زەوی یەکێکە لە هەسارە تاوێریەکانی کۆمەڵەی خۆر و بووەتە ماڵێک بۆ هەموو زیندەوەران. زەوی هەسارەیەکی تایبەتە و بڕێکی زۆر ئاو لەسەر ڕووەکەیەتی کە ڕێژەی 70% ڕووبەری هەسارەکە دادەپۆشێت. زەوی بەرگەهەوایەکی تایبەتی هەیە کە دەمانپارێزێت لە نەیزەکەکان و تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر و تاکە شوێنی کۆمەڵەی خۆرە کە ژیانی لەسەربێت، پێویستە بەهەموومان پارێزگاری لە ژینگەکەی بکەین، تا درێژە بدەین بە ژیانی هەموو زیندەوەران و ڕووەکەکانی سەر ڕووەکەی.
شوێن و جوڵەی زەوی
زەوی سێیەم نزیکترین هەسارەیە لە خۆرەوە. یەک خولانەوە بە دەوری خۆیدا بە نزیکەی 24 کاتژمێر تەواودەکات و دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕۆژ و شەو. بۆ هەر سووڕانەوەیەکیش بە دەوری ئەستێرەی خۆردا نزیکەی 365 ڕۆژی پێدەچێت.
مانگی زەوی
زەوی خاوەنی یەک مانگە کە بە مانگی زەوی ناسراوە.