ئێریس دووەم گه‌وره‌ترین هه‌ساره‌ی بچووكی ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆره و له ساڵی 2005دا له‌لایه‌ن پشكنه‌ری (پالۆمار) لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە دۆزرایه‌وه.
شوێن و جوڵەی ئێریس
تیرەی ئێریس نزیکەی 1,160 کیلۆمەترە و لە خولگه‌یه‌كی هێلكه‌ی درێژكۆلهی هه‌یه، بۆیه به‌رده‌وام دوورییه‌كه‌ی له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه ده‌گۆڕێت و له نزیکترین مەودای نێوانیاندا نزیکەی 5.76 ملیار کیلۆمەتر لە ئەستێرەی خۆرەوە دوورە و لە دوورترین مەودای خولگهكهیدا 14.6 ملیار كیلۆمەتر له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه دووره و یه‌ك سووڕانه‌وه به ده‌وری خۆردا به نزیكه‌ی 561.37 ساڵی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات. خێراییه‌كه‌شی به‌سه‌ر خولگهكهیدا نزیكه‌ی 3.43كم/چركه‌یه‌كدا و لاری خولگهكهیشی 46.87 پله‌یه و خولانهوهیهكیش به ده‌وری خۆیدا به 25.9 كاتژمێری هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات.
((بەراوردی قەبارەی ئێریس بە هەسارەی زەوی و مانگ))
زاناكان له گه‌ڕانه به‌رده‌وامه‌كانیاندا توانیان هەر لە ساڵی 2005 مانگێک به ده‌وری ئێریسدا بدۆزنه‌وه، کە بە دسنۆمیا ناسراوە و زاناکان لەو بڕوایەدان تیرەکەی نزیکەی 700 کیلۆمەتر بێت.