موشتەری گەورەترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە و یەکێکە لە هەسارە گازییەکان و چەندین هەور و زریانی گەورە سیمای هەسارەکەیان نەخشاندووە. موشتەری وەک زەوی چینی توێکڵی نییە و بەرگەهەواکەی بە سەدان کیلۆمەتر بەرەو چینی ناوەندی هەسارەکە ڕۆچووە. موشتەری خاوەنی 79 مانگە کە گەورەترینیان مانگەکانی گانیمید و کاڵیستۆ و ئایۆ و یورۆپان.
جوڵە و شوێنی موشتەری
موشتەری لە هەموو هەسارەکانی تری کۆمەڵەی خۆر خێراتر بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە و بە نزیکەی 10 کاتژمێر جارێک بە دەوری خۆیدا دەخولێتەوە. بۆ هەر سوڕانەوەیەکیش بەدەوری ئەستێرەی خۆردا پێویستی بە 12 ساڵ هەیە.
مرۆڤ و موشتەری