مانگ بەگشتی نزیکەی 385 هەزار کیلۆمەتر لە زەویەوە دوورە و نزیکترین تەنە لە هەسارەی زەویەوە. هەندێکجار لەو وێنانەی کە ئێمە دەیکەین زەوی و مانگ زۆر نزیکن لە یەکەوە و هەمیشە پێکەوە وێنەیان دەکێشین بەڵام لە ڕاستیدا مانگ هێندە دوورە لێمانەوە کە دەتوانین 30 هەسارەی تری زەوی لە نێوان زەوی و مانگدا دابنێین.
خولگەی مانگ بەدەوری زەویدا تەواو بازنەیی نییە و بەو هۆیەوە بەردەوام گۆڕان بەسەر دووری مانگ لە زەویەوە دێت. لە نزیکترین مەودادا تەنها 356 هەزار کیلۆمەتر و لە دوورترین مەوداشدا 407 هەزار کیلۆمەتر لە زەویەوە دوورە.
سەرەڕای هەموو ئەوانەش، مانگی زەوی پێنجەم گەورەترین مانگی ناو کۆمەڵەی خۆرە و لە زەویەوە بە ئاسانی دەتوانین بیبینین. و تاکە تەنی گەردوونیشە جگە لە زەوی کە مرۆڤ سەردانی کردبێت.