‌ی کایپەر دۆزرایەوە، كه بریتی بوو له هه‌سارۆچكه‌ی (1992 QB1) کە بە (15760 ئاڵبیەن)یش ناسراوە.
2015 زاینی
کەشتی ئاسمانی نیو هەرایزنس دوای 11 ساڵ گەشتی بەردەوام بە بۆشای ئاسماندا گەیشتە پلۆتۆ و بۆ یەکەمجار مرۆڤی ئاشناکرد بەم ناوچە دوورەدەستەی کۆمەڵەی خۆر.
2019 زاینی
لە ساڵی 2019ی زاینی کەشتی ئاسمانی نیو هەرایزنس گەیشتە یەکێکی تر لە جیهانەکانی پشتێنەی کایپەر کە ئەویش هەسارۆچکەی ئەڵتیما سیوڵی بوو، کە دوورترین تەنە مرۆڤ تا ئێستا لێکۆڵینەوەی لێکردبێت و کەشتی ئاسمانی نیو هەرایزنس لە دووری 4.1 ملیار کیلۆمەترەوە لێکۆڵینەوەی لەم هەسارۆچکەیە کرد.