عەتارد بچووکترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە. تەنها کەمێک لە مانگی زەوی گەورەترە. نزیکترین هەسارەیە لە خۆرەوە. عەتارد یەکێکە لە هەسارە تاوێریەکان واتا وەک زەوی ڕوویەکی ڕەقی هەیە، کە چەندین چاڵی پاشماوەی نەیزەکی پێوەیە. هیچ بەرگەهەوایەکی نییە، واتا وەک زەوی ناتوانین لەسەر ڕووی عەتارد هەناسە بدەین. هیچ مانگێکیشی نییە، ڕەنگە حەزی کردبێت کەسایەتیەکی ساددەی هەبێت.
شوێن و جوڵەی عەتارد
هەسارەی عەتارد بەراورد بە زەوی هێواشتر بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە. هەر خولانەوەیەکی عەتارد بەدەوری خۆیدا 59 ڕۆژی پێدەچێت. بەڵام ساڵ لە عەتارد زۆر بەخێرایی تێپەڕدەبێت. بۆ هەر سووڕانەوەیەک بەدەوری خۆردا، عەتارد تەنها 88 ڕۆژی پێدەچێت. گەر مرۆڤ بچێتە سەر ڕووی عەتارد ئەوا دەبێت هەموو سێ مانگ جارێک ئاهەنگێکی لەدایکبوون بگێڕێت.
مرۆڤ و عەتارد
هەسارەی عەتارد تەنها لەلایەن دوو مانگی دەستکردەوە سەردانی کراوە، ماسنجەر و مارینێر 2. وێنەکانی خوارە لەلایەن ئەو کەشتییە ئاسمانیانەوە گیراون.