ڤینۆس دووەم هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە. تەنها کەمێک لە زەوی بچووکترە و گەرمترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە. لەگەڵ ئەوەی ڤینۆس نزیکترین هەسارە نییە لە خۆرەوە، بەڵام بەرگەهەوا چڕەکەی کە بەزۆری لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و هەورە بەرزەکانی کە لە گۆگرداتی هایدرۆجین پێکهاتووە، سەر ڕووی هەسارەکەیان کردووەتە گەرمترین شوێنی کۆمەڵەی خۆر. سەر ڕووی ڤینۆس هێندە گەرمە کە کانزای وەک قورقوشمیش دەتوێنێتەوە. چەندین گڕکان لەسەر ڕووی ئەم هەسارەیە بوونی هەیە و بەردەوام پێکهاتە و گڕی ناوەوەی هەسارەکە هەڵدەدەنە دەرەوە و بەرگەهەواکەی.
شوێن و جوڵەی ڤینۆس
ڤینۆس نزیکترین هەسارەیە لە زەویەوە. بەپێچەوانەی .زۆربەی هەسارەکانی تری کۆمەڵەی خۆرەوە بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە، واتا بەئاڕاستەی میلی کاتژمێر دەخولێتەوە و خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت و لە ڕۆژهەڵات ئاوا دەبێت. بۆ هەر جارێک خولانەوە پێویستی بە 243 ڕۆژی هەسارەی زەوی هەیە. بۆ هەر جارێکیش سووڕانەوە بەدەوری خۆردا پێویستی بە 225 ڕۆژی هەسارەی زەوی هەیە. هەر وەک و عەتارد ئەمیش هیچ مانگێکی نییە.
مرۆڤ و ڤینۆس