ناسا پێشبینی دەکات لە دەیەی داهاتوودا مرۆڤ بتوانێت لەسەر مانگ بژی
ناسا پێشبینی دەکات لە دەیەی داهاتوودا مرۆڤ بتوانێت لەسەر مانگ بژی
بەرپرسێکی ناسا بە بی بی سیی ڕاگەیاندووە، کە لەم دەیەیەدا مرۆڤ دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر مانگ بمێنێتەوە.
هاوارد هو، کە سەرکردایەتی پرۆگرامی کەشتی ئاسمانی ئۆریۆن دەکات بۆ ئاژانسەکە، گووتی شوێنی نیشتەجێبوون پێویست دەبێت بۆ پاڵپشتیکردنی ئەرکە زانستییەکان. ئەم ووتانە لەدەوای ئەوە دێت کە ئێستا کەشتی ئاسمانی ئۆریۆن چووەتە خولگەوە بەدەوری مانگدا. ئەمەش دوای دوو هەوڵی بێئەنجامی هەڵدان ڕۆژی چوارشەممەی پێشوو ئاژانسی ناسا یەکەمین گەشتی بەرنامەی ئارتمیسی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.
بەڕێز هو ڕوونیکردەوە کە ئەگەر گەشتەکەی ئێستای ئارتێمیس سەرکەوتوو بوو ئەوا گەشتەکەی داهاتوو لەگەڵ تیمێک دەبێت، دواتر لە سێیەم گەشتدا جارێکی دیکە لەسەر مانگ دەنیشنەوە بۆ یەکەمجار لە دوای پەنجا ساڵ لە ئەپۆلۆ 17 مرۆڤ دەچێتەوە سەر ڕووی مانگ.
لە خوارەوە بەشێک لە ڕووە دوورەکەی مانگ لە دەرەوەی کەشتی ئاسمانی ئۆریۆن دەردەکەوێت. وێنەکە کە لە شەشەمین ڕۆژی ئەرکی ئارتمیسی یەکەمدا گیراوە.
سەرچاوە = BBC
ئامادەکردن = هۆزان خالید
بەروار = 22-تشرینی دووەم-2022