ڕووی مەریخ جیهانێکی ووشک و سارد و بیابانیە. قەبارەی هەسارەکە نیوەی هەسارەی زەویە. هەسارەیەکی شەرمنە و بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە پێکهاتەی ئاسنی ژەنگکردوو لە خاکەکەیدا ڕەنگی سوور هەڵگەڕاوە. وەک هەسارەی زەوی لە جەمسەرەکانیدا بەفر و سەهۆڵی ئاو هەیە و بەرگەهەوایەکی تەنکیشی هەیە کە بەزۆری لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن پێکهاتووە.
خولگە و جوڵەی مەریخ
هەسارەی مەریخ بۆ یەک خولانەوە بەدەوری خۆیدا پێویستی بە نزیکەی 24 کاتژمێر و نیو هەیە. بۆ یەک سووڕانەوەش بەدەوری ئەستێرەی خۆردا پێویستی بە 687 ڕۆژ هەیە، واتا بەنزیکی دوو ساڵی هەسارەی زەوی ساڵێکی مەریخە.
مرۆڤ و هەسارەی مەریخ
هەسارەی مەریخ تاکە هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە کە دانیشتوانەکەی هەموو ڕۆبۆتن. چەندین ڕۆبۆتی گەڕۆک لەسەر هەسارەکە دێن و دەچن و لە گونجاوی هەسارەکە بۆ ژیان دەکۆڵنەوە. چاوەڕوان دەکرێت بەم زووانە مرۆڤ سەردانی مەریخ بکات و مەریخ ببێتە ماڵی دووەمی مرۆڤ لە دوای زەوی لە داهاتوودا.