زوحەل یەکێکە لە هەسارە گازیەکانی کۆمەڵەی خۆر. یەکێک لە جیاکەرەوەکانی زوحەل هەڵقەکانیەتی کە هەسارەکەی نەخشاندووە و کردوویەتی بە یەکێک لە هەسارە جوانەکانی کۆمەڵەی خۆر.
زوحەل وەک زەوی چینی توێکڵی نییە و بەرگەهەواکەی بە سەدان کیلۆمەتر بەرەو چینی ناوەندی هەسارەکە ڕۆچووە. زوحەل زۆرترین مانگی بەدەوردا دەسوڕێتەوە لە کۆمەڵەی خۆردا و خاوەنی 82 مانگە کە گەورەترینیان مانگی تایتنە.
جوڵە و شوێنی زوحەل
زوحەل بە نزیکەی 11 کاتژمێر جارێک بە دەوری خۆیدا دەخولێتەوە. بۆ هەر سوڕانەوەیەکیش بەدەوری ئەستێرەی خۆردا پێویستی بە 29 ساڵ هەیە.
مرۆڤ و زوحەل