هاومیا چوارەم گەورەترین هەسارەی بچووکی ناو کۆمەڵەی خۆرە و یەکێکە لە تەنەکانی پشتێنه‌ی كایپهر. به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كه‌شتییه‌كی ئاسمانی سه‌ردانی هه‌ساره‌ی بچووكی هاومیای نه‌كردووه، بۆیه زانیاری مرۆڤ له‌سه‌ر ئەم جیهانەی کۆمەڵەی خۆر زۆر سنووردار و کەمە.
شوێن و جوڵەی هاومیا
هاومیا تیرەکەی نزیکەی 620 کیلۆمەترە و تێكڕا له دووری 6.4 ملیار کیلۆمەترەوە به ده‌وری ئه‌ستێره‌ی خۆردا ده‌سووڕێته‌وه و یه‌ك سووڕ به ده‌وری خۆردا به 281.93 ساڵی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات و خێرایی سووڕانهوهكهی به‌سه‌ر خولگهكهیدا نزیكه‌ی 4.497كم/چركه‌یه‌كدا، خولگهكهیشی نزیكه‌ی 28.22 پله لاره، هاومیا خێراترین ته‌نی ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆره له ڕووی خولانه‌وه به ده‌وری خۆیدا، كه بووه‌ته هۆی گۆڕینی شێوه‌كه‌ی، هاومیا ته‌نها 3.91 كاتژمێری پێویسته بۆ ته‌واوكردنی یه‌ك خولانه‌وه به ده‌وری خۆیدا.
((بەراوردی قەبارەی هاومیا بە هەسارەی زەوی و مانگ))
دۆزینەوە
ئه‌م هه‌ساره بچووكه له 7ی ئازاری 2004ی زاینی‌دا له‌لایه‌ن وێستگه‌ی (پشكنه‌ری سیرا نیڤادا - Sierra Nevada Observatory)ی وڵاتی ئیسپانیاوه دۆزرایه‌وه و دواتریش له ساڵی 2005ی زاینی‌دا مانگه‌كانی دۆزرانه‌وه و له 17ی ئه‌یلوولی 2008ی زاینیشدا هاومیا خرایه لیستی هه‌ساره بچووكه‌كانه‌وه.
زاناكان له گه‌ڕانه به‌رده‌وامه‌كانیاندا توانیان دوو مانگ به ده‌وری هاومیادا بدۆزنه‌وه، كه ئه‌وانیش مانگه‌كانی (ناماكا-هایایاكا)یه، كه مانگی ناماكا نزیكتره له هاومیاوه و هه‌ردوو مانگهكهیش له‌لایه‌ن پشكنه‌ری (كیك-Keck) له ویلایەتی هاوای سه‌ر به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2005ی زاینی‌دا دۆزرانه‌وه.
((شێوەی خەمڵێنراوی هاومیا و مانگەکانی))